بهشى دووهم |
بوٌ شيرينى چيروٌكان ئهم چيروٌكهم به شيٌوهى زمانى لاى خانهقين وهرگيٌرٍاوه، ئوميٌدهوارم وهكوو سهرگهرمييٌك بىٌ بوٌ خويٌنهرانى بهرٍيٌز. شايانى باسه ئهم شيٌوه زمانه نزيكهى دوو ميليون كورد قسهى پىٌ ئهكهن؛ له رووى جوگرافياوه ئهم شويٌنانه ئهگريٌتهوه:
ئيلام، كرماشان، ئيسلامئاوا، گيلانىروٌژئاوا، قهسرشيرين، خانهقين، جهلهولا، مهندلى و بهشيٌكى زوٌر له كوردهكانى بهغدا و چهند شويٌنىتر.
پاش تهواو بوونى چيروٌكهكه بهم شيٌوهيه، شيٌوه سوٌرانىيهكهى دووبارهمان كردوٌتهوه، تا ئهو كهسانهى كه شارهزاييان لهگهلٌ ئهو شيٌوه زمانه نيه، له تيٌگهيشتنى بىٌبهش نهبن.
باوگ موسلم ئوشت:
روٌژى وهل ههسهنى بهسرى و ئهنهس كورٍ مالك چيمنه مالٌ دالٌگ سهلهمه ژنى پيٌغهمبهرصلى الله عليه وآله. ئهنهس له كنار مالٌيان نيشت، من و ههسهن چيمهنهو ناو، سلاٌم كرديم و دالٌك سهلهمه جواو داوه، دواخر وت: تهكيت كورٍم؟
وهتم: من ههسهنى بهسريم.
فهرمى: ئهرٍا چه هاتينه؟
وهتم: هاتيمنه تا قسهيٌگ له بان ئهلى كورٍ ئهبوتالٌبعليه السلام ئهرامان بويشى.دالٌگ سهلهمه وت: وه خودا قهسهم، قسهيٌك ئهرٍا دان بويشم كه وهى دو گوش خووهم له پيٌغهمبهر خوداوه ژنهفتمه، كهرٍ بووم ئهگهر دروو بكهم!
وهى چهوهيل خوومه ديمهى قسيه كرد، كوور بووم ئهگهر دروو بكهم! وه ليٌوا لهسهر دلٌم نويسياس ئهگهر نهويشمهى خودا رهحمه پيم نهكهييد! زوانم لالٌ بوو ئهگهر خووهم له پيٌغهمبهر نهژنهفتمه كه وهته ئهلى كورٍ ئهبوتالٌب:
- ئهى ئهلى! ههر كهسى روٌژ قيامهت له وهردهم خودا حازر بوود و ولايهت ته ئينكار بكهيد، له ريز كافرهيل و بت پهرهسهكان بوود.
ليره ههسهنى بهسرى هاته جواو وهت: ئهلٌلاٌوئهگبهر! شههادهت وه ههق دهم كه ئهلى كورٍ ئهبوتالٌب ئاغهى منه و ئاغهى گشت خوداپهرهسهگانه.
وهختى له مالٌ دالٌك سهلهمه هاتيمنهو دهيشت، ئهنهس كورٍى مالك وه ههسهن وهت: ئهرا چه ئهلٌلاٌوئهگبهر وهتى؟
ههسهن بهسرى قسيهگهى دالٌك سهلهمه ئهرا مالك وهتهوه: من له گهورايى ئهلىعليه السلام عهجايبم هات ئهرا ئهوه ئهلٌلاٌو ئهگبهر وهتم.
مالك خزمهتكار پيٌغهمبهر وهت:
«ئهى قسيهى پيٌغهمبهر خودا سه يا چوار جار تا ئيسه وهتيهسهى».
* * *
باوكى موسليم ئهلٌىٌ:
روٌژيٌك لهگهلٌ حهسهنى بهسرى و ئهنهس كورٍى مالك چووينه مالٌى دايكى سهلهمه، خيٌزانى پيٌغهمبهرصلى الله عليه وآله.
ئهنهس لهبهر دهرگا دانيشت. من و حهسهن چووينه ژوورهوه. حهسهن بهسرى سلاٌوى كرد. دايكى سهلهمه ولاٌمى دايهوه.
پاشان پرسى: كورٍهكانم ئيٌوه كيٌن؟
- من حهسهنى بهسهريم.
وتى: بوٌچى هاتوون؟
- وتم: هاتووم تا فهرموودهيهك له پيٌغهمبهرهوه لهبارهى عهلى كورٍى ئهبوتاليب بوٌمان بيٌژى.
دايكى سهلهمه وتى:
سويٌند به خوا فهرموودهيهك پيٌت ئهلٌيٌم كه بهم دوو گويٌى خوٌم له پيٌغهمبهرهوه بيستوومه، كهرٍ بم ئهگهر دروٌ بكهم!
وه بهم چاوانهى خوٌى بينيوه كه پيٌغهمبهر فهرموويهتى كويٌر بم ئهگهر دورٌ بكهم! وه به جوٌريٌكى وا لهسهر دلٌم نووسراوه ئهگهر نهيگيٌرٍمهوه خوا رهحمم پىٌ نهكات، زمان لالٌ بىٌ ئهگهر له پيٌغهمبهرهوه نهمبيستبىٌ؛ كه به عهلى كورٍى ئهبوتاليب فهرمووى: يا عهلى! ههركهس روٌژى قيامهت له خزمهتى خوا ئامادهبىٌ، ولايهت و خهليفايهتى توٌ نكوٌلٌى بكات، ئهچيٌته ريز بتپهرهستان و كافرهكان.
لهم كاتهدا حهسهن بهسرى: هاوارى كرد - ئهلٌلاٌهو ئهكبهر - شههادهت ئهدهم كه بهرٍاستى عهلى كورٍى ئهبوتاليب سهروهرى من و سهروهرى ههموو باوهرٍدارانه.
كاتىٌ له مالٌى دايكى سهلهمه هاتينه دهرهوه، ئهنهس كورٍى مالك به حهسهنى وت: بوٌچى ئهلٌلاٌهو ئهكبهرت وت؟
حهسهن بهسرى فهرموودهكهى بوٌ مالك گيٌرٍاوه و وتى بوٌ مهزنايهتى عهلى ئهلٌلاٌهو ئهكبهرم وت.
ئهنهس كورٍى مالك خزمهتكارى پيٌغهمبهرصلى الله عليه وآله وتى: وابزانم ئهم فهرموودهيه سىٌ يان چوار جار له پيٌغهمبهرهوه گويٌم لىٌ بووه[1].
* * *
كابرايهك كه ههر دوو دهست و ههر دوو پيٌى برٍابوو، وه ههر دوو چاوى كويٌر ببوو، ههميشه هاوارى ئهكرد:
خوايه ئاگرى دوٌزهخ به قسمهتم مهكه!
خهلٌك پيٌيانئهوت:
توٌ سزادراوى، ئيتر هيچت بوٌ نهماوه، بوٌ ئهوهنده هاوار ئهكهى! خوايه له ئاگرى دوٌزهخ رزگارم بكه!
له ولاٌمياندا وتى: من له كهربهلا لهگهلٌ ئهو كهسانه بووم كه ئيمام حوسهينيان سهربرٍى، كاتىٌ ئيمام كهوته سهر عهرز، خهلٌك جل و بهرگيٌك كه لهبهريدا بوو، تالاٌن كرد، لهسهر شهروالٌهكهى قايشيٌكى به نرخ له پشتيدا بوو، تهماعى دونيا واى ليٌكردم تا قايشكه له پشتى بكهمهوه.
كاتىٌ له تهرمه سهربرٍاوهكهى نزيك بوومهوه، ويستم گرىٌ قايشهكهى بكهمهوه له پرٍ ئيمام دهستى لهسهر گريٌكهى داناو، به هيچ جوٌريٌك دهستى پيٌم لانهبرا، ناچار بووم دهستى ببرٍم، دووباره ويستم گريٌكهى بكهمهوه، دهستى چهپى لهسهر دانا، ئهويشم برٍى. لهبهر خوٌمهوه وتم: ئهم جاره چى ئهكهى، برٍيارم دا گرىٌ شهروالٌهكهى بكهمهوه، دهنگيٌكى ترسناك وهكوو بومهلهرزهم بيست، ترسام چوومه لاوه، ئهو شهوه له نزيكى تهرمهكه خهوتم تا سبهينىٌ قايشهكهى لىٌ بكهمهوه، شهو له خهومدا تهماشام كرد پيٌغهمبهرصلى الله عليه وآله و عهلى و فاتيمه هاتن ئيماميان ماچ كرد، فهرموويان: كورٍم! كىٌ توٌى كوشت و بهم جوٌرهيان ليٌت كرد، خوا بيانكوژىٌ!
گويٌم ليٌى بوو ئيمام حوسهينعليه السلام فهرمووى:
- شمر منى كوشت، ئهو كابرايهش كه ليٌره خهوتووه دهستهكانمى برٍى.
تهماشام كرد حهزرهتى فاتيمه رووى له من كرد و وتى: خوا ههر دوو دهست و ههر دوو پيٌت ببرٍىٌ و چاوهكانت كويٌر بكات و بتخاته ناو ئاگرى دوٌزهخ.
له ترسدا له خهو راپهرٍيم، هيچم نهئهدى، بوٌم دهركهوت كويٌرم، ههر دوو دهستم و ههر دوو پيٌم برٍاوه. لهو چوار نفرينهى كه فاتيمه كردى سىٌ قهبولٌ كراوه، يهكيٌكى ماوه، ئهويش ئاگرى دوٌزهخه، بوٌيه ههتا ماوم ئهبىٌ هاوار بكهم خوايه له ئاگرى دوٌزهخ رزگارم بكهم[2].
* * *
كاتىٌ كه يهزيدى نفرين ليٌكراو مرد، كورٍهكهى بهناوى مهعاويه هاته شويٌنىٌ و لهسهر تهختى حوكمهت دانيشت. بهلاٌم ئهوهندهى نهخاياند له حوكمهتدارى گوٌشهگيرى كرد، وه پيٌش ئهوه چووه سهر مهمبهر و وتى:
- ئهى خهلٌكينه! من مهيلم نيه حوكمرانى بهسهرتاندا بكهم، وه له خوٌيشم دلٌنيا نيم، چونكه ئهزانم ئيٌوهش ئهوهنده هوٌگرى حوكمرانى ئيٌمه نين، بهلاٌم ئيٌوه گرفتارى حوكمرانى بنهمالٌهى ئيٌمه بوون، وه ئيٌمهش ههروا گرفتارى حوكمهتكردن بهسهر ئيٌوهوه بووين.
باپيرم مهعاويه بوٌ بهدهستهيٌنانى حوكمهت لهگهلٌ عهلى كورٍى ئهبوتاليب كه لياقهتى خهلافهت بوو، شهرٍى كرد، وه ئهزانن تا چ ئهندازهيهك كارى ناشيرينى ئهنجامدا.
وه ئيٌوه بوٌ خوٌتان ئهزانن كه لهگهلٌيدا چ كاريٌكتان ئهنجام داوه، وه ههر يهكه تووشى سزاى خوٌى بوو. ئهوانه مردن و روٌيشتن، له دواى مهعاويه، باوكم يهزيد بارهكهى به ئهستوٌ گرت، خوٌزگه ئهو ئهم كارهى نهكردايه، چونكه لياقهتى خهليفهبوونى نهبوو. ئهو كاريٌك كه نهئهبووايه بيكردايه، ئهنجامى دا. خويٌنيٌكى زيادى رشت، تاوانيٌكى زوٌرى ئهنجامدا و واى ئهزانى كارى چاك ئهنجام ئهدات. زوٌرى پىٌ نهچوو مرد، وه ئاگرى خراپهكارى كوژايهوه، كاره ناشيرينيانهى غهمى مردنى له بيرى بردينهوه، پاشان وتى: ئيٌستا من وا نهفهرى سىٌيهمى ئهم بنهمالٌهيهم بىٌ لايهنى ئيٌمه زوٌرتر لهوانهيهكه لايهنگرى ئيٌمهن» من ههرگيز گوناهى ئيٌوه به ئهستوٌ ناگرم. وهرن حوكمهتدارى لهمن وهربگرنهوه، به ههر كهسيٌك ئهتانهوىٌ بيدهن.
مهرٍوان ههلٌسايه سهر پىٌ و وتى: وهكوو عومهر بكه! (واته با شورا بىٌ). له ولاٌميدا وتى: سويٌند به خوا ئهگهر خيلافهت گهنجيٌك بوو، ئيٌمه بهشى خوٌمان لىٌههلٌگرت. وه ئهگهر ههم گرفتارى و سهرئيٌشان بوو، بوٌ نهوهكانى ئهبوسوفيان ئهوهنده بهسه! له مهمبهر هاته خوارهوه (تهختى خيلافهتى جىٌهيٌشت و روٌيى) دايكى له خوارهوهى ممبهر يهخهى گرت و وتى: خوٌزگه دلٌوٌپه خويٌنيٌكى بىٌنويٌژى (حهيز) بوويتايه.
له ولاٌمى دايكيدا وتى: منيش ههر ئهم ئارهزوووهم بوو، ئيتر نهئهمانزانى خواى مير و مهزن ئاگرى دوٌزهخى ههيه و ههر كهسيٌك گوناهكار بىٌ و يان ههقى كهسيٌكىتر بخوات تووشى ئهو سزا و ئاگره ئهبىٌ[3].
* * *
ئهحمهدى كورٍى حهوارى ئهلٌىٌ:
- ئارهزووم ههبوو سولهيمان دارانى كه يهكىٌ له عارفه بهناوبانگهكان بوو له خهودا ببينم.
دواى يهك سالٌ خهوم پيٌوه بينى.
وتم: ماموٌستا له چ حالٌى، خوا چوٌن لهگهلٌت جولاٌيهوه؟
وتى: ئهى ئهحمهد! كاتىٌ كه لهسهر دونيا بووم، له گهرٍانهوهم بوٌ مالٌ لهسهر ريٌگامدا بارى چيلكهيهك ههبوو، به ئهندازهى دهنكه شقارتهيهك چيلكهيهكم لىٌههلٌگرت و نازانم لاى ددانهكانم پىٌ پاك كردهوه، يان نه، ئيٌستا ئهوا سالٌيٌكه ديلى حسابى ئهو ورده چيلكهيهم[4].
* * *
عهبدولمهلك مهرٍوان له شارى مهككهدا بوٌ خهلٌك خوتبهى دا، ههر كه گهيشته پهند و ئاموٌژگارى، پياويٌك ليٌى ههلٌسا و وتى: بهسه! ئيتر بهس بىٌ! توٌ بوٌ خوت دهستوور ئهدهى به خهلٌك و خوٌت كارى پىٌ ناكهى! كارى خراپ و فهسادمان لىٌ قهدهغه ئهكهيت و خوٌت ئهنجامى ئهدهى، ئاموٌژگارى ئهكهيت و خوٌت ئاموٌژگارى قهبولٌ ناكهيت. ئايا ئيٌمه شويٌنى وتارت بكهوين يان شويٌنى رهفتارت؟
ئهگهر بلٌيٌى پهيرٍهوى له رهفتارم بكهن، چوٌن ئهتوانين له پياوى زالٌم و گوناهكار پهيرٍهوى بكهين، كه مالٌ و سهروهتى خوا بههى خوٌى ئهزانى، وه به ندهكانى خوا به بهندهى خوٌى ئهزانىٌ؟ وه ئهگهر بلٌيٌى شويٌنى وتارم بكهون و ئاموٌژگارىيهكانم قهبولٌ بكهن، ئايا ئهكرىٌ كهسيٌك كه خوٌى ئاموٌژگار نهبىٌ، خهلٌكىتر ئاموٌژگارى بكات، مهگهر پهيرٍهوىكردن له كهسيٌك كه عادلٌ نيه دروسته؟
ئهگهر بلٌىٌ زانست و قسهى باش له ههر كيٌتان بيست، وهريبگرن، رهنگه له نيٌوان ئيٌمه كهسانيٌك ههبن له توٌ باشتر قسه بكهن و جوانتر بدويٌن.
- (بهسه!) له حوكمرانى دهست ههلٌبگره و رژيٌمى قوفلٌ و زهنجيره له كنار دابنيٌن تا ئهوانهى كه له بيابانهكاندا ويٌلٌن و به شارهكاندا دهربهدهرن بگهرٍيٌنهوه، وه ئهم خيلافهته به جوٌرىٌ كه شايستهيه بهرٍيٌوه ببهن.
سويٌند به خوا ههرگيز پهيرٍهويتان لىٌ ناكهين و نهمانكردووه، وه ئيٌوه به خاوهن مالٌ و سهروهت و گيان و ئايينى خوٌمان نهزانيوه، تاوهكوو زالٌم لهگهلٌماندا رهفتار بكهن.
ئيٌمه له بارودوٌخى بارى ژيانى خوٌمان ئهزانين، چاوهرٍوانين كه ماوهى حوكمهتتان تهواو بىٌ تا لهگهلٌيدا ههموو رهنج و بهدبهختييٌك تهواو بىٌ. ههر كهسيٌك له ئيٌوه حوكمرانى كردووه، ماوهيهكى ديارى كراوى بوٌ ههيه و به زووى له دهفتهريٌكدا كردهوه و رهفتارى گهوره و بچووك تيٌدا ئهنووسرىٌ، ئهو كاته ئهزانن زالٌمان چ زولٌميٌكيان ئهنجام داوه. سهربازانى چهكدارى خهليفه ئيتر مهودايان نهدايىٌ گرتيان و برديان و بىٌشويٌنيان كرد[5].
* * *
عوبهيدولٌلاٌى بهزاز نهيشابورى ئهلٌىٌ:
من لهگهلٌ حهميد كورٍى قهحتهبهى تووسى (يهكىٌ له فهرماندارهكانى هارٍون بوو) ماملٌهيهكمان پيٌكهوه ئهنجام دا، روٌژيٌكيان بوٌ ديتنى ئهو بوخچهى سهفهرم بهست. كاتىٌ گهيشتمه ئهوىٌ له هاتنم بهخهبهر بوو، هيٌشتا ماندووبوونى ريٌگام دهرنهكردبوو، ناردى به شويٌنما ئهم باسهش له مانگى رهمهزان، كاتى نويٌژى نيوهرٍوٌ رووى دا.
چووه ژووره تايبهتىيهكهى خوٌى؛ تهماشام كرد جوٌگهيهك ئاو بهناو ژوورهكهيدا ئهرٍوا! سلاٌوم ليٌكرد. حهميد دهستشوٌريٌكى لهگهلٌ مهسينهيهكى هيٌناو دهستى شورد، به منيشى وت دهستت بشوٌره، پاشان سفرهى خواردنى راخست. من له بيرم چووبوو مانگى رهمهزانه و به روٌژووم، بهلاٌم له كاتى خواردندا كهوته بيرم يهكسهر دهستم له خواردنم ههلٌگرت، حهميد پرسى:
- چى بوو خواردن ناخوٌى؟
وتم: مانگى رهمهزانه، نه نهخوٌشم و نه بيانوٌيهكم ههيه تا روٌژوو نهگرم، ئهى توٌ بوٌ به روٌژوو نيت؟! فهرماندارحهميد وتى: لهبهر هوٌيهكى تايبهتى نيه كه روٌژووهكانم ئهخوٌم، ههروهها ساغ و سهلامهتيشم! چاوى پرٍ بوو له فرميٌسك و گريا! دواى ئهوه له خواردن بووهوه، هوٌى گريانيم لىٌپرسى؟
له ولاٌمدا وتى: كاتىٌ هارٍون رهشيد له توس بوو، شهويٌكيان بانگى كردم، چوومه خزمهتى، تهماشام كرد له بهرامبهرى موٌميٌك داگيرساوه و شمشيٌريٌكى تيژ لهبهر دهميدايه، خزمهتكارهكهشى له لاى راوهستاوه، كاتىٌ چوومه بهردهمى چاوى پيٌمكهوت، وتى:
- حهميد! تا چ ئهندازهيهك به قسهى خهليفه ئهكهيت؟
وتم: به مالٌ و گيانم!
هارٍون سهرى خسته خوارهوه و وتى: برٍوٌ.
ئهوهندهم پىٌ نهچووبوو گهيشتبوومه مالٌ، سهربازيٌك هات و وتى خهليفه كارى پيٌته.
وتم: پهنا بوٌ خوا، رهنگه هارٍون بيهوىٌ بمكوژىٌ، كاتىٌ گهيشتمه لاى، ليٌمپرسى:
- تا چ ئهندازهيهك به قسهى خهليفه ئهكهيت؟
وتم: به مالٌ و گيان و ژن و منالٌم!
هارٍون پيٌكهنى و وتى: بگهرٍيٌيهوه.
ههركه گهيشتمه مالٌهوه سهربازهكه به دوامدا له دهرگاى دا و وتى هارٍون كارى پيٌته.
كاتىٌ بوٌ جارى سىٌيهم گهيشتمه لاى هارٍون، ههر بهو جوٌره دانيشتبوو، ههمان پرسيارى سىٌ باره كردهوه، وتى: حهميد! تا چ ئهندازهيهك به قسهى خهليفه ئهكهيت؟
وتم: به مالٌ و گيان و ژن و منالٌ و ئايينم.
هارٍون پيٌكهنى و وتى ئهم جاره دروستت وت، به ئايين، كهواته ئهم شمشيٌره بگره، وه دهستورىٌ كه ئهم خزمهتكاره به توٌ ئهدات مو به مو ئهنجام بده!
خزمهتكار شمشيرهكهى دا به دهستمهوه، وه پيٌشكهوت بهرهو مالٌيٌك، دهرگاكهى كليل بوو، دهرگاى كردهوه، لهناو حهوشهكهيدا چالٌيٌكى قوولٌ ههبوو؛ له دهورى چالٌهكه سىٌ ژوور ههبوو؛ دهرگاكانيان كليل بوو. دهرگاى ژوورى يهكهمى كردهوه، بيست نهفهر تيٌيدا زيندانى كرابوو، ههموويان عهلهوى[6] بوون (واته له بنهمالٌهى عهلى كورٍى ئهبوتاليب) دهست و پيٌيان به زهنجير بهسترابوو، تهوقى ئاسنينى قورس له مليان بوو. سهرو ريشيان وهكوو دهرويٌش دريٌژ ببوو.
خزمهتكار رووى له من كرد و وتى: خهليفه دهستورى داوه كه توٌ ئهمانه بكوژى.
خزمهتكار، يهك يهك ئهوانهى هيٌنا، منيش به شمشيٌر له مليانم ئهدا.
پاشان خزمهتكارهكه سهرهكان و لهشهكانى ههموويان ئهخسته ناو چالٌهكه.
پاشان دهرگاى ژوورى دووهمى كردهوه، لهويٌش بيست نهفهرىتر له عهلهوييهكان بوو.
خزمهتكار وتى خهليفه دهستورى داوه كه توٌ ئهمانه بكوژى. يهك يهك ئهيانهيٌنا، منيش له مليانم ئهدا.
پاشان ههموو سهرهكان ولهشهكانى ئهخسته ناو چالٌهكه.
دوايى ئهو دوو ژووره چوو دهرگاى ژوورى سىٌيهميشى كردهوه، لهو ژوورهشدا ديسان بيست نهفهرى عهلهوى زيٌندانى ههبوو. خزمهتكار وتى خهليفه دهستورى كوشتنى ئهمانهشى داوه به توٌ.
خزمهتكار يهك به يهك ئهيان هيٌنا و منيش له مليانم ئهدا. دوايين نهفهريٌك كه مابوو، پيرهميٌرديٌك بوو، رووى ليٌم كرد و وتى: نفرين بوٌ توٌ ئهى بيٌچارهى چارهنووس رهش، روٌژى قيامهت چ ئهلٌيٌى كاتىٌ لهبهر دهمى باپيرم رهسولى خوا ئامادهت ئهكهن! چ بيانوٌيهكت ههيه كه شهست نهفهر له دودمانهكهيت بىٌ گوناح كوشت؟
لهم كاتهدا دهست و پيٌم لهرزى، راوهستام. خزمهتكاره به توورٍهيى تهماشاى كردم و وتى كارى خوٌت ئهنجام بده. له ملى ئهويشم دا. خزمهتكار به ههمان شيٌوه سهرهكان و لهشهكانى خسته ناو چالٌهكه (گهرٍاينهوه بوٌ لاى خهليفه).
من ئهو ههموو تاوانهم كردووه، ئيٌستا روٌژوو گرتن و نويٌژ كردن چ سووديٌكى ههيه بوٌم.
جيٌگاى ههميشهيى من ئاگرى دوٌزهخه[7].
* * *
[1] بيحار، بهرگى 42، لاپهرٍه 142.
[2]بيحار، بهرگى 45، لاپهرٍه 311.
[3] بيحار، بهرگى 46، لاپهرٍه 118.
[4]بيحار، بهرگى 77، لاپهرٍه 169
[5]بيحار، بهرگى 46، لاپهرٍه 336.
[6] ههر يهك له عهلهوىيهكان و عهباسىيهكان ئهگهرٍيٌنهوه بوٌ كهسيٌك. عهلهوىيهكان ئهگهرٍيٌنهوه بوٌ سهر ئيمامى عهلى كورٍى ئهبوتاليبعليه السلام و ههموو سهييدن. عهباسىيهكان ئهگهرٍيٌنهوه بوٌ عهباس مامى ئيمام عهلى. له ميٌژوو دا هاتووه ههميشه كورٍهمام يهكتريان بانگ ئهكرد.
[7] بيحار، بهرگى 48، لاپهرٍه 176 و 177.