بهشى يهكهم |
له دهورانى فهرمانرٍهوايى حهزرهتى سولهيمان له ولاٌتى شام، بهلقيس شاژنى سهبا له يهمهن حوكمرانى ئهكرد. خوٌى و گهلهكهى له جياتى خوا، خوٌريان ئهپهرست؛ حهزرهتى سولهيمان له كارهكهيان ئاگادار بوو، نامهيهكى بوٌ شاژن بهلقيس نووسى و دهستوورى دا له بهرامبهرى رانهوهستن و خوٌ به گهوره نهزانن و ملپيٌچى لىٌنهكهن، وه له بهرامبهر ههق خوٌ بدهن به دهستهوه.
بهلقيس سهركردهكانى سوپا و مهزنانى ولاٌتى بوٌ راو تهگبير كوٌ كردهوه، چيروٌكى نامهكهى بوٌ باس كردن.
ئهوانيش وتيان:
ئيٌمه هيٌز و تواناى باشمان ههيه، وه پياوى شهرٍين، لهگهلٌ ئهوهشدا برٍيارى دوايى له دهست توٌيه.
شاژن وتى: بهرژهوهندى له شهرٍ دا نابينم، روونى كردهوه كه ئاشتى له شهرٍ باشتره، بهلاٌم پيٌش ههموو شتيٌك ئهبىٌ سولهيمان و پهيرٍهوانى ئهزمون بكهين، تا بزانين بهرٍاستى چ كارهن! سولهيمان پاشا، يان پيٌغهمبهره، پاشاكان به ديارى ديل ئهبن، پياوانى خوا چاويان له زيٌرٍ و زيوى دونيا نيه.
ديارىيهكى بوٌ ئهنيٌرين، ئهگهر قهبولٌى نهكرد، ئهوا پيٌغهمبهره و ئهبىٌ تهسليمى بين.
بهلقيس ديارييٌكى به نرخ لهگهلٌ دهستهيهك له نويٌنهران و ريشسپيان و پياوماقوولانى بهرهو لاى سولهيمان نارد تا بزانىٌ چ ههوالٌيٌكى بوٌ ديٌننهوه. سولهيمان كه چاوى به نويٌنهران و دياريهكه كهوت، نهك ههر ديارىيهكهى قهبولٌ نهكرد، بهلٌكوو به خيٌرهاتنيش ليٌيان نهكرد، وه به چاويٌكى سووك تهماشاى ديارىيهكانى كرد، وه به نويٌنهرهكانى وت:
ئهم ديارىيانه ببهنهوه بوٌ خاوهنهكانيان، چونكه خواى مير و مهزن ئهوهنده نيعمهتى زوٌر و گهنجى داوهته من كه ههرگيز لهگهلٌ مالٌى دونيا بهراورد ناكرىٌ، من پىٌى ههلٌناخهلٌهتيٌم. بهلاٌم له بيرتان نهچىٌ به زووى سوپايهكتان بوٌ ئهنيٌرم كه توانايى شهرٍكردنتان لهگهلٌيدا نهبىٌ، نويٌنهرهكان گهرٍانهوه تهواوى باسهكهيان بوٌ بهلقيس گيٌرٍاوه.
بهلقيس شاژنى سهبا زوٌر به هوٌشيارانه ليٌكيدايهوه كه چاريهك جگه له خوٌبهدهستدانهوهى دهستوورى سولهيمان كه ههمان دهستوورى ههق و يهكانهپهرهستىيه، هيچ ريٌگايهكىترى بوٌ نيه، ههروهها بوٌ پاراستنى سوپا و ولاٌتهكهى و خوٌ گريٌدان به ميللهتى سولهيمانهوه باشتره خوٌى لهگهلٌ دهستهيهك له پياو ماقوولاٌنى ميللهتهكهى بهرهو لاى سولهيمان بكهونه رىٌ، كاتىٌ سولهيمان له هاتنى شاژنى سهبا بهخهبهر بوو، به دهوروبهرهكانى وت:
- كىٌ له ئيٌوه ئهتوانىٌ تهخت و تاجى شاژنى سهبام بوٌ بيٌنىٌ، پيٌش ئهوهى بگاته ئيٌره؟
عيفريتيٌك له هوٌزى جنوٌكه وتى:
- من تهخت و تاجى ئهو ديٌنم پيٌش ئهوهى له جيٌگاى خوٌت ههلٌسى.
سولهيمان وتى: كىٌ زووتر ئهتوانىٌ؟
ئاسف كورٍى بريخيا وتى:
- من تهختى ئهو ديٌنمه بهر دهمت پيٌش ئهوهى چاو بتروكيٌنى.
سولهيمان قهبولٌى كرد. ئهوهندهى پىٌ نهچوو كوٌشك و تالار و تهخت و تاجى سهبا لاى خوٌى بينى، خيٌرا شوكر و سوپاسى خواى به جىٌهيٌنا.
سولهيمان بوٌ ئهوهى ئهندازهى ژيرى شاژنى سهبا ئهزموون بكات، وه ئامادهى بكات تا ئيمان به خواى يهكانه بيٌنىٌ، دهستوورى دا ههندىٌ گوٌرٍان لهسهرى ئهنجام بدهن، تا كاتىٌ بهلقيس ديٌته ژوورهوه ليٌى بپرسن ئهمه تهختى توٌيه؟ بزانين له ولاٌمدا چى ئهلٌىٌ.
كاتىٌ كه شاژنى سهبا گهيشته بارهگاى حهزرهتى سولهيمان، يهكىٌ له پهيرٍهوانى ئاماژهى بوٌتهختهكه كرد و وتى:
- ئايا تهختى توٌ وهكوو ئهمه وايه؟
بهلقيس جارىٌ ئهوهلٌ كه تهماشاى تهختهكهى كرد، باوهرٍى نهكرد كه تهختى خوٌى بىٌ، چونكه تهختهكهى له سهرزهوى سهبا بهجىٌ هيٌشتووه، بهلاٌم كه ليٌى وردبوٌوهوه، نيشانهكانى تهختى خوٌى ليٌى بينى. به سهيرهوه وتى: ئهلٌىٌى خوٌيهتى!
له دواييدا بوٌ بهلقيس دهركهوت بهلٌىٌ ئهمه ههمان تهختى خوٌيهتى له ريٌگاى غهيبهوه پيٌش له خوٌى هيٌناويانهته ئيٌره. لهبهر ئهوه تهسليمى ههق بوو و، ئايينى حهزرهتى سولهيمانى قهبولٌ كرد. وه له زوٌربهى ريوايهتهكاندا هاتووه بهلقيس حهزرهتى سولهيمان به هاوسهرى بوٌ خوٌى ههلٌبژارد، وه ههردووكيان بوٌ ريٌنمويى خهلٌك و بلاٌوكردنهوهى ئايينى ههق تىٌئهكوٌشان[1].
* * *
پياويٌك له هوٌزى ئيسرائيل يهكىٌ له خزمانهكانى خوٌى كوشت، تهرمهكهى ههلٌگرت و بردى لهسهر ريٌگاى پياويٌك له باشترين هوٌزى ئيسرائيل داينا. پاشان داواى خويٌنى لىٌكرد. بوو به قرٍه و ههرا، دهنگيان بهرز بوٌوه، بوٌ چارهسهرى ئهم رووداوه چوونه خزمهتى حهزرهتى موسا تا بزانن ههق بهلاى كىٌيه! حهزرهتى موسا دهستوورى دا مانگايهك بيٌنن تا به هوٌيهوه راستى بدوٌزيٌتهوه. هوٌزى ئيسرائيل وايان ئهزانى حهزرهتى موسا گالٌتهيان پىٌ ئهكات، چوون كارهكهى موسايان پىٌ سهير بوو.
وتيان: توٌ گالٌتهمان پىٌ ئهكهى؟
موسا وتى: گالٌتهكردن كارى نهزانانه، پهنا بوٌ خوا ئهبهم ئهگهر له نهزانان بم.
كاتىٌ زانييان موسا بهرٍاستىيهتى، وتيان: له پهروهردگارت داوا بكه ئهم مهسهلهيهمان بوٌ روون بكاتهوه، چ جوٌره مانگايهك بىٌ؟
حهزرهتى موسا فهرمووى: ئهگهر هوٌزى ئيسرائيل له قوٌناغى يهكهم پهيرهوىيان له موسا بكردايه، ههر مانگهيهكيان بهيٌنايه ليٌيان قهبولٌ ئهكرا، چونكه بههانهيان هيٌنا، وتيان چوٌن بىٌ و رهنگى چوٌن؟ خوايش له بهرامبهريان سهخت گرتى و كارهكهيان له ئاسانى ترازاند. جا كاتىٌ كه وتيان ئهم مانگايه چوٌن بىٌ، خواى مير و مهزن فهرمووى:
- مانگايهك بىٌ نه پير بىٌ و نه له كار كهوتوو بىٌ، نه نهزابىٌ و نه گويٌرهكه، بهلٌكو له نيٌوان ههر دوو بىٌ.
حهزرهتى موسا له ولاٌمى ئهوانه ههمان سيفهتى وت.
ديسان پرسيان رهنگى چوٌن بىٌ؟ فهرمووى:
- زهرد بىٌ، زهرديٌكى وا ههر كهس بيبيٌنىٌ خوٌشحال بىٌ.
وتيان: ئهى موسا، باشتر روونى بكهوه، نازانين چ رهنگيٌكى ههبىٌ؟
موسا فهرمووى: مانگايهك بىٌ كه هيٌشتا جووتى نهكردبىٌ و باركيٌشى پىٌ نهكرابىٌ، بىٌ عهيب بىٌ، جگه له رهنگى خوٌى رهنگيٌكىتر تيٌكهلٌى بىٌ.
دواى گهرٍان و زهحمهتيٌكى زوٌر لاى لاويٌك له هوٌزى ئيسرائيل دوٌزييانهوه، كاتىٌ بوٌ كرٍينى چوونه پيٌشهوه، لاوهكه وتى: نايفروٌشم؟ يان ئهگهر بيفروٌشم ئهبىٌ پرٍ پيٌستى زيٌرٍم بدهنىٌ، ههوالٌيان دا حهزرهتى موسا خاوهن مانگا واى وتووه.
فهرمووى: چاره نيه بيكرٍن. ئهوانيش چوون به ههمان نرخيان كرٍى و سهريان برٍى.
حهزرهتى موسا به كلكى مانگاكه داى له مردووهكه، ئهويش زيندوو بووهوه، هاته ولاٌم و وتى:
- ئهى پيٌغهمبهرى خوا! كورٍه مامم منى كوشت. نه ئهو كهسهى بوختانى پىٌ ئهكهن، بهم جوٌره كوژهر ناسرا.
يهكىٌ له پهيرهوانى حهزرهتى موسا وتى:
- ئهى پيٌغهمبهرى خوا! ئهم مانگايه چيروٌكيٌكى شرينى ههيه.
حهزرهتى موسا فهرمووى: چيروٌكى چييه؟
كابرا وتى: خاوهنى ئهم مانگايه سهبارهت به دايك و باوكى زوٌر ميهرهبان بووه، روٌژيٌكيان كالايهكى كرٍى بوو، پارهى نهبوو، چوو بوٌ لاى باوكى پاره بيٌنىٌ، باوكى خهوتبوو، حهزى نهكرد باوكى له خهو ههلٌسيٌنىٌ، ماملٌهكهى ههلٌوهشاندهوه، كاتىٌ باوكى له خهو ههلٌسا چيروٌكهكهى بوٌ گيٌرٍاوه، باوكى وتى:
- كارى چاكت كرد، لهبهر ئهم چاكهيه، ئهم مانگايهت پىٌ ئهبهخشم.
حهزرهتى موساعليه السلام فهرمووى:
- تهماشا بكهن! ئهوه سوودى چاكهيه بهرامبهر دايك و باوك[2].
* * *
حهزرهتى عيسا لهگهلٌ پهيرٍهوهكانى (بوٌ راگهياندنى پهيامهكهى) گهشت و گوزارهى ئهكرد، له سهفهرهكهيدا گهيشتنه ئاوايىيهك تهواوى خهلٌكهكهى، لهسهر ريٌگا، وه يان لهناو مالٌهكانيان مردبوون.
حهزرهتى عيساعليه السلام فهرمووى:
- ئهمانه به مردنى ئاسايى نهمردوون، حهتمهن تووشى غهزهبى خوايى بوونه، ئهگهر وانهبىٌ يهكتريان به خاك ئهسپارد.
پيرهوهكانى وتيان:
خوٌزگه ئهمانزانى كيٌشهى ئهمانه چوٌن بووه! چى بووه! له لايهنى پهروهردگارهوه بانگ كرا ئهى عيسا مردووهكان بانگ بكه!
يهكىٌ لهوانه ولاٌمت ئهداتهوه.
حهزرهتى عيساعليه السلام بانگى كرد: ئوٌ هوٌى خهلٌكى ئاوايى!
يهكىٌ له مردووهكان ولاٌمى دايهوه: بهلٌىٌ روح الله چى ئهفهرمووى؟
حهزرهتى عيساعليه السلام فهرمووى: ئهحوالٌتان چوٌنه و چيتان بهسهر هاتووه؟
- ئيٌمه سهر له بهيانى لهوپهرٍى ساغ و سهلامهتى له خهو ههلٌساين، بهلاٌم سهر له ئيٌواره ههموومان كهوتينه ناو «هاويه»!
- هاويه چيه؟
- دهريايهك له ئاگره، له شهپوٌلهكانى ئاگر وهكوو بهرزى چيا له يهك ئهدا.
- بوٌچى تووشى ئهم سزايه بوون؟
- خوٌشويستنى دونيا و پهيرهوى له تاغوت ئيٌمهى وا گرفتار كرد.
- تا چ ئهندازهيهك دلٌتان به دونياوه بهستبوو.
- منالٌى شيرخوٌر تا چ ئهندازهيهك پهيوهندى به مهمكى داكىيهوه ههيه، بهو ئهندازهيه دلٌمان پىٌ بهستبوو. ههركاتىٌ دونيا بهرهو لامان بهاتايه خوٌشحالٌ ئهبووين و ههر كاتىٌ پشتى لىٌ بكردينايه، نارٍهحهت و قهلٌس و غهمگين ئهبووين.
حهزرهتى عيسا توٌزيٌك بىٌ دهنگ بوو، پاشان فهرمووى: تا چ ئهندازهيهك پهيرهويتان له تاغوت كرد؟
- ههرچى بوتايه پهيرٍهوىمان لىٌ ئهكرد.
- بوٌچى له نيٌوان مردووهكان توٌ ولاٌمت دايهوه؟
- ئهم ههموو خهلٌكه ههوساريان له دهم و جهناكهيان خراوه، ناتوانن قسه بكهن. من ههوسارم نهبوو، چونكه له پهيرٍهوانى ئهوانه نهبووم، بهلاٌم خهلٌكى ئهم ئاواييهم، كه سزايى خوايى هات، منيش لهگهلٌياندا تووش بووم، ئيٌستا وا به تهلٌىٌ مو ئاويٌز كراوم له قهراغى دوٌزهخ ههميشه ئهترسم نهوا بكهومه ناو ئاگر!
عيسا رووى له پهيرٍهوانى كرد و فهرمووى:
- لهناو زهبالٌدان خهوتن، وه نانى جوٌ خواردن باشتره لهوهى ئهگهر پياو بتوانىٌ ئايينى خوٌى ساغ رابگرىٌ[3].
* * *
ئيمام موحهمهد باقرعليه السلام ئهگيٌرٍيٌتهوه و ئهفهرمووىٌ: له ناو هوٌزى ئيسراييل عابديٌك بهناوى جهريح ههبوو. ههميشه لهناو «صهومهعه»[4] خهريكى عيبادهت بوو.
روٌژيٌكيان داكى هاته بهر دهرگاى سهومهعهكه و بانگى كرد، چوٌن خهريكى عيبادهت بوو ولاٌمى نهداوه.
داكى گهرٍاوه، پاش سهعاتيٌكىتر هاتهوه بانگى جهريحى كورٍى كرد، ديسان ولاٌمى نهداوه، بوٌ جارى سىٌيهم هاتهوه بانگى كرد و ولاٌميٌكى نهبيست.
دايك لهبهر ئهوه كه سىٌ جار هات و نائوميد بوو، وه له رهفتارى كورٍهكهى قهلٌس بوو، دلٌى شكا و نفرينى ليٌى كرد.
بوٌ سبهينىٌ ژنيٌكى داويٌن پيسى ئاوس كه نزيك بوو منالٌهكهى دابنىٌ خوٌى كرده ژوورى سهومهعهكهوه منالٌهكهى دانا هاوارى كرد ئهم منالٌه حهرامزادهيه هى ئهم پياوه عابيدهيه.
ئهم قسهيه لهناو خهلٌكدا بلاٌو بوٌوهوه و كهوته سهر زار، خهلٌك ئهيانوت: كهسيٌك تا ئيٌستا خهلٌكى ئاموٌژگارى ئهكرد و ئهيوت زينا حهرامه، ئيٌستا وا بوٌ خوٌى زيناى كردووه.
ئهم باسه گهيشته پاشا، گوايا عابيد زيناى كردووه، پاشا دهستوورى له سيٌدارهدانى عابيدى دهركرد.
كاتىٌ كه خهلٌك بوٌ تهماشا كردنى له سيٌدارهدانى عابيد كوٌببوونهوه. دايكيشى هات، كاتىٌ كورٍهكهى لهم جوٌره ريسوابوونه بينى، لهبهر زوٌر قهلٌس بوونى روومهتى خوٌى رنى و زار زار ئهگريا.
جهريح رووى له دايكى كرد و وتى:
بىٌ دهنگ به دايه! ئهمه پاداشتى نفرينى توٌيه كه منى گهيانده ئيٌره، ئهگينا من بىٌگوناهم.
خهلٌك كه قسهى جهريحيان بيست وتيان: ليٌت قهبولٌ ناكهين، مهگهر بيسهلميٌنى كه بىٌگوناهى، وه ئهو توٌمهته كه پيٌت ههلٌواسراوه دروٌيه.
دايكى لهبهر ئهوهى كه كورٍهكهى لهسهر سيٌداره بوو، ئهوهندهى نهما بوو چراى ژيانى بكوژريٌتهوه. هاوارى كرد كورٍم من حهلاٌلٌت ئهكهم! گهردنت ئازاد بىٌ! من له توٌ رازيم!
جهريح كه ئهم قسانهى له دايكى بيست، وتى: ئهو منالٌه كه به توٌمهت هى منه بيهيٌنن. منالٌهكهيان هيٌنا لاى جهريح، به منالٌهكهى وت: (قسه بكه)! منالٌهكه به زمانيٌكى روون و ئاشكرا له ولاٌمى جهريح وتى: من كورٍى فلانه شوانم.
بهم جوٌره راستى روون بوٌوهوه و جهريحيان له سيٌداره هيٌنا خوارهوه، پايهبهرزى خوا پهرهستانيش سهلميٌنرا خواى مير و مهزن ئهو ئابرٍوچوونه دووباره بوٌى گهرٍانهوه. وه خهلٌكيش دلٌيان لىٌ پاك بوٌوهوه، له دواى ئهم بهسهرهاته جهريح سويٌندى خوارد كه هيچ كات دايكى له خوٌى نهرٍهنجيٌنىٌ و ههتا ماوه ههر خزمهتى بكات[5].
* * *
قازىيهك له ناو هوٌزى ئيسراييل ههبوو، زوٌر به عادلانه رهفتارى ئهكرد.
كهوته نهخوٌشى مردن، به ژنهكهى وهسيهتى كرد و وتى: ئهگهر مردم بمشوٌره و كفنم بكه، سهر و روومهتم داپوٌشه، وه له ناو تابوتم دابنىٌ به ئيزنى خوا هيچ شتيٌكى خراپ روو نادات.
كاتىٌ مرد، ژنهكهى به گويٌرهى وهسيهتى قازى كارهكانى ئهنجام دا. پاش ماوهيهكى كورت كفن له روومهتى قازى بهلا كهوت، كرميٌكيان بينى لوتى قازى تيكه تيكه ئهكات، ژنهكه لهو ديمهنه ترسا! خيرا روومهتى به كفنهكه داپوٌشى، خهلٌك كوٌبوونهوه تهرمهكهيان بهرهو قهبرسان برد و ناشتيان.
ههر ئهو شهوه ژنهكه خهوى به قازى ميٌردىيهوه بينى، له خهو دا قازى بهژنهكهى وت: مهگهر له بينينى كرمهكه ترساى؟
ژنهكهى وتى: بهلٌىٌ!
قازى وتى: سويٌند به خوا ئهو ديمهنه ترسناكه لهبهر ئهوه بوو كه له قهزاوهتيٌك لايهنگرى براكهتم كرد! روٌژيٌكيان براكهت لهگهلٌ يهكىٌتر ببووه ناخوٌشيان، ههردووكيان هاتنه لام تا قهزاوهتيان له نيٌوان بكهم، لهبهر خوٌمهوه وتم خوايه ههق لهگهلٌ براى ژنهكهم برٍيار بده!
كاتىٌ كه له ناكوٌكىيهكهيان كوٌلٌيمهوه، ههر وابوو كه بيرم لىٌكردهوه، ههق لهگهلٌ براكهت بوو، منيش خوٌشحالٌم لهوهى كه ئهو ديمهنه ترسناكهت بينى. ئهوه جهزاى منه كه بوٌچى بىٌلايهنى ههتا له دهرونى نهفسى خوٌم لهبهر چاو نهگرت[6].
* * *
پياويٌك له هوٌزى ئيسراييل كوٌشكيٌكى مهحكهم و قايم دروست كرد. خواردهمهنييٌكى زوٌر و جوٌراوجوٌرى ئاماده كرد و دهولٌهمهندانى شارهكهى ههموو بانگهيٌشت كرد و ههژاران و چهوساوانى هيٌشتهوه، بهلاٌم ههندىٌ له ههژارانى برسى كه زانييان بوٌ خوٌيان چوونه ناو بانگهيٌشتهكهوه، نهيانهيٌشتن بچنه ژوورهوه، پيٌيان وتن ئهم خواردهمهنييانه بوٌ كهسانيٌك وهكوو ئيٌوه نيه.
خواى مير و مهزن دوو فريشتهى له شيٌوهى ههژاران نارده ناويان، بهوانيش ههمان شتيان وت.
خواى مير و مهزن دهستوورى دا دوو فريشتهكه له شيٌوهى دهولٌمهندان لهوىٌ ئاماده بن.
كاتىٌ فريشتهكان به دهستوورى خوا كاريان كرد، بردنييانه ژوورهوه، وه لهسهرهوهى ديوهخان داياننيشاندن.
خواى مير و مهزن (لهم رهفتارهيان زوٌر غهزهبناك بوو) دهستوورى دا به ههر دوو فريشتهكه، شارهكهيان بهسهرياندا سهرهوژيٌر بكهن و (زهوى قوتيان بدات)[7].
* * *
كابرايهك بهناو سولهيمانى دهيلهمى ئهلٌىٌ:
به ئيمامى سادقعليه السلام وتم: كابرايهك ههيه زوٌر پياويٌكى چاكه و به ئيمان و خواپهرهسته، له خزمهتى ئيمام زوٌر تاريفم كرد.
ئيمام سادقعليه السلام فهرمووى: ئهقلٌى تا چ ئهندازهيه؟
وتم: به قوربان نازانم.
ئيمام فهرمووى: «إنَّ الثواب على قدر العقل» - واته: بهرٍاستى پاداشت به گويٌرهى ئهقلٌ ئهدريٌتهوه خهلٌك.
پاشان فهرمووى: پياويٌكى ئيسراييلى له شويٌنيٌك كه ئاو و ههوايهكى زوٌر خوٌش، دار و درهختيٌكى فراوان و سهرچاو و كانياويٌكى زوٌرى تيٌدا بوو، ئهژيا و خواى ئهپهرهست.
فريشتهيهك بهلايا تيٌپهرٍى، به خواى وت: خوايه پاداشتى ئهم بهندهيهت نيشانم بده.
خواى سوبحان پاداشتى پياوهكهى به فريشتهكه نيشان دا.
بهراى فريشتهكه پاداشتى زوٌر كهم بوو، سهرى سوورٍما، كه بوٌچى ئهوهنده كهمه، لهبهر خوٌيهوه وتى: ئهم پياوه شهو و روٌژ خهريكى عيبادهته، ئهى بوٌچى پاداشتى كهمه! خواى مير و مهزن به فريشتهكهى فهرموو: برٍوٌ لاى و لهگهلٌيدا هاونشين به تا نهيٌنيهكهيت بوٌ روون ببيٌتهوه!
فريشتهكه به شيٌوهى پياويٌك ليٌى نزيك بووهوه.
عابيدهكه ليٌى پرسى توٌ كيٌيت؟
فريشته: منيش وهكوو توٌ عابيديٌكم، پله و مهقامى توٌم لهم شاره بيست، هاتوومه لات تا پيٌكهوه خوا بپهرهستين!
فريشتهكه ئهو روٌژه لهگهلٌ عابيدهكه بهسهر برد، بهيانى روٌژى دووهم پيٌىوت: چ جيٌگايهكى سهر سهوز و ئاو و ههوايهكى خوٌشى ههيه؟ ههر بوٌ خوا پهرهستى باشه!
عابيديش وتى: بهلٌىٌ «راست ئهكهى)، بهلاٌم يهك عهيبى ههيه!
فريشتهكه پرسى: چ عهيبيٌكى ههيه.
عابيد وتى: خوٌزگه خواى تهعالا ولاٌخيٌكى ههبووايه، ليٌره بوٌ خوٌى بلهوهرٍيايه، ئهم ههموو گيا سهوزه به فيروٌ نهرٍوٌيشتايه.
فريشتهكه وتى: ئايا خواى توٌ ولاٌخى نيه؟
عابيد وتى: دياره نييهتى! ئهگهر ولاٌخى بووايه ئهم ههموو سهوزه به فيرٍوٌ نهئهرٍوٌيشت.
خواى مير و مهزن به فريشتهكهى وهحى كرد، زانيت من به ئهندازهى ئهقلٌى ئهو پاداشتم داوه پيٌى، لهبهر ئهوه پاداشتيشى كهمه، چونكه ئهقلٌى كهمه[8].
* * *
پيٌغهمبهرى ئيسلامصلى الله عليه وآله فهرموويهتى:
سىٌ نهفهر له هوٌزى ئيسراييل پيٌكهوه ئهچنه موسافرهت،له ريٌگادا تووشى ئهشكهوتيٌك ئهبن، تيٌيدا خوا ئهپهرهستن، له ناكاو تاشه بهرديٌكى گهوره له شاخهكهى سهرهوهيان خولوٌر بووه، دهرگاى ئهشكهوتهكهيان ليٌى بهست، به هيچ، جوٌريٌك ريٌگاى رزگاريان نهبوو، مهگهر مردن نهبىٌ، پاش وتوويٌژيٌكى زوٌر گهيشتنه ئهو ئهنجامه، ريٌگاى رزگارىيان نابىٌ مهگهر ههر كهسيٌك له رووى راستىيهوه، چ كاريٌكى بوٌ خوا ئهنجام داوه، بيخاته روو، وه لهگهلٌ خواى تهعالا قسه بكات، بهلٌكو به هوٌى ئهو كردهوهوه خوا رزگاريان بكات.
يهكىٌ لهوانه وتى: خوايا توٌ بوٌ خوٌت ئهزانى من عاشقى ژنيٌكى زوٌر جوان بووم، بوٌ ئهوهى رهزامهندى بهدهست بيٌنم له پيٌناويدا پارهيهكى زوٌرم خهرج كرد، تا ئهوهى له ژوان پىٌىگهيشتم، خوٌمان ئاماده كرد تا كارى حهرام ئهنجام بدهين، له ههمان كاتدا جرهقهيهك له دلٌم دا و كهوتمه بيرى ئاگرى دوٌزهخت و له ترسى توٌ لهو كاره پهشيمان بوومهوه و ژوانم بهجىٌهيٌشت.
خوايا ئهگهر ئهو كارهم كه له ترسى توٌ بووه، وه جيٌى رهزامهندى توٌ بووه، وه ليٌم رازى بووى، ئهم تاشهبهرده لهبهر دهرگاى ئهشكهوتهكه لا بده. تاشه بهردهكه كهميٌك لاى دا، ههندىٌ رووناكى هاته ناو ئهشكهوتهكه.
دووهميان وتى: خوايه توٌ بوٌ خوٌت ئاگادارى، من ههندىٌ كريٌكارم بهكرىٌ گرتبوو تا كارم بوٌ بكهن و برٍيارمان وابوو له بهرامبهر كارى ههر يهكيان نيو پهنجايى پيٌيان بدهم، چوٌن كارهكهيان باش ئهنجامدا، منيش ههقى هر يهكيانم پيٌدان، بهلاٌم يهكيكيان وتى: ههقى من نيو پهنجايى نييه! من به ئهندازهى دوو نهفهر كارم كردووه، ئهبىٌ پهنجايهكم پىٌ بدهى. منيش زياترم نهدايىٌ، ئهويش روٌيى.
من به نيو پهنجايى كريٌكارهكه توٌوم كرٍى و چاندم، خوا بهرهكهتى تىٌخست و سووديٌكى زوٌرى كرد، پاش ماوهيهك كريٌكارهكه هاتهوه تا نيو پهنجايهكهى وهربگرىٌ، منيش له جياتى ههژده ههزار پهنجاييم پىٌ دا (ههم سهرمايهكهى بووه، ههم سوودهكهى)، ئهم كاره تهنيا لهبهر خاترى توٌ و ترس له توٌ بووٌ، ئهگهر ليٌم رازى بووى، ئهم تاشه بهرده لهبهر دهرگاى ئهشكهوتهكهمان لا بده. لهم كاتهدا تاشه بهردهكه توٌزيٌكىتر چووه دواوه، رووناكىيهكى زوٌرتر هاته ژوورهوه.
سىٌيهميان وتى: خوايه توٌ بوٌ خوٌت ئهزانى من دايك و باوكيٌكم ههبوو، ههموو شهويٌك شيرم بوٌيان ئهبرد، تا بيخوٌن. شهويٌكيان درهنگ هاتمهوه، تهماشام كرد ههردووكيان خهوتوون، ويستم جامهشيرهكهيان بوٌ دابنيٌم و برٍوٌم، لهوه ئهترسام گيانداريٌك بكهويٌته ناوى، وهيان بيرٍيٌژن، ويستم بهخهبهريان بهيٌنم، ئهترسام نارٍاحهت بن، لهبهر ئهوه لهسهر سهريان دانيشتم تا به خهبهر هاتن، شيرهكهم دا پيٌيان، خوايا ئهم كارهى من ئهگهر بوو به هوٌى رهزامهندى توٌ ئهم تاشه بهردهمان لىٌ دوور بخهوه، لهناكاو بهردهكه خولوٌر بووهوه، ريٌگايان بوٌ كرايهوه و، بهم جوٌره له ئهشكهوتهكه رزگاريان بوو[9].
* * *
خواى مير و مهزن وهحى بوٌ يهكىٌ له پيٌغهمبهرانى هوٌزى ئيسراييل نارد كه پياويٌك له هوٌزى توٌ سىٌ دوعاى ولاٌم ئهدهمهوه.
پيٌغهمبهر چووه لاى كابرا و ههوالٌهكهى پىٌ دا، پياوهكهش به ژنهكهى وت. ژنهكه ليٌى پارٍايهوه و زوٌرى لىٌ كرد، پياوهكه ناچار قهبولٌى كرد.
ژنهكه وتى: له خوا داوا بكه من له جوانترين ژنان بم.
پياو: دوعاى كرد، ژنهكهى بووه جوانترين ژنى ئهو سهردهمه، زوٌرى پىٌ نهچوو پاشا و شههوهت پهرهستان تهماعيان پيٌكرد، دهولٌهمهندهكان كهوتنه شويٌنى.
لهبهر ئهوهى كه ميٌردهكهى پير و ههژار بوو، ناسازگار بوو لهگهلٌيدا و به قسهى نهكرد و ئاكارى لهگهلٌيدا خراب بوو.
پياوهكه زوٌر به گرانى بوٌ ماوهيهك لهگهلٌيدا گونجا، بهلاٌم سوودى نهبوو، روٌژ به روٌژ له خراپى دا بوو، ئيتر نهيتوانى سهبر بكات، ناچار دوعاى ليٌى كرد ببيٌته سهگ، چوٌن دوعاى دووهم بوو، لاى خواى عيزهو جهل قهبولٌ بوو، ژنهكه بوو به سهگيٌك (لهم و لهو پاسى ئهكرد) منالٌهكانيان له دهورى باوكيان كوٌبوونهوه و گريان و ليٌى پارٍانهوه، ئهمه دايكمانه خهلٌك لوٌمهمان ئهكات، شتيٌكى زوٌر ناشيرينه دوعا بكه ئهگهر جوانيت ناوىٌ، له سهگى دهريبيٌنهوه. وهكوو ئهوهلٌ بيكه پيرهژنيٌك، پياوهكه ناچار بوو بوٌ رهزامهندى كورٍهكانى دوعاى سىٌيهميشى بهكار بيٌنىٌ. بوٌ دوعاى سىٌيهم دهستى بهرز كردهوه، له خواى مير و مهزن پارٍايهوه كه ژنهكهى وهكوو ئهوهلٌ لىٌبىٌ، دوعاى قهبولٌ بوو، ژنهكه وهكوو خوٌى لىٌهاتهوه.
بهم جوٌره ههر سىٌ دوعاى ئهم پياوهچاكه به فيرٍوٌ روٌيشت[10].
* * *
لهسهردهمى حهزرهتى موساعليه السلام پاشايهكى زالٌم ههبوو، روٌژيٌكيان لهبهر شهفاعهتى پياوچاكيٌك پيٌويستى پياويٌكى موئمين بهجىٌديٌنىٌ، پاش ماوهيهكىتر دهس قهزا پاشا و موئمينهكه پيٌكهوه ئهمرن.
خهلٌك بازارٍ دائهخهن، ههموو لهبهر كوٌشكى پاشا كوٌئهبنهوه بهرٍيٌز و حورمهت پاشا به خاك ئهسپيٌرن و سىٌ روٌژ پرسهى بوٌ دائهنيٌن، كابراى موئمينيش كهس بهرهو لاى جنازهكهى ناچيٌت، له شويٌنى خوٌى ههر ئهمينىٌ، پشيله گوىٌ و لوت و دهم و چاوى ئهخوات.
حهزرهتى موساعليه السلام دواى چهند روٌژيٌك لهو رووداوه به خهبهر ئهبىٌ.
حهزرهتى موسا له موناجاتى خوٌى لهگهلٌ خواى تهعالا ئهلٌىٌ:
خوايا ئهوهى كه دوژمنى توٌ بوو، بهو ههموو ريٌز و حورمهتهيان به خاك سپارد و سىٌ روٌژيان بوٌ پرسه دانا! بهلاٌم ئهم موئمينه كه دوٌستى توٌ بوو، له مالٌى خوٌى بىٌ خهبهر مايهوه تا پشيله خواردى! هوٌى چيه؟
وهحى بوٌ موسا هات: ئهى موسا! دوٌستم لهو پاشا زالٌمه داواى پيٌويستيٌكى دونياى كرد، ئهويش بوٌى جىٌبهجى كرد، ئهو ريٌز و حورمهته پاداشتى ئهو چاكهيه، كه لهگهلٌ دوٌستى من ئهنجامى داو منيش پاداشتى ئهو كاره چاكهيهم له دونيا داوه.
بهلاٌم دوٌستهكهى من چونكه چووته لاى زالٌميٌك كه دوژمنى منه داواى يارمهتى كردووه، له دونيا جهزاى ئهو كارهى وهرگرت.
وه ههر دووكيان له دونيا پاداشت و جهزاى كارى خوٌيان وهرگرت[11].
* * *
يهكىٌ له پهيرٍهوانى حهزرهتى عيسا بالاٌيهكى كورتى ههبوو، ههميشه له تهنيشتى حهزرهتى عيسا بوو، له يهكىٌ له سهفهرهكانى حهزرهتى عيسا كه به دهريادا بوو، ئهويش لهگهلٌيدا بوو. گهيشتنه ليٌوار دهريا، حهزرهتى عيسا به باوهرٍيٌكى تهواو فهرمووى: «بسم الله» بهسهر ئاوى دهريادا رووى!
كابراى كورته بالاٌ كه چاوى به حهزرهتى عيسا كهوت، ئهويش به باوهرٍيٌكى تهواو وتى: «بسم الله» بهسهر ئاوى دهريادا رووى! ويستى بگاته حهزرهتى عيسا، كاتىٌ كه ليٌى نزيك بووهوه، به خوٌيا هاتهوه، بههايهك بوٌ خوٌى قايل بوو، لهبهر خوٌيهوه وتى: عيسا روح الله لهسهر ئاو ئهرٍوات، منيش ههم لهسهر ئاو ئهرٍوٌم، كهواته حهزرهتى عيسا چ چاكهيهكى له من زياتره! ههر دوو وهكوو يهك لهسهر ئاو ئهرٍوٌين. كابراى كورته بالاٌ لهم قسانه بوو له پرٍ ژيٌر پيٌى خالٌى بوو، قولٌپه قولٌپهى لىٌ ههلٌسا خهريك بوو بخنكى، هاوارى كرد ئهى روح الله فريام بكهوه له خنكاندن رزگارم بكه1
حهزرهتى عيسا دهستى گرت له ژيٌر ئاو هيٌنايهوه سهر ئاو، پيٌى فهرموو: چيت بوو مهگهر وهكوو من لهسهر ئاو نهبووى، بوٌ نقوم بووى؟
كورته بالاٌ وتى: لهبهر خوٌمهوه وتم: ههروهكوو روح الله لهسهر ئاو ئهرٍوات، منيش لهسهر ئاو ئهرٍوٌم، كهواته جياوازى له نيٌوان من و ئهو چيه؟ گهوره زانين به خهيالٌمدا هات و به سزاى خوٌم گهيشتم.
حهزرهتى عيساعليه السلام فهرموى: توٌ خوٌت له شويٌنيٌكى وا برٍياردا كه لياقهتى توٌ نهبوو. لهبهر ئهوه خواى تهعالا غهزهبى له توٌ گرت، كه واته ههتا زوووه توٌبه بكه!
كورته بالا توٌبهى كرد و بهو پلهيه گهيشت كه خواى مير و مهزن بوٌى برٍيار دابوو، دووباره پله و مهقاميٌك كه لياقهتى بوو به دهستى هيٌنا.
ئيمام سادقعليه السلام له دواى گهرٍانهوهى ئهم باسه فهرمووى: «فاتَّقُوا الله و لا يحسدنَّ بعضكم بعضاً» - واته: «ئيٌوهش له خوا بترسن و خوٌبپاريٌزن، و چاوچنوٌكى له يهكتر مهكهن»[12].
* * *
[1]- بيحار، بهرگى 14، لاپهرٍه 111.
[2]بيحار، بهرگى 13، لاپهرٍه 262.
[3] بيحار، بهرگى 14، لاپهرٍه 322.
[4]صهومهعه = صومع: مزگهوتى يههودىيهكانه.
[7] بيحار، بهرگى 16، لاپهرٍه 113.
[8]بيحار، بهرگى 1و 14، لاپهرٍه 84 و 506.
[9] بيحار، بهرگى 14و 70، لاپهرٍه 421 و 244.
[10] بيحار، بهرگى 14، لاپهرٍه 485.
[11] بيحار، بهرگى 75، لاپهرٍه 373.
[12]بيحار، بهرگى 14، لاپهرٍه 254.