پهيام ههموو ئيسلامهتى دهگريٌتهوه: ئهو ئايينهى كه خودا بوٌ ميهرهبانى جيهانيان، موحهممهدى (د.خ) پىٌناردووه.
وه له پيٌش ههموو شتيٌكدا ويستى مروٌث به خودايهكهى و به روٌژى پهسلاٌن (قيامهت) ببهستيٌتهوه.
جا له لايهنى يهكهمهوه ئيسلامهتى توانى مروٌث بهو خودايه تاك و حهقه كه فيترهى ساكارى مروٌث ئاماژهى بوٌ دهكات ببهستيٌتهوه، وه يهكانهيى خوداى حهق دووپات بكاتهوهو جهختى لهسهر بكات بوٌ ئهوهى ههموو جوٌره خوايه دروستكراوهكان له ناو بهرىٌ، وه وشهى (لا اله الا الله - واته: هيچ خودايهكى تر نيه، تهنها خودا نهبىٌ) كرده دروشمى سهرهكى ئيسلام.
وه لهبهر ئهوهى پيٌغهمبهرايهتى تاكه ناوبژيوانى راستهوخوٌيه له نيٌوان خهلٌك و بهدىهيٌنهردا، جا گهواهى ئهو پيٌغهمبهرايهتيه به يهكبوونى خوداو بهديهيٌنهرو بهستانهوهى به خوداى ههقى تاك و تهنيا بنچينهيهكى دروستى تهواوه بوٌ سهلٌماندنى يهكانهيى خوداى گهورهو به تهنها بهلٌگهيهكى تهواو متمانه پيٌكراوه.
له لايهنى دوومهوه، مروٌثى به روٌژى پهسلاٌن بهستاوه، ههتا ئهو تاكه ريٌگا چارهيه تهواو بيٌت كه تواناى چارهسهركردنى دژه ليٌك چوونهكانى ههبيٌت و له ههمان كاتدا دادى يهزدانى جىٌبهجىٌ بكات، ههروهك له پيٌشتر باسمان كرد.
وه پهيامى ئيسلامى چهند تايبهتمهندى و سيفاتى خوٌى ههيه له پهيامه ئاسمانيهكانى ترى جيا دهكاتهوهو وهك رووداويٌكى بىٌهاوتا له ميٌژوو دا بهديارى دهكهويٌت.
وا له خوارهوه ههندىٌ لهم تايبهتمهندى و سيفاتانه به كورتى باس دهكهين:
يهكهم: ئهو پهيامه به ساغىو پاكى له نيٌو دهقه قورئانيهكهيداو به بىٌ دهستكارى و گوٌرٍين ماوهتهوه، كهچى كتيٌبه ئاسمانيهكانى تر دهستيان لىٌدراوهو گوٌرٍدراون و زوٌربهى ناوهروٌكهكانيان دهرهيٌنراون. خوداى گهوره له سوورهى حهجر، ئايهتى نوٌيهمدا دهفهرموىٌ:
«إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنا الذِّكر و إِنّا لَهُ لَحافظون» - واته: ئيٌمه قورئانمان ناردوٌته خوارهوهو ههر ئيٌمهش دهىپاريٌزين.
جا ههر پهياميٌك بتوانىٌ پاريٌزگارى له ناوهروٌكى باوهرٍو تهشريعى خوٌى بكات، دهتوانىٌ به بهردهوامى روٌلٌى پهروهردهيى خوٌى بگيٌرٍىٌ، وه ههر پهياميٌك ناوهروٌكهكهى دهرهيٌنرا، جا چ بهدهستكارى و گوٌرٍين بىٌ، يان به بزر بوون بىٌ، ئهوا وهك ئاميريٌكى پهيوهندى له نيٌوان مروٌث و پهروهردگارهكهيدا دهست نادات، چونكه ئهو پهيوهندىيه تهنها به هاتنه ريٌز نايهته دى، بهلٌكو به تيٌكهلاٌوبوون لهگهلٌ ناوهروٌكى پهيامهكهو بهرجهستهكردنى بهلايهنى فيكرى و رهوشتيهوه ديٌته دى، وه بوٌيه سهلامهتى پهيامى ئيسلامهتى له سهلامهتى دهقه قورئانيهكه لهو پيٌناوهدا مهرجيٌكى پيٌويست بوو بوٌ ئهوهى ئهو پهيامه به هيٌزو تواناوه لهسهر ئامانجهكانى بهردهوام بيٌت.
دووهم: مانهوهى قورئانى پيروٌز وهك ئهو دهق و روٌحهى هاتوٌته خوارهوه، ماناى وايه پيٌغهمبهرايهتى موحهممهد (د.خ) گرنگترين ريٌگاى سهلٌماندنى له دهست نهداوه، چونكه به گويٌرهى ئهوانهى له پيٌشهوه باسكران قورئان و بنهرٍهتى پهيامهكهو ئهو شهريعهتانهى تيايدا هاتوون، ئهوانه بهلٌگهى ئيستقراين لهسهر پيٌغهمبهرايهتى موحهممهد(د.خ)و پهيامبهرييهكهى دهسهلٌميٌنىٌ، وه ئهو بهلٌگهيهش ههتا قورئان مابىٌ، بهردهوام دهبىٌ، به پيٌچهوانهى پيٌغهمبهرايهتيهكانى تر كه سهلٌماندنهكهى به ههندىٌ رووداو بهستراوهتهوه كه له ساتيٌكدا روو دهداو كوٌتايى ديٌت، وهكوو چاككردنهوهى كويٌرى زگماكى و بهلهكى پيٌست، چونكه ئهو رووداوانه تهنها ئهوانهى لهسهردهمى رووداوهكه دا ژياون دهيبينن، بوٌيه لهگهلٌ چهرخ بهسهرچووندا و پاش سهدان سالٌ رووداوهكه شاهيدهكانى له دهست دهدات و مروٌث زوٌر جار ناتوانىٌ بهلٌگهيهكى دروست له ريٌگاى گهرٍان و توٌژينهوه به دهستبيٌنىٌ بوٌ ئهوهى رووداوهكهى پىٌ دووپات بكاتهوه، جار ههر پيٌغهمبهرايهتيهك نهتوانرىٌ بهلٌگهكهى دووپات بكريٌتهوه، يان نهتوانرىٌ به هوٌى ريٌگاكانى توٌژينهوه بسهلٌميٌنرىٌ، خوداى گهوره بوٌ باوهرٍ پيٌكردنى تهكليف و داوا ناكات، چونكه «لا يُكَلِّف الله نَفْساً اِلاَّ ما أتاها» - واته: خودا تهكليف دهكات لهسهر ئهو شتانهى كه بهخشيويهتى.
وه ئيٌمه ئهمرٍوٌ له باوهرٍهكانماندا به پيٌغهمبهرهكانى ترو موعجيزهكانيان پشت به ههوالٌهكانى قورئانى پيروٌز دهبهستين.
سىٌيهم: ههروهك زانيمان كه چهرخ بهسهر چوون، نهك ههر له بههاى بهلٌگهى پهيامى ئيسلامهتى كهم ناكاتهوه، بهلٌكو له ميانهى گوٌرٍان و پيٌشكهوتنى زانيارى ئادهميزادو روٌيشتنى بهرهو ليٌكوٌلٌينهوه له دونيا بوون به ريٌگاكانى زانستى و تاقى كردنهوه چهند لايهنيٌكى نوىٌى ئهم بهلٌگهيه دهبهخشىٌ، لهوهش زياتر قورئانى پيروٌز لهم بوٌچوونهدا دهست پيٌشخهرى كردووهو بهلٌگهكانى بوونى دروستكهرى زاناى به ليٌكوٌلٌينهوهكانى دونيا بوون و وردبوونهوه له دياردهكانى بهستوٌتهوه، وه ههروهها لهبارهى دهستكهوت و نهيٌنيهكانى ئهو ليٌكوٌلٌينهوهيه مروٌثى ئاگادار كردوٌتهوه. جا ئهمرٍوٌ مروٌثى نوىٌ لهو كتيٌبهى كه پياويٌكى نهخويٌندهوارى ژينگهيهكى نهفامى و نهزانى پيٌش سهدان سالٌ مژدهى پىٌ داوه، چهند ئاماژهيهكى روون و ديار دهبينيٌت بوٌ ئهو شتانهى كه تازه زانستى نوىٌ دهىدوٌزيٌتهوه، ههتا روٌژههلاٌتناسى ئينگليزى (ئهجنيٌرى) پروٌفيسوٌرى زمانى عهرهبى له زانكوٌى ئوكسفوٌرد، كاتىٌ زانست روٌلٌى باى له بارهيٌناندا (تلقيح) دوٌزييهوه، گوتى: (خاوهنى حوشترهكان به سهدان سالٌ پيشٌ گهيشتنى زانستى ئهوروپا به دوٌزينهوهى روٌلٌى با له چاككردندا، زانيويانه.
چوارهم: ئهم پهيامه ههموو لايهنهكى ژيانى گرتوٌتهوه، بوٌيه توانيويهتى له نيٌوان لايهنه جياجياكانى ژياندا پارسهنگ رابگرىٌ، وه بنچينهكان كوٌ بكاتهوهو به شيٌوهيهكى تهواو له نيٌوان مزگهوت و زانكوٌو كارگهو كيٌلگهدا يهكيان پىٌبگرىٌ، بوٌيه مروٌث ژيانى روٌحى و دونيايى به يهكهوه بهسهر دهبردو بهسهر حالٌهتى ليٌك جيابوونهوهيدا زالٌ بوو.
پيٌنجهم: ئهم پهيامه تاكه پهيامى ئاسمانيه لهسهر دهستى ئهو پهيامبهرهى هيٌناويهتى جىٌبهجىٌ كراوهو له كاتى راهيٌنانيدا سهركهوتنيٌكى گهورهى بىٌويٌنهى توٌمار كردووهو توانيويهتى ئهو دروشمانهى رايگهياندووه له ژيانى روٌژانهى خهلٌكدا وهكوو راستيهك بيانگوٌرٍيٌتهوه.
شهشهم: ئهم پهيامه لهگهلٌ هاتنه خوارهوهى بوٌ قوٌناغى جىٌبهجىٌكردن كهوته نيٌو ميٌژووهو له دروستكردنيدا بهشدار بوو، لهبهر ئهوهى ئهو پهيامه بهردى بناغهى دروستكردنى ئهو نهتهوهيه بوو كه ههلٌيگرتووهو به ريٌنمايهكانى پرٍشنگدار بوويتهوه، جا چونكه ئهو پهيامه يهزدانىيهو بهخشينيٌكى ئاسمانى بوٌ زهوى دهگهيهنىٌ، كهواته له سهرهوهى هوٌكاره ههست پىٌ كراوهكان دهژميٌردرىٌ، كه له ئهنجامدا ميٌژووى ئهم نهتهوهيه به هوٌكاريٌكى غهيبى و بنچينهيهكى ناديار كه ناكهويٌته بهر حيسابى ماددى له ميٌژوودا بهسترايهوه.
جا ليٌرهدا ئهگهر وا تىٌبگهين كه ميٌژووهكهمان له چوارچيٌوهى هوٌكارو كاريگهريه ههستپيٌكراوهكانه، يا خود له بهرههمى بارودوٌخيٌكى ماددىيه يان به هوٌى گوٌرٍان و پيٌشكهوتنى هوٌيهكانى بهرههم هيٌنانهوه دروست بووه، ئهوا زوٌر به ههلٌهداچووينه، چونكه ئهم جوٌره تيٌگهيشتنه بوٌ ميٌژوو لهسهر نهتهوهيهك كه بوونى خوٌى لهسهر بنچينهى پهيامى ئاسمانى دروست كردبىٌ، جىٌبهجىٌ نابىٌ، وه ئهگهر ئهم پهيامه نهخهينه ژيٌر حيسابهوه وهكو راستيهكى خوداوهندى، ئهوا ناتوانين له ميٌژووهكهى بگهين.
حهوتهم: ئهم پهيامه تهنها لهسهر دروست كردنهوهى ئهم نهتهوهيه كاريگهر نهبووه، بهلٌكو لهويٌوه را وهكو هيٌزيٌكى كاريگهر به دريٌژايى ميٌژوو له ههموو جيهاندا بهرز بووهوه، تا ئيٌستاش مافناسان له ليٌكوٌلٌهرهوانى ئهوروپايى لهو باوهرٍهدان كه شارستانيهتى ئيسلامهتى بووه، نهتهوهكانى ئهوروپاى نوستووى له خهو راپهرٍاندو بهرهو ريٌگاى پيٌشكهوتن ئاگادارى كردهوه.
ههشتهم: كه موحهممهدى (د.خ) پيٌغهمبهر ئهو پهيامهى هيٌناوه به چوٌنيهتى پيٌشكهش كردنى پهيامهكهى بهو سيفهتهى دوايين پهيامى يهزدانيه، له پيٌغهمبهرانى پيٌشترى پلهو پايهى بهرزتر دهبيٌتهوه، بهم جوٌرهش راىگهياند كه پيٌغهمبهرايهتيهكهى دوايين پيٌغهمبهرايهتيه، وه بيروٌكهى دوايين پيٌغهمبهريش دوو مانا دهگهيهنىٌ، يهكيٌكيان بن بهستهو نيشانهى به دياركهوتنى پيٌغهمبهريٌكى تر رهت دهكاتهوه، وه ئهگهر له مانا سلبيهكهى دوايين پيٌغهمبهرايهتى وردبينهوه، دهبينين به تهواوهتى لهسهر واقيعى ئهو چوارده سهدهيهى پاش دهركهوتنى ئيسلامهتى تىٌپهرٍ بووه، جىٌبهجىٌ بووهو ههتا دونياش مابىٌ، ههر بهم شيٌوهيه دهميٌنيٌتهوه، بهلاٌم دهرنهكهوتنى پيٌغهمبهريٌكى تر لهسهر شانوٌى ميٌژوو لهبهر ئهوه نيه كه پيٌغهمبهرايهتى وهك بنچينهيهك له بنچينهكانى شارستانيهتى مروٌثايهتى وازى له روٌلٌى خوٌى هيٌناوه، بهلٌكو لهبهر ئهوهيه كه دوايين پيٌغهمبهر پهياميٌكى هيٌناوه شويٌنگرى ميٌژووى ههموو پيٌغهمبهران و پهيامهكانيانه و ههموو ئهو ئهرزش و سيفهتانهى له پيٌغهمبهران و پهيامهكانياندا ههيه لهم پهيامهدا رهنگ دهداتهوه. بهم جوٌره ئهم پهيامه بووه پهياميٌكى پاريٌزهرو به توانا تا لهگهلٌ گوٌرٍان و پيٌشكهوتنى زهمان بهردهوام بىٌ. خودا له سوورهتى مائيده، ئايهتى 48دا دهفهرموىٌ: «وَ أَنْزَلْنا إِلَيْكَ الْكِتاب بالحق و مُصَدِّقاً لِما بَيْنَ يَدَيْهِ مِنْ الْكِتاب و مهيمناً عليه» - واته: وه ئهم كتيٌبه (قورانه)مان به ههق بوٌ توٌ نارد كه تهسديقكهره بوٌ كتيٌبه (ئاسمانىيهكانى) پيٌشترو پاريٌزهريانه.
نوٌيهم: ئهو پهندهخوداوهندىيهى كه كوٌتايى به پيٌغهمبهرايهتى موحهممهد(د.خ) هيٌنا، ويستى چهند جيٌگريٌك ئاماده بكات بوٌ ئهوهى پاش كوٌتايى هاتنى پيٌغهمبهرايهتى به ئهركى ئيمامهت و خهلاٌفهت ههلٌسن، كه ئهوانيش دوازده ئيمامن، ههروهك لهو فهرموده راستانهى پيٌغهمبهر(د.خ) دا هاتووهو موسلٌمانان لهسهر راستيهكهى ريٌككهوتوون و دهيگيٌرٍنهوه كه ئهوانهن:
يهكهميان عهلى كورٍى ئهبوتاليبه، پاشى ئهو حهسهنى كورٍى، پاشان حوسهينى كورٍى. وه پاش حوسهين نوٌ ئيمامن له نهوهى حوسهين كه يهك له دواى يهك ئهمانهن:
عهلى كورٍى حوسهين (سهجاد)، پاشان موحهممهد كورٍى عهلى (باقر)، پاشان جهعفهر كورٍى موحهممهد (سادق)، پاشان موسا كورٍى جهعفهر (كازم)، پاشان عهلى كورٍى موسا (رهزا)، پاشان موحهممهد كورٍى عهلى (جهواد)، پاشان عهلى كورٍى موحهممهد (هادى)، پاشان حهسهن كورٍى عهلى (عهسكهرى)، پاشان موحهممهد كورٍى حهسهن (مههدى).
دهيهم: وه له كاتى بزربوونى ئيمامى دوازدهمين (سلاٌوى لهسهر بىٌ) ئيسلامهتى، خهلٌكى گهرٍاندهوه بوٌ لاى زاناو فهقيههكانى شهرع و دهرگاى ئيجتهادى كردهوه. ئيجتهاديش بريتيه له بيركردنهوهو تهگبيرو ليٌكوٌلٌينهوهيهكى ورد له رهزهن و بهلٌگهكانى شهريعهت بوٌ دوٌزينهوهى حوكمى شهرعى له قورئانى پيروٌزو سوننهتو فهرمودهكانى پيٌغهمبهر.
الفتاوى الواضحة: فهتوا ئاشكراو روونهكان: ئهوه دهربرٍينيٌكى ئيجتهاديهيه له رهزهنهكانى شهريعهتى ئيسلامى كه دوايين پيٌغهمبهر هيٌناويهتى، درودى خواى لهسهرى و لهسهر بنهمالٌهكهى بيٌت.
* * *
دهستم كرد به نووسينهوهى ئهم كورتهيه له ئوسولى ئايين له روٌژى بيست و حهوتى مانگى زيلحهجهى سالٌى 1396، وه له پاش نيوهرٍوٌى روٌژى دهى موحهرهمى حهرامى سالٌى 1397 له نووسينهوهى بوومهوه.
لهو كاتهى له نووسينهوهى ديٌرٍهكانى دوايى بوومهوه، ئازار دلٌمى دهكوشى و دهرونمى پچرٍ پچرٍ دهكرد، چونكه روٌژى عاشورا داهات كه سالٌهاتى يادكردنهوهى پالٌهوانى نهمرى ئيسلام، ئيمام حوسهين كورٍى عهلىيه كه له روٌژيٌكى وهك ئهمرٍوٌدا خويٌنى پيروٌزى خوٌى بهخت كرد له پيٌناوى خوٌرٍاگرتن لهسهر هيٌلٌى خوداو پهيامبهرو پهيامدا به خوٌى و خوٌشهويستانى به ئازايهتيهكى بىٌهاوتا رووبهرووى مهرگ بوونهوه له پيٌناوى پاراستن و دامهزراندنى پيٌوانهكانى ئهم پهيامهو بوٌ پاريٌزگارى كردنى زولٌم لىٌكراوان و سووك كردنى ئازارى مروٌث لهسهر زهوى لهگهلٌ دهستهيهك له كورٍ و ياوهرانى له كاتى بهرگرى كردن له ئيسلام و موسلٌمانان له ههموو شويٌن و زهمانيٌكدا و ههروهها له نهتهوهيهك كه زالٌمان دهيانويست ئيرادهكهى دامالٌيٌنن و ويژدانى شوٌرٍشگيٌرٍىو ههست كردن به بوونى خوٌى له گوٌرٍ نين، به دهستى زوٌرداران شههيد بوون. جا سهروهرى شههيدان به خويٌنى پاكى، ويژدان و به خوٌرٍاگرتنهكهى ئيرادهو بهكارهساتهكهى ههستى گهورهى نهتهوهكهى جوولاٌندو هيٌنايه جوٌش. ئينجا پاداشتى ئهم پيٌشهكيهم بوٌ توٌ ئهى سهروهرم باوكى عهبدولٌلاٌ پيٌشكهش دهكهم به خويٌنى پاكت بوو كوٌشكه هزريه بهرزهكان پاريزٌراون، وه به تواناى دهنگى شوٌرٍشگيٌرٍت، پهيامهكه به ساغى و بوٌندار به خويٌنى شههيدان و خويٌنى توٌو خويٌنى رولٌه پاكهكانت گهيشته لامان، كه ئهو خويٌنانه ههتا ميٌژوو مابىٌ له بير ناكريٌن.
سهركهوتنم ههر له خوداوهيه.
وَ إِنَّا لِلَّه وَ إِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُون
موحهممهد باقر سهدر
نهجهف