له سهردهميٌكى زووهوه، پيٌش ههزاران سالٌ مروٌث گهيشتوٌته باوهرٍ هيٌنان به خوداى گهورهو پهرستويهتى و دلٌسوٌزى بووهو ههستى بهو پهيوهندىيه به هيٌزه كردووه كه به خوداى دهبهستيٌتهوه، پيٌش ئهوهى به ههر قوٌناغيٌك له قوٌناغهكانى فيكرى فهلسهفى، يا خود قوٌناغى تيٌگهيشتنى تهواو بگات بوٌ ريٌبازهكانى بهلٌگه هيٌنانهوه.
ئهو باوهرٍهيٌنانه به خودا نه له دايك بووى دژايهتى چينايهتى بووه، نه دروستكهرى سوودخوٌره زوٌردارهكان بووه بوٌ ئامانجهكانيان دايان رشتبىٌ، ههروهها نه دهستكردى بهشخوراوه زورٌ ليٌكراوهكانه بوٌ ئاسوودهيى خوٌيان بهدىيان هيٌنابىٌ، چونكه ئهو باوهرٍه له ميٌژووى ئادهميزاد دا به پيٌش ههموو دژه بوٌچوونيٌكى لهم جوٌرانه كهوتووه.
وه ئهو باوهرٍه له دايك بووى ههست كردن به ترس و توٌقان له كارهساتهكانى سروشت و دژه رهفتارهكانى نهبووه، وه ئهگهر ئايين له دايك بووى ترس و له ئهنجامى توٌقاندن بووايه، ئهوساته به دريٌژايى ميٌژوو ئهو كهسانهى زوٌر ترسنوٌكن و زوو رادهچلٌهكن، ئيماندارترين كهس دهبوون، كهچى لهگهلٌ ئهوهشدا ئهوانهى له ديٌرينهوه مهشخهلٌى ئايينيان ههلٌگرتووه، خوٌرٍاگرترين و به هيٌزترين كهس بووينه.
بهلٌكو ئهو باوهرٍه ويژدانيٌكى بتهو و بوٌچوونيٌكى رهسهنى مروٌثه خوٌ بهستانهوه به بهديهيٌنهرهكهى دهردهبرٍىٌ كه مروٌث له فيترهتيهوه ههستى به پهيوهندى لهگهلٌ پهروهردگارى و دونيايهكهى كردووه. وه لهم دوايىيهدا مروٌث خوٌى به فهيلهسوف زانى و لهو ههلٌويٌسته را رهفتارى دهكردو لهو شتانهى كه له دونيا بووندا له دهورهى ههبوون ههندىٌ بوٌچوونى گشتى ههلٌينجا وهك: بوون و نهبوون، بوون و گونجاو و گوٌرٍان، يهكانهيى و زوٌرى، ئاويٌتهو ساكار، بهش و ههمهگى، پيٌشكهوتن و دواكهوتن، عيللهت و مهعلول.
جا به زوٌرى رووى كرده بهكارهيٌنانى ئهو بوٌچوونانهو به ريٌبازهكانى توٌژينهوهى فهلسهفى دروستى دهكردن و له بوارى بهلٌگههيٌنانهوه جىٌبهجىٌى دهكردن، به شيٌوهيهك يارمهتى باوهرٍهيٌنانى رهسهن به خوداى گهوره بدات.
كاتىٌ تاقى كردنهوه لهسهر ئاستى توٌژينهوهى زانستى وهكو ئاميٌريٌكى زانيارى به ديار كهوت، ئهنديٌشمهندان ههستيان كرد كه ئهو بوٌچوونه گشتيانه بوٌ زانينى نهيٌنيهكانى دونياو دوٌزينهوهى ياسايهكانى له بوارى سروشتيدا، به تهنها بهس نيهو باوهرٍيانهيٌنا كه ههست پىٌكردن و تىٌبينى زانستيانه، بوٌ توٌژينهوه لهو نهيٌنى و ياسايانه دوو بنهماى بنهرٍهتين و لهويٌوه دهتوانرىٌ دهست پىٌ بكرىٌ.
جا به شيٌوهيهكى گشتى ئهو لايهنى ههست پىٌ كردنى توٌژينهوهيىيه بوٌ پيٌش خستن و فراوان كردنى زانيينى ئادهميزاد لهبارهى دونيا بوون تا رادهيهكى زوٌر سوودبهخش بوو.
ئهم لايهنهش له دهست پيٌكردنى ريٌبازهكهيدا دووپاتى كردهوه كه ههست پىٌكردن و تاقى كردنهوه دوو ئاميٌرن لهو ئاميٌرانهى پيٌويسته بوٌ عهقلٌ و زانيارى ئادهميزاد بهكاريان بهيٌنىٌ به مهبهستى دوٌزينهوهى نهيٌنيهكانى دونيا بوون و رژيٌمه ههمه لايهنهكهى كه له دهورهى مروٌثدان. جا له جياتى ئهوهى ئهنديشمهنديٌكى ئهغريقى وهكو ئهرستوٌ له ژوورههيٌمنه داخراوهكهيدا دابنيشىٌ و بير له جوٌرى پهيوهندى نيٌوان بزووتنهوهى تهنيٌك له ههوادا له شويٌنيٌكهوه بوٌ شويٌنيٌكى تر و ئهو هيٌزهى دهىبزويٌنىٌ، بكاتهوهو برٍيار بدات كه ههر تهنيٌكى جوولهدار به كوٌتايى هاتنى هيٌزى بزويٌنهر يهكسهر له جووله دهوهستيٌت و له جياتى ئهوهى گالٌيلٌو دهست بكات به تاقى كردنهوهكانى و تىٌبينيهكانى لهسهر تهنهجوولهدارهكان پياده بكات بوٌ ئهوهى پهيوهندىيهكى له جوٌريٌكى تر به ئهنجام بهيٌنيٌت كه دهلٌىٌ:
(ان الجسم اذا تعرض لقوة تحركه فلن يكف عن الحركة حتى اذا انتهت تلك القوة، الى ان يتعرض الى قوة توقفه) - واته ههر تهنيٌك ئهگهر تووشى هيٌزيٌكى بزويٌنهر هات به كوٌتايى هاتنى هيٌزهكه له جووله ناوهستىٌ، ههتا تووشى هيٌزيٌكى وهستيٌنهر نهبيٌت.
وه ئهو رهوتى ههست پيٌكردنه هاندهريٌكه بوٌ ئهوانهى له كيٌشهكانى سروشت و ياساى دياردهكانى دونيا بوون دهتويٌژنهوهو بوٌ گهيشتن به ئامانجهكانيان له ريٌگاى دوو قوٌناغهوه:
يهكهم: قوٌناغى ههست پىٌكردن و تاقى كردنهوه و كوٌكردنهوهى دهست كهوتهكانيان.
دووهم: قوٌناغى ئاوهزى (عهقلٌى) كه ئهويش قوٌناغى به ئهنجام هيٌنان و ريٌكخستنه له نيٌوان ئهو دهست كهوتانه بوٌ ئهوهى تهفسيريٌكى گشتى شياوى لىٌ دهربچىٌ، وه نهبىٌ رهوتى ههست پيٌكردن له رووداويٌكى زانستيهيهوهو ههولٌدانى له لايهن زانايانهوه ماناى دهست ههلٌگرتن له عهقلٌ بگهيهنىٌ، وه هيچ زانايهك له زانايهكانى سروشت نهيتوانيوه نهيٌنيهك له نهيٌنيهكانى دونيا بوون، يا خود ياساييٌك له ياساكانى سروشت، له ريٌگاى ههست پىٌكردن و تاقى كردنهوه بدوٌزيٌتهوه، وه تهنها به عهقلٌ بهم ئامانجه گهيشتووه، جا له قوٌناغى يهكهمدا ئهو تىٌبينيانهى كه تاقى كردنهوهو تىٌبينىيهكانى پىٌى دهبهخشى كوٌدهكردهوهو پاشان له قوٌناغى دووهمدا بوٌ ئهوهى بگاته ئهنجام به عهقلٌهكهى له نيٌوانياندا بهراوردى دهكرد، وه به هيچ سهركهوتنيٌكى زانستيمان نهزانيوه كه له قوٌناغى يهكهمدا تهواو بووبىٌ و دهستى له قوٌناغى دووهم ههلٌگرتبىٌ و لهسهر ئهم شيٌوهيه به ههردوو قوٌناغ تىٌپهرٍ نهبووبىٌ، چونكه كيٌشهكانى قوٌناغى يهكهم شتيٌكى ههست پيٌكراون، وه كيٌشهكانى قوٌناغى دووهم شتى وهدهست هيٌنهرو بهلٌگهدارن و عهقلٌ پيٌى دهزانىٌ و راستهوخوٌ ناكهويٌته ژيٌر ههست پيٌكردنهوه، بوٌ نمونه له ياساى كيٌشدا (جاذبيه)، نيوتن راستهوخوٌ ههستى به هيٌزى راكيٌشهر له نيٌوان دوو تهندا نهكردو نهيزانى كه تهناسبهكهى لهگهلٌ چوار جاى دوورى نيٌوان چهقهكانيان پيٌچهوانهيى دهبىٌ، وه لهگهلٌ ئهنجامى ليٌكدانى قهوارهى ههردوو تهنهكه تهردى دهبىٌ. بهلاٌم ههستى كرد ئهگهر بهرديٌك بهربيٌتهوه دهكهويٌته سهر زهوى، وه ههستى به سوورٍانهوهى مانگ له دهرهى زهويداو، وه به سوورٍانهوهى ئهستيٌرهكان به دهورهى خوٌردا كردو له ههموويان پيٌكهوه دهستى به بيركردنهوه كرد و به بهردهوامى ههولٌى دهدا بوٌ ئهوهى تهفسيريٌكى گشتى بوٌ ههمووان بدوزيٌتهوه، سوود و يارمهتى له بيردوٌزهكانى گاليلوٌ لهبارهى خيٌرايىيهكانى ئهو تهنانهى له شويٌنه بهرزهكانهوه سهرهو ليٌژ دهبنهوهو دهكهونه سهر زهوى وهردهگرت، ههروهها سوودى له ياساكانى كابلٌهر كه لهبارهى بزووتنهوهى ئهستيٌرهكان دهدويٌن وهردهگرت، كه له يهكيٌكيان دهلٌىٌ:
«دوو جاى كاتى پيٌويست بوٌ سوورٍانهوهى ههر ئهستيٌرهيهك به دهورهى خوٌردا گونجاو دهبيٌت لهگهلٌ سىٌ جاى دوورى ئهو ئهستيٌرهيه له خوٌر. لهبهر ههموو ئهو روٌشناييانه نيوتن ياساى كيٌشى دوٌزيهوه، گريمانهى كرد كه هيٌزى راكيٌشهر له نيٌوان دوو كوٌمهلٌه، به پيٌى قهوارهى كوٌمهلٌهكهو پلهى دوورى له يهكتر، دهگوٌرٍىٌ... جا ليٌرهدا ئهم لايهنى ههست پيٌكردنو تاقى كردنهوهيه له توٌژينهوهكاندا دهربارهى رهزهنى دونيا بوون به هوٌى ئهوهى چهندين جوٌره بوٌچوون و ماناى دروستى ريٌك و پيٌك دهدوٌزيٌتهوه كه ئاماژه بوٌ دروستكهريٌكى زانا دهكهن، دهيتوانى پشتگيريهكى نوىٌ بوٌ باوهرٍ هيٌنان به خوداى گهوره پيٌشكهش بكات، بهلاٌم زانا سروشتيهكان به سيفهتى ئهوهى زاناى سروشتين، خوٌيان له روون كردنهوهى ئهم كيٌشهيه لادهداو كه به پيٌى دابهش كردنى پهيرٍهوكراو بوٌ مهسهلهكانى زانيارى و كيٌشهكانى ئادهميزاد هيٌشتان وهكو كيٌشهيهكى فهلسهفى مابووهوه. بهلاٌم هيٌندهى پىٌ نهچوو لهسهر ئاستى فهلسهفى و له دهرهوهى چوارچيوهى زانستدا ههندىٌ لايهنگيرى فهلسهفى و مهنتقى سهرى ههلٌداو دامهزرا، ههولٌى دهدا رهوتى ههست پيٌكردن بخاته قهوارهى به فهلسهفهو مهنتق كردنو راىگهياند كه «ان الوسيلة الوحيدة للمعرفه هوالحس، و حيث ينتهى الحس، تنتهى معرفة الانسان، فكل ما لايكون محسوساً، لايمكن تسليط التجربة عليه بشكل واخر فلا يملك الانسان وسيلة لاثباته» - واته: ههست پيٌكردن تاكه ريٌگاى زانينه، له ههر كوىٌ ههست پيٌكردن كوٌتايى پىٌ هات، زانينى مروٌث كوٌتايى پىٌ ديٌت، ههر شتيٌك ههستى پىٌ نهكرىٌو نهتوانرىٌ تاقى كردنهوهى لهسهر بكرىٌ، به ههر شيٌوهيهك بىٌ، مروٌث هيچ ريٌگايهكى بوٌ سهلٌماندنى نيه. بهم جوٌرهو لهبهر ئهوهى يهزدانى مهزن شتيٌكى ههست پيٌكراو نيهو ديتنى له توانا دا نيهو ههست به ههبوونى ناكرىٌ، كهواته هيچ ريٌگايهك بوٌ سهلٌماندنى نيه، بوٌيه ئهم لايهنهى ههست پيٌكردن و تاقى كردنهوهيان بوٌ ليٌدانى بيروٌكهى باوهرٍهيٌنان به خوداى گهوره بهكارهيٌناو ئهم بهكارهيٌنانهش لهسهر دهستى ئهو زانايانه نهبوو، كه لايهنى تاقيگهريان بهسهركهوتوويى بهكارهيٌناوه، بهلٌكو لهسهر دهستى كوٌمهلٌيٌك له فهيلهسوفانى ههلٌگرى نهزعاتى فهلسهفى و مهنتقى كه ئهو لايهنهى ههست پيٌكردنيان به شيٌوهيهكى فهلسهفى يان مهنتقى ههلٌه مانا ليٌك دابووهوه بوٌ ليٌدانى ئهو بيروٌكهيه بهكار هيٌنرا.
جا ئهو نهزعه توندرٍهوانه بهره بهره كهوتنه دژايهتى كردنى يهكترى، ههروهها ئهو نهزعاتانه له رووى فهلسهفيهوه ديتيان هيچ چارهيان نيه، دهبىٌ ئهم واقيعه بابهتيه رهت كهنهوه. به ماناى ئهو دونيا بوونهى تيايدا دهژين، بهوهى دهيگريٌتهوه خوٌشى ههر ههمووى رهت بكهنهوه لهبهر ئهوهى ئيٌمه تهنها ههستمان ههيه، ههستيش تهنها شتهكانمان پىٌ دهناسيٌنىٌ، وهكو ههستى پىٌ دهكهين و دهىبينين، نهك وهكو ئهوهى كه بوونى ههيه، بوٌيه كاتىٌ ههست به شتيٌك دهكهين دهتوانين بوونهكهى له ههستماندا دووپات بكهينهوه، بهلاٌم بوونى ئهو شته به شيٌوهيهكى سهر به خوٌو بابهتى و لهسهرهوهى ههست پيٌكردنمان و له دهرهوهى چوارچيٌوهى هوٌشياريمان بيٌت، ئهوا هيچ ريٌگايهك بوٌ سهلٌماندنى ههبوونيهكهى نيه. كاتىٌ مانگ له ئاسمان دهبينيت، دهتوانى ئهو ساته ههستى پىٌ بكهيت و دووپاتى بكهيتهوه كه مانگت ديتوه، بهلاٌم ئايا له راستيدا مانگ له ئاسماندا ههيه؟ وه ئايا پيٌش ئهوهى چاوت بكهيتهوه و بيبينى، بوونى ههبووه؟
ليٌره ئهوه ئهو شتهيه كه خاوهنى ئهو نهزعاتانه ههستيان كرد به خوٌشيان، ناتوانن به تهواوى بيسهلٌميٌنن و دووپاتى بكهنهوه، وهكو ئهو پياوه خيٌلهى ههندىٌ شت دهبينيٌت كه بوونى ههر نيه، جا ئهو پياوه ديتنى شتهكان دووپات دهكاتهوه، بهلاٌم له راستيدا ناتوانىٌ بوونى ئهو شتانه دووپات بكاتهوه، بهم جوٌره و سهرهنجام ئهو نهزعه ههست پيٌكردنه فهلسهفيه خودى ههست پيٌكردنيان وهكو هوٌيهكى فيٌركردن و زانين لهناو برد، وه له باتى ئهوهى خوٌى ببىٌ به هوٌيهكى ريٌنماى كردن، بووه سنورى كوٌتايىيهكهى، بهم شيٌوهيه زانينى ههست پيٌكردن، گهرٍايهوهو تهنها وهك دياردهيهك له هوٌش و ههستمان، هيچ بوونيٌكى سهربهخوٌى نهبىٌ، مايهوه. وه به لايهنى مهنتقيهوه نهزعهى ههست پيٌكردن له توندترين رهوت له رهوتهكانى رووى كرده ئهوبارهى كه دهلٌىٌ: «بأن كل جملة لا يمكن التاكد من صدق مدلولها أو كذبه بالحس والتجربة فهى كلام فارغ من المعنى» - واته: ههر رستهيهك نهتوانرىٌ راستى بوٌچوونهكهى يان ناراستيهكهى به ههست پيٌكردن و تاقى كردنهوه دووپات بكريٌتهوه، ئهوه واتايهكى بىٌ ماناو بوٌشه.
ههروهكو پيتهكانى ريٌزمان پهرتو بلاٌون، به بىٌ هيچ ماناو ريٌنماييهك دهگوتريٌتهوه، بهلاٌم ئهو رستهيهى دهتوانرىٌ راستى مهبهستهكهى يان دروٌيهكهى دووپات بكريٌتهوه، ئهوهيان واتايهكى مانابهخشه، وه ئهگهر ههست پيٌكردن توانى مهبهستى رستهكه لهگهلٌ واقيعدا رابهيٌنىٌ، ئهوه ئهو كاته رستهيهكى راستبيٌژه، خوٌ ئهگهر به پيٌچهوانهى ئهم مهبهسته بوو، ئهوا رستهيهكى دروٌزنه، وه ئهگهر گوتت له زستانا باران له ئاسمان ديٌته خوارهوه، ئهوه رستهيهكى پرٍ ماناو راستگوٌ مهبهسته، بهلاٌم ئهگهر گوتت له هاوينا باران دهبارىٌ، ئهوه رستهيهكه مانا دهبهخشىٌ، بهلاٌم له رووى مهبهستهوه راستى ناگهيهنىٌ وه ئهگهر گوتت له شهوى قهدر دا (ليلة القدر) شتيٌك ديٌته خوارىٌ كه ناتوانرىٌ ببينرىٌ و ههستى پىٌ بكرىٌ، ئهو رستهيه ئهگهر راست بىٌ يان دروٌ بىٌ لهبهر ئهوهى ناتوانرىٌ به ههست پيٌكردن و تاقىكردنهوه راستى مهبهست و دروٌكهى دووپات بكهيتهوه، كهواته ئهوه رستهيهكى بىٌ مانايه، به تهواوهتى وهكو ئهوهى بلٌيٌى: «له شهوى قهدر دا ديٌز[1] ديٌته خوارهوه». ليٌرهدا چوٌن ئهم رستهيه بىٌ مانايه، به ههمان شيٌوه رستهكهى تريش بىٌ مانايه. لهسهر ئهم بنچينهيه دا ئهگهر گوتت خودا ههيه، ههروهكو بلٌيٌى ديٌز ههيه، وايه، كه ئهوهيان رستهيهكى بىٌ مانايه. ههروهها ئهوهى تريشيان بىٌ مانايه، چونكه ناتوانرىٌ به ههست پيٌكردن و تاقى كردنهوه بزانين يهزدان بوونى ههيه.
ئهو نهزعه مهنتقيهش لهبهر ئهوهى بهم جوٌره دهدوىٌ، رووبهرووى دژايهتى ناوهخوٌى دهبيٌتهوه، ههر خودى خوٌشى ناتوانرىٌ به ههست پيٌكردن و تاقى كردنهوه بناسريٌتهوه، كه واته به گويٌرهى برٍيارهكهى خوٌى ئهوه واتايهكى بوٌش و بىٌ مانايه، وه ئهو نهزعه مهنتقيهى كه دهلٌىٌ ههر رستهيهك نهتوانرىٌ به ههست پيٌكردن و تاقى كردنهوه مهبهستهكهى شىٌ بكريٌتهوه، ئهوه رستهيهكى ناوهروٌك بوٌش و بىٌ مانايه، بهم بيٌژهيه بلاٌوكراوهيهك دهردهكات: وه ههموو بلاٌوكراوهيهكيش بازنهى ههست پيٌكردن دهبهزيٌنىٌ، لهبهر ئهوهى ههست پيٌكردن تهنها لهسهر چهند حالٌهتيٌكى ديار دهتوانىٌ ئهنجامدهر بىٌ.
جا بهم شيٌوهيه ئهو نهزعهيه جگه لهوهى دژايهتى ههموو ئهو راپوٌرته زانستيانه دهكات كه زاناكان به دوور و دريٌژى ماناى دياردهكانى پىٌ ليٌك دهدهنهوه، لهگهلٌ خوٌشيدا دهكهويٌته دژايهتىيهوه. چونكه بلاٌوكراوه ئهگهر بلاٌوكراوهى زانستيش بىٌ، ناتوانرىٌ راستهوخوٌ ههستى پىٌ بكرىٌ، بهلاٌم به بهلٌگهى ههندىٌ دياردهى ههست پيٌكردنى دياركراو دهتوانرىٌ پيٌى بزانرىٌ و ههست پيٌكردنى بهدى بكرىٌ.[2]
وه خوٌشبهختانه زانست له رىٌرهوى پيٌشكهوتنى بهردهواميدا گرنگى بهم نهزعاتانه نهداو به بهردهوامى لهسهر دوٌزينهوهى نهيٌنيهكانى دونيا بوون كارى دهكرد، وه به ههست پيٌكردن و تاقىكردنهوه دهستى پيٌكردو ههموو ئهو سنووره تهسكانهى ئهو نهزعاته فهلسهفى و مهنتقيانه سهپاند بوويان بهزاند، وه ريٌكخستنى دياردهكان و ناسينهوهيان لهگهلٌ يهكتر به هوٌى ئهو پهيوهنديانهى كه له نيٌوانياندا ههيهو دانانيان له سنوورى ياسا گشتيهكاندا ماندووبوونيٌكى عهقلٌى زوٌرى ئهوىٌ.
بهره بهره دهسهلاٌتى فهلسهفى و مهنتقى ئهو نهزعه توند رهوانه كهم بووهوه، ههتا لهسهر ئاستى مهزههبه فهلسهفيه مادىيهكانيشدا، چونكه فهلسهفهى مادى نوىٌ كه مادىيه جهدهلىيهكان به شيٌوهيهكى سهرهكى نويٌنهرايهتى دهكهن، به ئاشكرا ئهو نهزعاتانه رهت دهكهنهوهو ئهو مافه به خوٌيان دهدهن كه سنوورى ئهو ههست پيٌكردن و تاقى كردنهوهيهى زانا توٌژينهوهيهكهى پىٌ دهست پىٌدهكات، ببهزيٌنن و ههروهها قوٌناغى دووهميش كه زانا لهويٌدا كوٌتايى به توٌژينهوهكهى ديٌنىٌ، بوٌ ئهوهى بهراورديٌك بكات له نيٌوان دهستكهوته زانستيه جوٌراوجوٌرهكان، مانايهكى بيردوٌزى گشتيمان بوٌ دابنىٌ، وه شيٌوهى ئهو به يهك بهستانهوهو پهيوهنديانه له نيٌو ئهو دهست كهوتانه ديارى بكات، ببهزيٌنىٌ، كه واته بهم شيٌوهيه هزرى نوىٌى مادى كه جيٌگرى مادى جهدهلى بوو، به دريٌژايى ميٌژوو، خودى خوٌى بووهته شتيٌكى ناديار (غهيبى) - له ديدى ئهو نهزعه ههست پيٌكردنه توند رهوانه - كاتىٌ له سنوورى دياليكتيكدا مانايان بوٌ دونيا بوون ليٌكدهدايهوه، ئهوهش ئهوه دهيهگهيٌنىٌ كه مادىيهت و خوداناسين لهسهر بهزاندنى ئهو بازنه ههست پيٌكردنهى كه نهزعه مادىيه توندرٍهوهكان داواى پهيرٍهوى كردنى لىٌ دهكهن، پيٌكهوه ريٌكهوتوون، بوٌيه باريٌكى شياو رهخسا بوٌ ئهوهى زانيارى به دوو قوٌناغدا تىٌپهرٍىٌ:
قوٌناغيٌك بوٌ كوٌكردنهوهى دهست كهوتهكانى ههست پيٌكردن و تاقى كردنهوه. قوٌناغيٌكيش بوٌ شىٌ كردنهوهى بيردوٌزى و ئاوهزى بوٌ ئهو دهست كهوتانه، بهلاٌم ناكوٌكى له نيٌوان مادىيهت و خوداناسين لهسهر چوٌنيهتى مانا ليٌكدانهوه لهو بهرههمه عهقلٌيهى له دهست كهوته زانستيه جوٌراوجوٌرهكانى قوٌناغى دووهم به دهست دىٌ پهيدا بوو. چونكه مادىيهت ههبوونى دروستكهرى زانا (پهروهردگار) رهت دهكاتهوه، بهلاٌم خوداناسين واى دهبينىٌ كه ئهو دهست كهوتانه به هيچ جوٌريٌك باوهرٍدهر نابن، ئهگهر دان هيٌنان به بوونى دروستكهرى زانا نهگريٌتهوه خوٌى.
وا له خوارهوه دوو جوٌره بهلٌگه هيٌنانهوه لهسهر ههبوونى دروستكهرى زانا دهخهينه روو، له لايهك دهستكهوتهكانى ههست پيٌكردن و تاقىكردنهوه له ههر دووكيان رهنگ دهداتهوه، له لايهكى تريش ريٌكخستنى دهست كهوتهكان به هوٌى ئاوهز و له ئهنجامدا دروستكهريٌكى زاناو به توانا بوٌ ئهو دونيا بوونه دابنيٌن.
جوٌرى يهكهم: ناوى لىٌ دهنيٌين بهلٌگهى زانستى، يان ئيستقرائى. جوٌرى دووهم: ناوى لىٌدهنيٌين بهلٌگهى فهلسهفى.
باسهكهمان له بهلٌگهى زانستيهوه را دهست پىٌ دهكهين، بهلاٌم له پيٌشدا پيٌويسته مهبهست له بهلٌگهى زانستى روون بكهينهوه:
بهلٌگهى زانستى : ههموو بهلٌگهيهكه كه پشت ئهبهستيٌته سهر ههست پيٌكردن و تاقىكردنهوه، وه پهيرٍهوى پروٌگرامى بهلٌگهى ئيستقرائىيهكه وهستاوه لهسهر حيسابى ئيحتمالات. بهم جوٌره ئهو پروٌگرامهى پهيرٍهوى دهكهين له بهلٌگهى زانستى بوٌ سهلٌماندنى پهروهردگار بريتىيه له پروٌگرامى بهلٌگهى ئيستقرايى كه وهستاوه، لهسهر حيسابى ئيحتمالات.[3]
لهبهر ئهوه، بهلٌگهى زانستى بوٌ سهلٌماندنى پهروهردگار به بهلٌگهى ئيستقرايى ناو دهبهين.
ههر ههموو ئهوانه له داهاتوو دا روون دهكهينهوه:
* * *
وهك له پيٌشهوه زانيمان كه بهلٌگهى زانستى بوٌ سهلٌماندنى پهروهردگار پروٌگرامى بهلٌگهى ئيستقرايى كه وهستاوه لهسهر حيسابى ئيحتمالهكان وهردهگرىٌ، بهلاٌم دهمانهوهى پيٌش ئهوهى دهست پىٌ بكهين و ئهو بهلٌگهيه بخهينه روو، لهسهر ئهو پروٌگرامه بدويٌينو پاشان ههلٌيبسهنگيٌنين بوٌ ئهوهى بزانين تاچ رادهيهك دهتوانين باوهرٍ بهم پروٌگرامه بكهين و له دوٌزينهوهى راستيهكان و پىٌناسهكردنى شته ناديارهكان پشتى پىٌ ببهستين.
جا پروٌگرامى بهلٌگهى ئيستقرايى كه وهستاوه لهسهر حيسابى ئيحتمالهكان چهند دارٍشتنيٌكى سهختى ههيهو به پلهيهكى زوٌر بهرز هوٌندراوهتهوه، ههلٌسهنگاندنى ههمه لايهنهى تهواو و وردى له نيٌوان شىٌكردنهوهيهكى تهواو بوٌ بنچينهكانى مهنتقى ئيستقرايى و بيردوٌزى ئيحتمالهكان[4] به ئهنجام ديٌن. ليٌرهدا ئيٌمه سوورين كه له سهخت كارىيهكان لادهين و له دارٍشتنه دژوارهكان و ئهو شىٌكردنهوانهى به گرانى لىٌيان تىٌدهگهين دوور كهوينهوه.
بوٌيه بهم دوو ئهركهى خوارهوه ههلٌدهستين:
1- ديارى كردنى ئهو پروٌگرامهى له بهلٌگههيٌنانهوه پهيرٍهوى لىٌدهكهين و روون كردنهوهى ههنگاوهكانى به شيٌوهيهكى كورت و ئاسان.
2- ههلٌسهنگاندنى ئهم پروگرامه و ديارى كردنى رادهى باوهرٍ پىٌكردنى، بهلاٌم نهك له ريٌگاى شىٌكردنهوهى مهنتقى و دوٌزينهوهى ئهو بنچينه مهنتقى و بيركارانهى كه لهسهرى وهستاوه، چونكه ئهم ريٌگايه ناچارمان دهكات بچينه نيٌو زوٌر شتى ئالٌوٌز و هزرى و وردهكارى زوٌر گهوره، بهلٌكو ئهو پروٌگرامهى پهيرٍهوى لىٌدهكهين له بهلٌگههيٌنانهوه لهسهر ههبوونى پهروهردگار، لهبهر روٌشنايى راهيٌنانى كردهوه كارىيهكانى تر، كه به گشتى له لايهن ههموو مروٌثيٌكى ئاسايى دانى پىٌ هيٌنراوه، ههلٌبسهنگيٌنين و روونى بكهينهوه كه ئهو پروٌگرامهى بهلٌگه لهسهر ههبوونى پهروهردگار پشتى پىٌدهبهستىٌ، ههر ههمان ئهو پروٌگرامهيه بوٌ هيٌنانهوهى بهلٌگهكانمان له ژيانى روٌژانهى ئاساييماندا و له توٌژينهوه زانستيهكانمان به تهواوى باوهرٍمان پىٌى ههيهو پشتى پىٌدهبهستين.
ئهوهى له داهاتوو دا باسى دهكهين به رادهيهكى تهواو روونى دهكاتهوه كه پروٌگرامى بهلٌگههيٌنانهوه لهسهر ههبوونى دروستكهرى زانا ههمان پروٌگرامه كه بوٌ سهلٌماندنى راستىيهكانى ژيانى روٌژانهمان و راستيه زانستيهكان بهكارى دههيٌنين، وه لهبهر ئهوهى باوهرٍمان بهم پروٌگرامه بوٌ سهلٌماندنى ئهو راستيانه ههيه كه واته پيٌويسته به ههمان شيٌوهش باوهرٍى پىٌبكهين بوٌ سهلٌماندنى ههبوونى پهروهردگار (دروستكهرى زانا) كه ئهو بنچينهى ههموو راستىيهكانه. توٌ له ژيانى ئاسايتدا، كاتىٌ نامهيهك له پوٌستهوه وهردهگرى، لهگهلٌ خويٌندنهوهى را يهكسهر دهزانى ئهوه له براكهتهوه هاتووه، وه كاتىٌ دهبينى پزيشكيٌك سهركهوتوانه چارهسهرى زوٌر حالٌهتى نهخوٌشى دهكات، دانى پىٌ دههيٌنى كه پزيشكيٌكى زيرهكهو باوهرٍى پىٌ دهكهيت، وه كاتىٌ دهرزى پهنسهلين بوٌ ده جوٌره نهخوٌشى بهكار دههيٌنى، ههموو جارىٌ لهگهلٌ بهكارهيٌنانيدا تووشى ههمان نيشانهى جارى پيٌشوو دهبيهوه، دهگهيه ئهو ئهنجامهى كه حهساسيهتى تايبهت بهرامبهر به ماددهى پهنسهلين له بهدهنتدا ههيه، كهواته توٌ لهم ههموو بهلٌگانهو ئهوانهى لهم جوٌرهن، له راستيدا پروٌگرامى بهلٌگهى ئيستقرايى وهستاو لهسهر حيسابى ئيحتمالاتت بهكارهيٌناوه، به ههمان شيٌوه زاناى سروشتى، له توٌژينهوه زانستيهكهيدا لهبارهى كوٌمهلٌهى خوٌرهوه تىٌبينى ههندىٌ سيفاتى تايبهتمهندى كردو لهبهر روٌشنايى ئهو سيفاتانهدا دهزانىٌ كه ئهوانه له كاتى خوٌيدا پارچهيهك بوونه له خوٌرو لىٌى جودا بووينهوه.
وه كاتىٌ كه زانى (نبتوٌن) ههيه، كه يهكيٌكه له ئهندامانى ئهم كوٌمهلٌهيه، ئهو بيروٌكهى له ريٌكخستنى ريٌرٍهوى بزووتنهوهى ئهستيٌرهكان ههلٌيٌنجا، پيٌش ئهوهى به ههست پيٌكردن (نبتوٌن) بدوٌزيٌتهوه، وه كاتىٌ لهبهر روٌشنايى چهند دياردهيهكى ديارى كراو زانى ئهلكتروٌن ههيه، پيٌش ئهوهى بگاته ميكروٌسكوٌپ.
لهو ههموو حالٌهتانهو له پىٌچوونهكانيدا، له راستيدا زانا سروشتيهكه پروٌگرامى بهلٌگهى ئيستقرايى وهستاو لهسهر حيسابى ئيحتمالاتت بهكارهيٌناوه.
له راستيدا خودى ئهو پروٌگرامه، پروٌگرامى ئهو بهلٌگهيهيه كه بوٌ سهلٌماندنى دروستكهرى زانا (پهروهردگار) بهكارى دههيٌنين، ئهوهش كاتىٌ ئهو بهلٌگهيه دهخهينه روو به ئاشكرا دهردهكهوىٌ.
1- ديارى كردنى پروٌگرامو ههنگاوهكانى
پروٌگرامى بهلٌگهى ئيستقرايى وهستاو لهسهر حيسابى ئيحتمالهكان دهتوانرىٌ - ئهگهر ويستمان ئاسان و روون بيٌت - لهم پيٌنج ههنگاوهى خوارهوه دا كورت بكريٌتهوه:
يهكهم: له ميانهى ههست پيٌكردن و تاقى كردنهوه دا بهرهو رووى دياردهيهكى زوٌر دهبينهوه.
دووهم: پاش تىٌبينى كردن و كوٌكردنهوهى ئهو دياردانه، بوٌ قوٌناغى مانا ليٌكدانهوهيان دهگوازينهوه، لهم قوٌناغهدا دوٌزينهوهى گريمانهيهكى شياوى گونجاو بوٌ مانا ليٌكدانهوهو به دروست زانى ههموو ئهو دياردانه، مهبهسته، مهبهستيشمان له شياوى گريمانهكه بوٌ ليٌكدانهوهى ئهو دياردانه، ئهوهيه كه ئهگهر ئهو بوٌچوونه سهلٌميٌنراو بىٌ له راستيدا ئهوا لهگهلٌ بوونى ئهو دياردانهى كه ئيٌستا بوونيان ههيه، دهگونجىٌ و يان له ناوهروٌكدا دهىگريٌتهوه خوٌى.
سىٌيهم: تىٌبينى دهكهين كه ئهگهر ئهو گريمانهيه راست نهبىٌ و له واقيعدا نهسهلٌميٌنرابىٌ، ئهوا دهرفهتى ههبوونى ههموو دياردهكان پيٌكهوه زوٌر كهمه، به مانا ئهگهر وتمان گريمانهكه راست نيه، ئهوا لهوانهيه ريٌژهى بوونى ههموويان بهرامبهر نهبوونيان، يان بهلايهنى كهمهوه نهبوونى يهكيٌكيان، زوٌر كهم دهبيٌتهوه وهك ئهوهى ببيٌته يهك له سهدان يان يهك له ههزاران، وه ههروهها.
چوارهم: له ئهنجامى ئهوانه دا راستى گريمانهكه بهدهست دههيٌنين، بهلٌگهشمان بوٌ راستيهكهى ئهو دياردانهيه كه له ههنگاوى يهكهمدا ههستمان به بوونى كردووه.
پيٌنجهم: پلهى سهلٌماندنى دياردهكانى گريمانهى باس كراو له قوٌناغى دووهمدا لهگهلٌ ريٌژهى ئيحتمالى بوونى[5] دياردهكان بهرامبهر نهبوونيان ئهگهر گريمانهكه راست نهبوو، ئهوا تهناسبهكهيان عهكسى دهبىٌ، ههرچهند ئهو ريٌژهيه كهمتر بىٌ، ئهوا پلهى سهلٌماندن زوٌرتر دهبىٌ، ههتا له زوٌر حالٌهتى ئاساييدا دهگاته پلهى دلٌنيابوونى تهواو به هوٌى راستى گريمانهكهوه[6]، له راستيدا ليٌرهدا پيٌوانهو پابهندىيهكى ورد ههيه بوٌ ههلٌسهنگاندنى ئيحتمال كه لهسهر بنچينهى بيردوٌزى ئيحتمالهوه سهرچاوه دهگرىٌ.
وه لهبارى ئاساييدا مروٌث به شيٌوهيهكى سروشتى ئهو پيٌوانهو پابهنديانه به شيٌوهيهك رادههيٌنىٌ تا رادهيهكى زوٌر له راستى نزيكن. جا بوٌيه ليٌرهدا تهنها به ههلٌسهنگاندنى سروشتى بههاى ئيحتمال پشت دهبهستين، بىٌ ئهوهى بچينه نيٌو بهشه سهختهكانى له بنچينهى مهنتقىو بيركاريانهى ئهم ههلٌسهنگاندنه[7].
ئهوهيه ئهو ههنگاوانهى له ههموو بهلٌگههيٌنانهوهيهكى ئيستقرايى كه لهسهر بنچينهى حيسابى ئيحتمال دهوهستىٌ، پهيرٍهوى دهكهين، جا ئهگهر له ميانهى ژيانى ئاسايى بىٌ يان له ئاستى توٌژينهوهى زانستى بىٌ يان له ميانهى بهلٌگههيٌنانهوه بوٌ سهلٌماندنى ههبوونى خوداى دروستكهرى زانا (پهروهردگار) بىٌ.
2- ههلٌسهنگاندنى پروٌگرام
با به راهيٌنان و نموونه هيٌنانهوه ئهو پروٌگرامه ههلٌسهنگيٌنين، ههروهك له پيٌشتر پهيمانماندا بوو، يهكهمجار له نموونهكانى ژيانى ئاساييدا دهست پىٌ دهكهين:
له پيٌشتر گوتمان، كاتىٌ نامه له پوٌسته وهردهگرى و دهىخويٌنيتهوه، يهكسهر دهزانى نامهكه له براكهتهوه هاتووه (نهوهك له كهسيٌكى تر، لهوانهى دهيانهوىٌ به بهردهوامى نامهت بوٌ بنووسن.) ليٌرهدا توٌ بهلٌگههيٌنانهوهيهكى ئيستقرايى كه لهسهر حيسابى ئيحتمالهوه وهستابىٌ پياده دهكهى، وه ههرچهند ئهو كيٌشهيه له ديدى توٌدا (كه نامهكه له براكهتهوه هاتووه) روون بيٌت، ئهوه له راستيدا كيٌشهيهكه توٌ به بهلٌگهى ئيستقرايى و به پيٌى ئهو پروٌگرامهى پيٌشتر به ئهنجامت هيٌناوه.
جا له ههنگاوى يهكهمدا دياردهيهكى زوٌرت بهرهو روو دهبيٌتهوه، لهو چهشنانهى كه ئهو نامهيهى بوٌت هاتووه، ناويٌكى لهسهره به تهواوى لهگهلٌ ناوى برايهكهت يهك دهگريٌتهوه و ههموو پيتهكانى نووسراوه به ههمان شيٌوهى كه براكهت ئهلف و بىٌ و جيم و دالٌ و رائى و ههتا ههموو پيتهكانى ترى پىٌ دهنووسىٌ، وه ههروهها وشهكان و فاريزهكان به شيٌوهيهك ريٌكخراوه كه براكهت لهسهرى راهاتووه، وه چوٌنيهتى و پلهى بتهوى دهربرٍين و خالٌهكانى به هيٌزى و لاوازى نامهكه به تهواوى دهگونجىٌ لهگهلٌ ريٌبازى دهربرٍينى برايهكهت، وه چوٌنيهتى نووسينهوهى و ههندىٌ لهو ههلاٌنهى له نامهكهدا هاتووه، ههمان شيٌوهو ههلٌهنه كه برايهكهت له نووسينهكانيدا لىٌيان راهاتووه، ديسان ئهو زانياريانهى له نامهكهدا هاتووه، ههمان زانيارىيه كه برايهكهت پىٌى دهزانىٌ و نامهكه داواى ههندىٌ شتت لىٌدهكات و ههندىٌ رهئى رادهگهيهنىٌ، به تهواوى لهگهلٌ پيٌويستيهكانى برايهكهت و ئهو رهئيانهى كه خوٌت لهم بارهيهوه لىٌى شارهزايى ريٌك دهكهوىٌ. بهلٌىٌ ئهوانه ئهو دياردانهن كه له ههنگاوى يهكهمدا بهدى دهكرىٌ.
له ههنگاوى دووهمدا پرسيار دهكهى: ئايا نامهكه له راستيدا برايهكهم بوٌ منى ناردووه؟ يا خود له كهسيٌكى ترهوه هاتووه كه ههمان ناوى لىٌيه؟
ليٌرهدا بوٌ مانا ليٌكدانهوهو به رهوا كردنى ههموو دياردهكان گريمانهيهكى چاك و شياوت دهست دهكهويٌت، ئهويش ئهوهيهكه ئهو نامهيه له راستيدا له براكهتهوه بيٌت، ئهگهر هاتوو لهوهوه بوو، ئهوا زوٌر سروشتيه ههموو ئهو دهستكهوتانهى له قوٌناغى يهكهمدا بهديت كردووه له نامهكهدا هاتبيٌت.
له ههنگاوى سىٌيهمدا: ئهم پرسياره له خوٌت دهكهيت: ئهگهر هاتوو نامهكه له برايهكهمهوه نهبوو، بهلٌكوو له كهسيٌكى تر بوو، جا دهرفهتى ههبوونى ههموو ئهو دهستكهوت و سيفاتانهى له قوٌناغى يهكهمدا به ديم كردووه چهنده؟ وه ئهو دهرفهته پيٌويستى به كوٌمهلٌى گريمانه «الافتراضات» ههيه بوٌ ئهوهى به ههموو ئهو دهستكهوت و سيفاتانه بگهين، دهبىٌ وا دابنيٌين كه كهسيٌكى تر ههمان ناوى برايهكهتى لىٌيهو له ويٌنه كيٌشى ههموو پيتهكان له ئهلف و بىٌ و جيم و دال و ئهوانى تر و ريٌكخستنى وشهكان به تهواوى لهو دهچىٌ و ههروهها له چوٌنيهتى مانا دهربرٍين و ئاستى روٌشنبيرى و زمانهوانى و نووسينهوهى و له ههندىٌ له زانيارى و پيٌويستيهكان و له زوٌر له بارودوٌخ و تيٌكئالٌوٌزىيهكانى نامهكه لهگهلٌ برايهكهتدا ليٌك دهچن.
وه ئهو كوٌمهلٌه ريٌكهوتانه ئيحتمالى بوونى ههموويان به دهگمهن روو دهدات و ههر كاتىٌ ژمارهى ئهو ريٌكهوتانهى كه دهبىٌ حيسابيان بوٌ بكرىٌ زياتر بىٌ، ئيحتمالهكه كهمتر دهبيٌتهوه.
جا بنچينهكانى مهنتقى بوٌ ئيستقرا، فيٌرمان دهكات چوٌن ئيحتمال پيٌوانه بكهين؟ وه چوٌنيهتى كهم بوونهوهى ئهو ئيحتمالهمان بوٌ ليٌكدهداتهوه؟ وه بوٌچى لهگهلٌ زياد بوونى ژمارهى ئهو ريٌكهوتانهى گريمانهى دهكا كهمتر دهبيٌتهوه، بهلاٌم پيٌويست ناكات به دريٌژى لهسهر بهشهكانى بدويٌين، چونكه لهسهر خويٌنهرى ئاسايى شتيٌكى دژوارهو به سهختى ليٌى تىٌدهگات، بهلاٌم خوٌشبهختانه كهمى ئيحتمال لهسهر تيٌگهيشتنى ئهو شىٌكردنهوانه ناوهستىٌ، ههروهك كهوتنى مروٌث له بهرزاييهوه بوٌ سهر زهوى، لهسهر تيٌگهيشتنى بوٌ هيٌزى كيٌش و پىٌزانينى هاوكيٌشى زانستى بوٌ ياساى راكيٌشان ناوهستىٌ، جا لهم ههموو بارودوٌخ و حالٌهتانه دا پيٌويستيت به هيچ شتيٌك نيه، بوٌ ئهوهى دلٌنيابى كه ئيحتمالى ههبوونى كهسيٌكى تر تهواو به برايهكهت بچىٌ، ئهوه ئيحتماليٌكى زوٌر دووره، ههروا بانك پيٌويستى ناكات بنچينهى مهنتقى ئيستقرايى وهرگرىٌ بوٌ ئهوهى بزانىٌ تا چ رادهيهك هاوكارانى ههموويان پيٌكهوهو له يهك كاتدا ئهمانهتهكانيان دهكيٌشنهوه، چونكه ئهوه ئيحتماليٌكى زوٌر دووره، بهلاٌم لهوانهيه يهكيٌكيان يان دووانيان بهم كاره ههلٌسن...
له ههنگاوى چوارهمدا: دهلٌىٌى مادام ههموو ئهو دياردانهى له نامهكهدا هاتووه ئيحتماله به رادهيهكى زوٌر كهم له ئارادا بىٌ، به گويٌرهى ئهوهى كه نامهكه له برايهكهتهوه نههاتووه، ئهوا تا رادهيهكى زوٌر به هوٌى ههبوونى ئهو دياردانه لهوانهيه نامهكه بهرٍاستى له برايهكهتهوه هاتبيٌت...
وه له ههنگاوى پيٌنجمهدا: دهبىٌ نيٌوان ئهو لايهنگيرىيهى له ههنگاوى چوارهم برٍيارت لهسهر داوه (كه مهبهست لهوهيه نامهكه له لايهن براكهتهوه ناردراوه)و له نيٌوان كهمى ئهو ئيحتمالهى له ههنگاوى سىٌيهمدا برٍيارتداوه كه دهلٌىٌ ئيحتمالى ههبوونى ههموو دياردهكانى نامهكه زوٌر كهم دهبيٌت به بىٌ ئهوهى نامهكه له براتهوه نههاتبىٌ، دهبهستيتهوه.
بهستانهوهش له نيٌوان ئهم دوو ههنگاوهدا ماناى ئهوهيه: كه پلهى ئهم پشت گيرىيه ريٌژهكهى پيٌچهوانهيى دهبيٌت لهگهلٌ كهمى ئهو ئيحتمالٌه، جا ههر چهند ئهو ئيحتمالٌه كهمتر بيٌت، لهو لاوه پشت گيرىيهكه گهورهترو هيٌزى باوهرٍدهرى زياتر دهبيٌت وه ئهگهر لهو لاشهوه بهراووردكارى پيٌچهوانهيى نهبىٌ رهتى بكاتهوه كه نامهكه له براكهتهوه هاتووه، ئهوا بهم پيٌنج ههنگاوه دهگهيه باوهرٍيٌكى تهواو كه نامهكه له براكهتهوه هاتووه. ئهوه نموونهيهكى ژيانى روٌژانهى ههموو مروٌثيٌكه لهسهرى دواين.
با يهكىٌ لهو ريٌگايانهى كه زاناكان بوٌ بهلٌگههيٌنانهوه لهسهر بيردوٌزى زانستى و سهلٌماندنى، به كارى دههيٌنن وهك نموونهيهكى تر بوٌپروٌگرام وهربگرين.
با بيردوٌزى دامهزرانى ئهستيٌره جولهدارهكان ئهو نموونهيه بىٌ، كه دهقهكهى دهلٌىٌ: «أن الكواكب السيارة التسع، اصلها من الشمس، حيث أنفصلت عنها كقطع ملتهبة قبل ملايين السنين» - واته: ههر نوٌ ئهستيٌره جوولهدارهكه له بنهرٍهتدا بوٌ خوٌر دهگهرٍيٌنهوه، وهكوو پارچهيهكى گردار پيٌش مليوٌنهها سالٌ له خوٌر جيا بووينهوه.
زاناكان به گشتى لهسهر رهسهنى بيردوٌزهكه ريٌك كهوتوون، بهلاٌم لهسهر هوٌيهكانى جيابوونهوهيان له خوٌر ناكوٌكن و بوٌچوونيان جياوازه...
بهلٌگهشيان لهسهر رهسهنى بيردوٌزهكهى كه لهسهرى ريٌك كهوتوون لهم ههنگاوانهى خوارهوهدا به ديار دهكهوىٌو تهواو دهبىٌ.
ههنگاوى يهكهم:
زاناكان چهند دياردهيهكيان تيادابهدى كردو به هوٌيهكانى ههست پيٌكردن و تاقى كردنهوه پيان زانى، وهك:
1- لهوانه: بزووتنهوهى گوٌى زهوى له دهورهى خوٌردا، گونجاوه لهگهلٌ بزووتنهوهى خوٌر له دهورهى خوٌيدا. ههردووكيان له روٌژئاواوه بوٌ روٌژههلاٌت دهسوورٍيٌنهوه.
2- لهوانه: سوورٍانهوهى گوٌى زهوى له دهورهى خوٌيدا، ريٌك دهكهويٌت لهگهلٌ سوورٍانهوهى خوٌر له دهورهى خوٌيدا، واته له روٌژئاواوه بوٌ روٌژههلاٌت.
3- لهوانه: گوٌى زهوى له دهورهى خوٌردا دهسوورٍيٌتهوه، له مهداريٌك دا كه هاو هيٌلٌه لهگهلٌ هيٌلى ئيستوا بوونى خوٌر، وهكو ئهوهى خوٌر ببيٌته دهسكى دهستارٍ و گوٌى زهويش خالٌيٌك بيٌت كهوتبيٌته سهر بهردى دهستارٍهكه.
4- لهوانه: ههمان عهناسر كه زهوى لىٌى پيٌك هاتووه، زوٌربهيان له خوٌريشدا ههيه.
5- لهوانه: گونجانيٌك ههيه له نيٌوان ريٌژهى عهناسرهكان له لايهنى چهندينهوه، له نيٌوان خوٌرو زهويدا، بوٌ نموونه هايدروٌجين له ههردووكياندا عونسرى زوٌرىنهيه.
6- لهوانه: گونجاوىيهك ههيه له نيٌوان خيٌرايى سوورٍانهوهى زهوى له دهورهى خوٌرداو سوورٍانهوهى له دهورهى خوٌيدا، وه له نيٌوان خيٌرايى سوورٍانى خوٌر له دهورهى خوٌيدا.
7- لهوانه: گونجاوىيهك له نيٌوان تهمهنى زهوى و خوٌردا ههيه، به پيٌى پيٌوانهى زانست بوٌ تهمهنى ههردووكيان.
8- لهوانه: دهروونى زهوى گهرمه، ئهوهش دهيسهلٌميٌنىٌ كه زهوى لهسهرهتاكانى دروست بوونيدا، زوٌر گهرم بووه.
ئهوانه چهند دياردهيهك بوون كه زاناكان له ههنگاوى يهكهمدا به هوٌى ههست پيٌكردن و تاقى كردنهوه بهدىيان كردووه.
ههنگاوى دووهم:
زاناكان ديتيان گريمانهيهك ههيه، دهتوانىٌ ههموو ئهو دياردانهى له ههنگاوى يهكهمدا بهدى كراوه، مانا لىٌبداتهوه، به ماناى ئهگهر گريمانهكه له راستيدا ههبىٌ و سهلٌميٌنرابىٌ، ئهوا ههموو ئهو دياردانه دهگريٌتهوه خوٌى و به رهواشيان دهزانىٌ، ئهو گريمانهيهش ئهوهيه:
گوٌى زهوى پارچهيهك بووه له خوٌرو لهبهر هوٌيهك له هوٌيهكان لىٌى جيابوويتهوه. به لايهنى كهمهوه لهسهر ئهو پيٌوانهيه دهرفهتمان بوٌ دهرهخسىٌ كه ئهو دياردانهى پيٌشتر لهسهر ئهو بنچينهيه ليٌك بدهينهوه.
بهلاٌم دياردهى يهكهم:
ئهوهيه كه دهلٌىٌ: بزووتنهوهى زهوى له دهورهى خوٌردا، گونجاوه لهگهلٌ بزووتنهوهى خوٌر له دهورهى خوٌيدا، چونكه ههردووكيان له روٌژئاواوه بوٌ روٌژههلاٌت دهسوورٍيٌنهوه، جا ليٌرهدا هوٌى ئهو گونجانه بزووتنهوهيىيه روون دهبيٌتهوه، ئهگهر داندراكه گريمانهكه (فرضية) راسته، چونكه ههر تهنيٌكى سورٍخوٌر ئهگهر پارچهيهكى لىٌ جيا بووهوه و پارچهكهش پيٌوهيهوه بهسترا بووهوه به داويٌك يان به ههر شتيٌكى تر بيٌت، ئهوا ئهو پارچهيهش دهسوورٍيٌت به ههمان رووى كه پارچه گهورهكهى پيٌدا دهسوورٍيٌتهوه به گويٌرهى ياساى بهردهوامى (قانون الاستمرارية).
بهلاٌم دياردهى دووهم:
كه دهلٌىٌ سوورٍانهوهى زهوى له دهورهى خوٌيدا ريٌك كهوته لهگهلٌ سوورٍانهوهى خوٌر له دهورهى خوٌيدا، واته: له روٌژئاواوه بوٌ روٌژههلاٌت. ليٌرهدا ديسان گريمانهكهى ناو براو بوٌ مانا ليٌكدانهوهى بهسه، چونكه ههرتهنيٌكى جيابووهوه له تهنيٌكىتر كه ئهسوورٍيٌتهوه له روٌژئاواوه بوٌ روٌژههلاٌت، ههمان رووى بزووتنهوهى تهنهكه وهردهگرىٌ به گويٌرهى ياساى بهردهوامى (قانون الاستمرارية). وه ههروههاش له دياردهى سىٌيهمدا به ههمان شيٌوه.
بهلاٌم دياردهى چوارهم و پيٌنجهم:
كهرٍيٌكى نيٌوان ريٌژهو عهناسرهكانى زهوى و خوٌر دهردهبرٍن، ئهوانه به ئاسانى ليٌيان تىٌدهگهين، لهسهر ئهو بنچينهيهى كه زهوى پارچهيهكه له خوٌر، وه ههروهها لهبهر ئهوهى عهناسرى پارچهيهكى بچووك ههمان عهناسرى پارچه سهرهكىيهكهيه (گشتيهكهيه).
بهلاٌم دياردهى شهشهم:
كه دهلٌىٌ خيٌرايى سوورٍانى زهوى به دهورهى خوٌرداو له دهورهى خوٌيدا، له نيٌوان خيٌرايى سوورٍانى خوٌر له دهورهى خوٌيدا، گونجاوه. ئيٌمه زانيمان كهوا گريمانهى (فرضية) جيابوونهوهى زهوى له خوٌر ماناى وايه ههردوو جوولاٌنهوهكهى زهوى (واته به دهورى خوٌرو خوٌيدا) له جوولاٌنهوهى خوٌرهوه هاتوونهته كايهوه، ئهوهش گونجانهكهى ناو براومان بوٌ دووپات دهكاتهوهو شىٌ دهكاتهوهو هوٌيهكهى ديارى دهكات.
بهلاٌم دياردهى حهوتهم:
كه دهلٌىٌ: گونجانيٌك له نيٌوان تهمهنى زهوى و خوٌر دا ههيه، لهسهر بنچينهى بيردوٌزى ليٌك جيابوونهوه مانا ليٌكدانهوهكهى ئاشكرايه.
وه ههروهها له دياردهى ههشتهمدا:
كهوا دهردهكهوىٌ زهوى لهسهرهتاكانى دروست بوونيدا زوٌر گهرم بووه، ليٌرهش گريمانهى (فرضية) جيابوونهوهى له خوٌر ئهم هوٌيهش دهگريٌتهوه خوٌى و ماناكهى ديار دهكات.
ههنگاوى سىٌيهم:
گريمان كه بيردوٌزى جيابوونهوهى زهوى له خوٌر راست نيه، تىٌبينى دهكرىٌ كه كوٌبوونهوهو ههبوونى ئهو ههموو دياردانه به دوور بزانرىٌ، چونكه لهم حالٌهتهدا دهبيٌته كوٌمهلٌيٌك له ريٌكهوتهكان و هيچ پهيوهندىيهكيان له نيٌواندا نابىٌ لىٌيان تىٌبگهين، بوٌيه ئهگهر بيردوٌزهكهى ناوبراو راست نهبىٌ، لهوانهيه ئيحتمالى ههبوونى ههموو دياردهكان زوٌر كهم بيٌت، چونكه ئهو ئيحتماله وا دهخوازىٌ كوٌمهلٌه گريمانهيهكى زوٌرى بوٌ بيٌنينهوه، تاوهكوو بوونى ههموو دياردهكانى پىٌ مانا لىٌ بدهينهوهو شىٌبكهينهوه. جا به نسبهت گونجانى بزووتنهوهى زهوى له دهورهى خوٌردا، لهگهلٌ بزووتنهوهى خوٌر له دهورهى خوٌيدا كه دهلٌىٌ ههردووكيان له روٌژئاواوه بوٌ روٌژههلاٌت دهجولٌيٌن، دهبىٌ واى دابنيٌين كه زهوى ئهستيٌرهيهكى دوور له خوٌر بووه، جا ئهگهر به تهنيا دروست كرابىٌ (بهديهاتبىٌ) يا خود پارچهيهك بيٌت له خوٌريٌكى تر و لىٌى جيابووبيٌتهوه، پاشان لهم خوٌرهى ئيٌمه نزيك بوويتهوه، ههروهها وا دادهنيٌين (دهگرويٌنين) كه ئهو زهوىيهى بهرهو خوٌر دههات، كاتىٌ كه هاتوٌته نيٌو ئهو چوارچيوهى (مهدارهى) ئيٌستاى له دهورهى خوٌردا، له خالٌيٌك هاتوٌته ناوىيهوه دهكهويٌته روٌژئاواى خوٌر، جا ئهو كاته سوورٍانهوهكهى له روٌژئاواوه بوٌ روٌژههلاٌت دهبيٌت، واته لهگهلٌ رووى جوولاٌنهوهى خوٌر له دهورهى خوٌيدا، بهلاٌم ئهگهر هاتنه ژوورهكهى بوٌ مهدارى خوٌر له خالٌيٌك بووايه، ئهو خالٌه بكهوتايه روٌژههلاٌتى خوٌر ئهوا سوورٍانهوهكهى زهوى له روٌژههلاٌتهوه بوٌ روٌژئاواوه دهبوو.
وه به نسبهت ئهو ريٌككارىيهى له نيٌوان بزووتنهوهى زهوى له دهورهى خوٌيداو سوورٍانى خوٌر له دهورهى خوٌيدا ههيه، كه ههردووكيان له روٌژئاواوه بوٌ روٌژههلاٌتن، بوٌ نموونه وا دادهنيٌين كه ئهو خوٌرهى تر كاتىٌ زهوى لىٌى جودابوويتهوه، له روٌژئاواوه بوٌ روٌژههلاٌت دهسوورٍايهوه. وه به نسبهت سوورٍانهوهى زهوى له دهورهى خوٌردا له مهداريٌكى هاوهيٌلٌ لهگهلٌ هيٌلٌى ئيستواى خوٌر، وا دادهنيٌين كه ئهو خوٌرهى تر كاتىٌ زهوى لىٌى جيابوويتهوه، كهوتبووه خالٌيٌكى ئهستوونى لهسهر هيٌلٌى ئيستواى خوٌر.
وه به نسبهتى ريٌكهوتنى نيٌوان زهوى و خوٌر له عهناسر و ريٌژهكانياندا دهبىٌ وا دابنيٌين كه زهوى يا خود ئهو خوٌرهى تر كه زهوى ليٌى جيابوويتهوه، ههمان ريٌژهو عهناسرى ئهو خوٌرهى ئيٌمهى تيٌدا بووه.
وه به نسبهت گونجان له نيٌوان خيٌرايى سوورٍانى زهوى له دهورهى خوٌرو له دهورهى خوٌيدا و نيٌوان خيٌرايى سوورٍانى خوٌر له دهورهى خوٌيدا، بوٌ نموونه دادهنيٌين ئهو خوٌرهى تر كه زهوى لىٌى جيابوويتهوه، تهقيوهتهوهو به جوٌريٌك له كاتى تهقينهوهكهيدا خيٌرايهكى داوه به زهوىيهكهى لىٌى جيابوويتهوه كه لهگهلٌ ههمان خيٌرايى بزووتنهوهى ئهم خوٌرهى ئيٌمه يهكسانه.
وه به نسبهت گونجان له نيٌوان تهمهنى زهوى و خوٌرو گهرمى زهوى لهسهرهتاكانى دروست بوونيدا، دادهنيٌين كه زهوى وهختىٌ جيابوويتهوه له خوٌرهكهى تر، خوٌرهكه ههمان تهمهنى ئهو خوٌرهى ئيٌمهى ههبووهو ههروهها زهوى به شيٌوهيهك له خوٌرهكه جيابوويتهوه، ئهو گهرميه زوٌرهى پىٌبهخشيوه.
ئينجا بهم جوٌرهو ئهگهر گريمانهى جيابوونهوه راست نهبىٌ، دهبينين ههبوونى ههموو ئهو دياردانه پيٌويستى به كوٌمهلٌيٌك ريٌكهوت ههيه كه ئيحتمالى ههبوونى ههموو دياردهكان زوٌر به كهمى دادهنىٌ، بهلاٌم گريمانهى جيابوونهوه به تهنها بوٌ روون كردنهوهى ههبوونى ههموو ئهو دياردانهو به يهكهوه بهستانيان، بهسه.
ههنگاوى چوارهم:
دهلٌيٌين مادام بوونى ههموو ئهو ديارده بهدى كراوانه له زهويدا شتيٌكى موحتهمهل نيه، تهنها به رادهيهكى زوٌر كهم نهبىٌ، لهسهر ئهو گريمانهيهى كه زهوى لهم خوٌره جيانهبوويتهوه، لهوانهيه به هوٌى ههبوونى ئهو دياردانه له راستيدا، تا رادهيهكى زوٌر ئهوه بگهيهنىٌ كه زهوى لهم خوٌره جيابووبيٌتهوه.
ههنگاوى پيٌنجهم:
پالٌپشتى نيٌوان گريمانهى جيابوونهوهى زهوى لهم خوٌرهى خوٌمان، ههروهك له ههنگاوى چوارهمدا برٍيار دراوه، وه له نيٌوان ئيحتمال كهميهكهى ههبوونى دياردهكان له زهويدا، به بىٌ ئهوهى لهم خوٌرهى خوٌمان جيابووبيٌتهوه، ههروهك له ههنگاوى سىٌيهمدا برٍيار دراوه، دهبهستيتهوه، بهستانهوهش له نيٌوان ئهم دوو ههنگاوهدا ماناى وايه، ههر كاتىٌ ئهو ئيحتمال كهميهى له ههنگاوى سىٌيهمدا روون كراوهتهوه به هيٌزتر بوو، ئهو پالٌپشتيهى له ههنگاوى چوارهمدا روون كراوهتهوه، زوٌرتر و گهورهتر دهبىٌ.
لهسهر ئهو بنچينهيه دهگهينه بيردوٌزى جيابوونهوهى زهوى و خوٌر، ههروهها بهم پروٌگرامه زانايان به تهواوهتى گهيشتنه باوهرٍهيٌنان به بيردوٌزهكه.
* * *
پاش ئهوهى زانيمان پروٌگرامى گشتى بهلٌگهى ئيستقرايى وهستاو لهسهر حيسابى ئيحتمالهكان چوٌنهو چىيه، وه پاش ئهوهى ئهو پروٌگرامهمان له ميانهى راهيٌنانهكانيهوه ههلٌسهنگاند، ئيٌستا بهكارهيٌنانى ههمان پروٌگرام لهسهر بهلٌگه هيٌنانهوه بوٌ سهلٌماندنى پهروهردگارى زانا پياده دهكهين، به پهيرٍهوكردنى ههمان ههنگاوهكانى پيٌشوو:
ههنگاوى يهكهم:
دهبينين گونجانيٌكى بهردهوام ههيه له نيٌوان ژمارهيهكى زوٌر له ديارده ريٌكهكان و له نيٌوان پيٌويستى ئادهميزاد، وهكوو گيانلهبهر و ئاسان كردنى هوٌكارهكانى ژيانى، به شيٌوهيهك ههبوونى ههر جيٌگريٌك بوٌ دياردهيهك لهو دياردانه، ماناى كوژاندنهوهى ژيانى ئادهميزاد لهسهر زهوى يان پهككهوتنى دهگهيهنىٌ... وا له داهاتوودا ههندىٌ لهو دياردانه وهك نموونه باس دهكهين:
زهوى برٍيٌك گهرمى له خوٌر وهردهگرىٌ بوٌ دروست بوونى ژيان و تيٌركردنى پيٌويستيهكانى گهرمايى گيانلهبهر بهسهو نه زياترهو نه كهمتره. له رووى زانستىيهوه تىٌبينى كراوه كه ئهو دووريىيهى له نيٌوان خوٌرو زهويدا ههيه، به تهواوهتى لهگهلٌ ئهو برٍه گهرميهى لهسهر ئهم زهوىيه بوٌ ژيان پيٌويسته گونجاوه، جا ئهگهر بهاتايه ماوهكه دوو هيٌندهى دوورى ئيٌستاى بووايه، ئهو كاته ئهو گهرميه پهيدا نهدهبوو، به شيٌوهيهك ماوهى ژيان برٍهخسيٌنىٌ، وه ئهگهر دووريهكه نيوهى ئهو ماوهيهى ئيٌستاى بووايه، ئهمجارهيان گهرميهكه دوو قات دهبوو، تا رادهيهك ژيان بهرگهى نهدهگرت.
ههروهها تىٌبينى دهكهين كه تويٌكلٌى زهوى و دهرياكان - لهسهر شيٌوهى ئاويٌته (مركبات) - بهشى ههرهزوٌرى ئوٌكسجين به خوٌوه دهگرن، ههتا له 10 بهش 8 بهشه ئاوى ههموو جيهان پيٌكديٌنىٌ. وه ههرچهنده ئوٌكسجين له رووى كيمياوىيهوه بوٌ تيٌكهلاٌو بوون زوٌر ئامادهيه، لهگهلٌ ئهوهشدا برٍيٌكى به ئازادى ماوهتهوهو بهشدارى دروست كردنى ههوا دهكات، ئهو برٍه ئوٌكسجينه مهرجيٌكى پيٌويست له مهرجهكانى ژيان پيٌك دههيٌنيٌت، چونكه گيانلهبهران له مروٌث و ئاژهلٌ بوٌ ئهوهى ههناسه بدهن، پيٌويستيان به ئوٌكسجين ههيه، وه ئهگهر زهوى و دهرياكان ههموو ئوٌكسجينهكهيان له نيٌو ئاويٌتهكانهوه به خوٌوه بگرتبايه، ئهو كاته ژيان پهيدا نهدهبوو.
ههروهها تىٌبينى كرا كه ئهو ريٌژهيهى لهم ئوٌكسجينه ئازاده، به تهواوى لهگهلٌ پيٌويستى مروٌث و ئاسان كردنى ژيانكارىيهكهى ريٌك دهكهويٌت، چونكه ههوا 21% ئوٌكسجينى تيٌدايه، وه ئهگهر ريٌژهيهكى زياترى تيادا بووايه، ئهوا ژينگه به بهردهوامى تووشى سووتان دهبوو، به پيٌچهوانهشهوه ئهگهر ريٌژهكه كهمتر بووايه، ئهو كاته ژيان پهيدا نهدهبوو، يان زوٌر سهخت دهبوو، وه ئاگر به رادهيهكى پيٌويستى تهواو پهيدا نهدهبوو، بوٌ ئهوهى ئهركهكانى مروٌث ئاسان بكات.
وه دياردهيهكى سروشتى دهبينين به بهردهوامى و مليٌونهها جار به دريٌژايى زهمان دووباره دهبيٌتهوه، ئهو دياردهيه پاريٌزگارى لهسهر ئهو برٍه ئوٌكسجينهى كه له ههوادا ههيه دهكات. ئهويش ئهوهيه: كه مروٌث (ئاژهلٌيش به گشتى) له كاتى ههناسهداندا ئوٌكسجين ههلٌدهمژىٌ و خويٌن وهرى دهگرىٌ و بوٌ ههموو ئهندامهكانى لهش دابهش دهكرىٌ، ئهو ئوٌكسجينه دهست به سووتاندنى خوٌراك دهكات، بهم كردارهش گازى دووهم ئوٌكسيدى كاربوٌن پهيدا دهبىٌ و بهرهو سىيهكان ههلٌدهكشىٌ، پاشان مروٌث فرٍىٌى دهداته دهرهوه، بهم جوٌره و دووبارهبوونهوهى ئهم كرداره، مروٌث و ئاژهلٌ به بهردهوامى ئهم گازه به بهرههم دههيٌنن، خودى ئهم گازهش بوٌ ژيانى رووهك مهرجيٌكى پيٌويسته. رووهكيش كاتىٌ گازى دووهم ئوٌكسيدى كاربوٌن وهردهگرىٌ، ئوٌكسجينهكهى لىٌ جيا دهكاتهوهو به روون و شياو بوٌ ههلٌمژين فرٍيٌى دهدات. بهم ئالٌوگوٌرٍىيهى نيٌوان گيانلهبهران و رووهك، توانرا پاريٌزگارى لهسهر ئهو برٍه ئوٌكسجينه بكرىٌ و ئهگهر وانهبووايه ئهو ئوٌكسجينه نهدهبوو، ئادهميزاديش به هيچ جوٌرىٌ ژيانى نهدهبرده سهر.
ئهم ئالٌوگوٌرٍىيه له ئهنجامى ههزاران دياردهى سروشتيهو كوٌبووينهوهو ئهم دياردهيان بهرههمهيٌناوه كه به شيٌوهيهكى تهواو لهگهلٌ داخوازىيهكانى ژيان ريٌك دهكهويٌت.
وهدهبينين كه نايتروٌجين بهو سيفهتهى گازيٌكى گرانهو له بىٌ جوولٌهيى نزيكه، كاتىٌ كه له ههوادا لهگهلٌ ئوٌكسجين تيٌكهلٌ دهبيٌت، خهستى ئوٌكسجين به رادهو شيٌوهيهكى پيٌويست كهم دهكاتهوه، بوٌ ئهوهى سوودى لىٌوهربگيرىٌ، ليٌرهدا دهبينين كه ئهو بره ئوٌكسجينهى به ئازادى له ئاسماندا ماوهتهوه، به تهواوى گونجاوه لهگهلٌ ئهو برٍه نايتروٌجينهى له ئاسماندا ئازاده، واته برٍهكهى يهكهم يارمهتى برٍهكهى دووهم دهدات بوٌ ئهوهى له خهستيهكهى كهم كاتهوه. وه ئهگهر ئوٌكسجين زياتر بووايه يان نايتروٌجين كهمتر بووايه، ئهوا كهم كردنهوهى خهستى پيٌويست رووى نهدهدا.
وه تىٌبينى دهكهين كه ههوا له زهويدا برٍيٌكى ديارىكراوه، لهوانهيه بهشيٌك له مليوٌنى بهشى گوٌى زهوى نهبيٌت، ئهو برٍه ههوايه به تهواوهتى لهگهلٌ ئاسان كردنى ژيانى مروٌث لهسهر زهويدا گونجاوه، چونكه ئهگهر ريٌژهى ههوا ههنديٌك زياتر يان كهمتر بووايه، ژيان نهدهبوو يان سهخت دهبوو، لهبهر ئهوهى زيادييهكهى زيادبوونى پالٌهپهستوٌى ههوا لهسهر مروٌث دهگهيهنىٌ، تا رادهيهك نهتوانرىٌ خوٌى لهبهر رابگيردرىٌ و كهم بوونهكهشى ماوهدانه بهو نهيزهكانهى كه ههموو شهو به چاو دهبينريٌن بوٌ ئهوهى به ئاسانى ههوا ببرٍىٌ و ئهوهى لهسهر زهويدا ههيه له گيانلهبهران لهناوى بهرىٌ.
وه تىٌبينى دهكهين كه ئهستوورى تويٌكلٌى زهوى كه دووهم ئوٌكسيدى كاربوٌن و ئوٌكسجين ههلٌدهمژىٌ، به شيٌوهيهك ديارى كراوه، ماوهى نادات ههموو گازهكان ههلٌمژىٌ، جا ئهگهر ئهستوورييهكهى زيارت بووايه، دهيتوانى ههمووى ههلٌمژىٌ و رووهك و ئاژهلٌ و ئادهميزاد لهناو دهچوون.
وه تىٌبينى دهكهين دوورى مانگ له زهوى ماوهيهكى ديارى كراوه به تهواوهتى لهگهلٌ ئاسان كردنى ژيانى مروٌث لهسهر زهويدا دهگونجىٌ، وه ئهگهر ماوهكه ههنديٌكى تر كورت بووايه، ئهو كاته شهپوٌلى دهريا هيٌنده به هيٌزو زياد دهبوو، لهوانهيه چياكانى له جيٌگاى خوٌيدا لاببردايه.
وه تىٌبينى ههبوونى چهند خويٌكى سروشتى له گيانلهبهرانى جوٌراوجوٌر دهكهين، ئهگهر ئهو خووه سروشتيه شتيٌكى غهيبى بىٌ و تىٌبينى و ههستى راستهوخوٌ قهبولٌ نهكات، ئهوا ئهو رهوشتهى دهرى دهبرٍىٌ، غهيبى نيه، بهلٌكو دياردهيهكه به تهواوى بوٌ تيٌبينى زانستى دهشىٌ، جا ئهو رهوشته خووداره يهكيٌكه له ههزاران لهو خووانهى كه مروٌث له ژيانى روٌژانهيدا يان له توٌزينهوه زانستيهكانيدا زانيويهتى و به بهردهوامى لهگهلٌ ئاسانكردن و پاراستنى ژيان دهگونجىٌ. وه جاريش وايه به رٍادهيهكى زوٌر سهخت و هونهركارى دهگات، وه كاتىٌ ئهم رهوشته بوٌ يهكهكانى دابهش دهكهين، دهردهكهوىٌ كه وا ههر يهكه يهك له شويٌنيٌك داندراوه به تهواوى لهگهلٌ ئهركى ئاسان كارى و پاراستنى ژيان ريٌك دهكهوىٌ. وه ههروهها پيٌكهاتهى فيسيوٌلوٌژى[8]، ئادهميزاد نموونهى مليوٌنهها دياردهى سروشتى و فيسيوٌلوٌژيه و ههر دياردهيهكيش له دروست بوونى روٌلٌى فيسيولوٌژى خوٌيدا و پهيوهندييهكانى لهگهلٌ دياردهكانى تر به بهردهوامى لهگهلٌ ئهركى ئاسان كارى و پاراستنى ژيان ريٌك دهكهوىٌ. بوٌ نموونه كوٌمهلٌيٌك لهم دياردانه وهردهگرين كه به يهكهوه بهستراون به شيٌوهيهك به تهواوى لهگهلٌ ئهركى بينين و ههست پيٌكردن به شتهكان، به جوٌريٌكى سوودبهخش ريٌك دهكهون.
كاتىٌ عهدهسهى چاو ههندىٌ ويٌنه دهخاته سهر شهبهكيه كه له نوٌ نهوٌم پيٌك هاتووهو له نهوٌمى دواييدا مليوٌنهها ستوونى راست و ستوونى پيٌچاو پيٌچى تيٌدايهو ههموويان له زنجيرهيهكدا ريٌكخراون كه لهگهلٌ ئهركى بينين و پهيوهندييهكانى نيٌوان يهكتر و پهيوهندى ههموويان به عهدهسهوه ريٌك دهكهويٌت و ئهگهر به شيٌوهيهكى كاتى چوٌنيهتى رهنگدانهوهى ويٌنهكه به شيٌوهيهكى سهراو پيٌش لهسهر عهدهسهكهمان لابرد، بوٌ ئهوهى شتهكان به سهرهو پيٌشى ههست پىٌبكهين، ئهوا بينين بهم قوٌناغه نهبهستراوهتهوه، بهلٌكو دووباره ويٌنهكه له مليوٌنهها ئهو ورده دهمارانهى بوٌ ميٌشك دهچن ريٌكخراوهتهوه ههتا شيٌوهى سروشتى خوٌى وهردهگرىٌ، جا لهم كاتهدا كردهوهى بيٌنين تهواو دهبىٌ و شتهكان به ئاسايى دهبينريٌن و ئينجا ليٌرهدا به شيٌوهيهكى تهواو لهگهلٌ ئاسانكارىيهكانى ژيان ريٌك دهكهويٌت.
ههتا بوٌن و جوانى وهكو دياردهيهكى سروشتى روٌلٌى خوٌى دهگيٌرٍىٌ، دهبينين لهو شويٌنانه دهردهكهون كه لهگهلٌ ئهركى ئاسانكارى ژيان ريٌك دهكهون، ههتا ئهو گولاٌنهى كه ئهركى چاككردنيان بوٌ زيندهوهران جىٌ ماوه دهبينين چهند سيفاتى پيٌويستى وهك بوٌنى فريودهر و رهنگى جوانى راكيٌشهرى پىٌبهخشراوه به شيٌوهيهك لهگهلٌ راكيٌشانى زيندهوهران بوٌ گولٌهكهو ئاسان كردنى ئهركى چاككردن ريٌك بكهويٌت، له كاتيٌكدا ئهو گولاٌنهى كه با چاكيان دهكات ئهو سيفاته فريودهرانهى تيٌدا نيه.
به شيٌوهيهكى گشتى دياردهى جووت بوون و گونجانى تهواو له نيٌوان شيٌوهى فيسيوٌلوٌژى نيٌرو مىٌيهتى له ئادهميزاد و بهشهكانى ئاژهلٌ و رووهك بهو شيٌوهيهى كه ليٌك كارى و بهردهوام بوونى ژيان مسوٌگهر بكات، ئهوهشيان دياردهيهكىترى دونيا بوونه بوٌ ريٌكهوتن له نيٌوان ئهركى ئاسان كردنى ژيان و سروشتدا.
خودا له قورئانى پيروٌز دا ئايهتى 18 له سوورهى نهحل دهفهرموىٌ: «و إنْ تَعُدُّوا نِعْمَةَ الله لا تُحْصُوها إنَّ الله لَغَفُورٌ رَحيم» - واته: ئهگهر نيعمهتى خودا بژميٌرن، بوتان ناژميٌردرىٌ... دياره خودا بىٌخهوشو به بهزهيىيه. ئا ئهوه بوو ههنگاوى يهكهم.
ههنگاوى دووهم:
دهبينين كه ئهو گونجانه بهردهواميهى له نيٌوان دياردهى سروشت و له نيٌوان ئهركى مسوٌگهركردن و ئاسان كردنى ژياندا ههيه، دهتوانرىٌ له مليوٌنهها حالٌهتدا به يهك گريمانه مانا لىٌبدريٌتهوه كه ئهوهيه: بوٌ ئهو دونيا بوونه دروستكهريٌكى زاناو به توانا ههيه، كه لهم زهويهدا ههموو پيٌويستيهكانى ژيان و ئهركه ئاسانكارىيهكانى پهيدا كردووه، جا ئهو كاته ئهو گريمانهيه ههموو ئهو ريٌكهوتانهو گونجاوانه دهگريٌتهوه خوٌى.
ههنگاوى سىٌيهم:
دهپرسين ئهگهر گريمانهى دروستكهرى زانا له راستيدا سهلٌميٌنراو نهبىٌ، رادهى ئيحتمالى بوونى ههموو ئهو ريٌكهوتانه له نيٌوان ديارده سروشتيهكان و نيٌوان ئهركى ئاسان كردنى ژيان به بىٌ ئهوهى مهبهستيٌكى نيازدار ههبىٌ چهنده؟ ئاشكرايه كه بوونى ئهو ئيحتماله ماناى وايه دهبىٌ كوٌمهلٌيٌكى زوٌر له ريٌكهوت گريمانه بكرىٌ، وهك له نموونهكهى پيٌشوودا، ئهگهر ئيحتمالى ئهو نامهيهى بوٌت پوٌست كراوه له براكهتهوه نهبىٌ، بهلٌكو له كهسيٌكى ترهوه بىٌ، بهلاٌم له ههموو سيفاتهكانيدا پيٌى دهچىٌ، زوٌر دووربىٌ، لهبهر ئهوهيه چونكه له حيسابى ئيحتمالدا گريمانهى (به دهگمهن روو دهدات) پيٌك چوون له ههزار سيفهتدا به رادهيهكى زوٌر روودانى كهمه، جا چوٌن باوهرٍدهكهى به ئيحتمالى ئهو زهوىيهى لهسهرى دهژين، بهو ههموو شتانهى تيدايه، دهبىٌ له دروست كردنى ماددهيهكى بىٌ ئامانج بىٌ، بهلاٌم له مليوٌنهها مليوٌنهها سيفات لهگهلٌ دروستكهرى زانا (كارزانى ئامانجدار) پيٌك بچن و يهكتر بگرنهوه.
ههنگاوى چوارهم:
به رادهيهك گومانى تىٌنهكهوىٌ، لايهنگيرى ئهو گرمانهيهى له ههنگاوى دووهمدا خستمانه روو دهكهين و بهرٍاستى دادهنيٌين، واته دروستكهريٌكى زانا ههيه.
ههنگاوى پيٌنجهم:
نيٌوان ئهو لايهنگيرىيهى ههنگاوى چوارهم و ئهو كهمى ئيحتمالهى له ههنگاوى سىٌيهمدا برٍياريمان داوه پهيوهند دهكهين، لهبهر ئهوهى ئيحتمالهكهى ههنگاوى سىٌيهم ههرچهند ژمارهى ريٌكهوتهكانى كه پيٌويسته گريمانه بكرىٌ زياتر بىٌ (وهكو له پيٌشتر زانيمان) ئهو كهمتر دهبىٌ جا شتيٌكى سروشتيه ئهم ئيحتماله كهم بيٌت، تا رادهيهك ئيحتمالهكانى ههنگاوى سىٌيهم له بهلٌگه هيٌنانهوه لهسهر ههر ياساييٌكى زانستى، ويٌنه ناكات، چونكه ژمارهى ريٌكهوتهكانى دهبىٌ گريمانه بكرىٌ له ئيحتمالهكهى ههنگاوى سىٌيهم. ليٌرهدا ژمارهيان زوٌرتره له ههر ئيحتماليٌكى هاوتا، وه ههر ئيحتماليٌكى لهم چهشنه. جا پيٌويسته له ناو بچىٌ[9].
بهم جوٌره دهگهينه ئهنجاميٌكى بن برٍ كه دهلٌىٌ دروستكهريٌكى زانا بوٌ ئهو دونيا بوونه ههيه به بهلٌگهى ئهو ههموو نيشانانهى بوٌ زانين هاتووه، لهگهلٌ پاشماوهى ئهو شتانهى ريٌكخراون و له بونهوهردا ههيه. خودا له قورئانى پيروٌز دا له سورهى فوسيلهت، ئايهتى 53 بوٌ ئهو مهبهستهى سهرهوه ئاماژه دهكات و دهفهرموىٌ:
«سَنُريهِم آياتِنا فِى الْأَفاقِ وَ فِى أَنْفُسِهِمْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ أَوَلَمْ يَكفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلى كُلُّ شََىءٍ شَهِيد» - واته: به زوويى نيشانهكانى خوٌمان له ئاسوٌى دونيا (وهكو مانگ و روٌژ و ئهستيٌره)و له نيٌو دهروونى گيانياندا (وهكو ميٌشك، دلٌ، خويٌن، ئيٌسك) به وانه نيشان ئهدهين، تا بوٌيان دهركهوىٌ كه بهرٍاستى ئهو ههقه، ئايا ئهوه بهس نيه كه بهرٍاستى پهروهردگارت بهسهر ههموو شتيٌكدا شايهدو حازره...
ههروهها له سوورهى بهقهرهدا، ئايهتى 164 دا دهفهرموىٌ:
« إِنَّ فِى خَلْقِ السَّمواتِ وَالْاَرضِ وَاخْتِلافِ اللَّيلِ وَالنَّهارِ وَالْفُلْكِ الَّتى تَجْرِى فِى الْبَحرِ بِمَا يَنْفَعُ النَّاسَ و مَا أَنْزَلَ اللَّهُ مِنْ السَّماءِ مِنْ مَاء فَأَحْيَا بِهِالْاَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَ بَثَّ فِيها مِنْ كُلُّ دَابَّةِ و تَصْرِيفِ الرِّياح وَالسَّحابِ الْمُسَخَّر بَيْنَ السَّماءِ والاَْرْضِ لِأَيَات لِقَومٍ يَعْقِلون» - واته: بهرٍاستى له بهديهاتنى ئاسمان و زهويدا و هاتن و چوونى شهو و روٌژ و گهميٌگهلىٌ كه له دهريا دا بوٌ قازانج گهياندن به خهلٌك ئهگهرٍيٌن، وه ئاوىٌ كه خوا له ئاسمانهوه باراندى، جا له سويٌنگهى (ئهو باران و ئاوهوه) زهوى دواى مردن و وشك ههلٌگهرٍان، زيندوو كرايهوهو ههموو جوٌره گيانلهبهريٌكى تيٌدا بلاٌو كردهوه، وه ههروهها گهرٍانى با (لهم لا بوٌ ئهو لا)و ههورىٌ كه موسهخهرى (فهرمانى خوايه) بهرٍاستى (ئهوانه) نيشانهگهليٌكن بوٌ هوٌزىٌ كه ژيرن و بير دهكهنهوه.
ههروهها له سوورهى مولكدا، ئايهتى 3و 4 دهفهرموى:ٌ
«فارْجِعِ الْبَصَر هَلْ تَرَى مِنْ فُطُورٍ ثُمَّ ارجِعِ الْبَصَرَ كَرَّتَينِ يَنْقَلِب إِلَيْكَ الْبَصَرُ خَاسِئاً وَ هُوَ حَسِير» - واته: جا جارىٌ تر پيا بچوٌوه و بوٌى برٍوانه بزانه ئايا لهت بوون و كهم و كورٍى دهبينى؟ له پاشان جارىٌ تريش (به دونياى بوونا) بنوارٍه سهرئهنجام چاوت (بوٌ ديتنى كهم و كورٍى به ماندويى) دهگهرٍيٌتهوه لات، وه له حالٌيٌكدايه ماندوو و بىٌ هيٌزه.
* * *
دامهزراوهى ئيمامى عهلىعليه السلام، دامهزراوهيهكى ئيسلامىيه، بايهخ ئهدا به بيرو باوهرٍى ئيسلامى، بهم بوٌنهوه ههر پهرٍاو وبلاٌوكراوهيهك لهسهر رىٌو رهسمى بيٌت، چاپ و وبلاٌوى ئهكاتهوه، وهكو كتيٌبى بيرو باوهرٍ، ئهحكامى شهريعهت، ژيانى پيٌغهمبهرصلى الله عليه وآله، ژيانى ئيمامهكانو يارانى پيٌغهمبهر. ئهم دامهزراوهيه بهرههمى فهرههنگى خوٌى به زياتر له بيست زمانى زيندوى دونيا، وه يهكىٌ لهوانه زمانى كوردى له ئاستهكانى جياواز بلاٌو ئهكاتهوه.
ئهگهر بابهتو ليٌكوٌلٌيٌنهوهو نووسين هى نووسهرهكانى بهناوبانگى كوٌمهلٌگاى ئيسلامى بيٌت، زوٌرتر بايهخيان پىٌ ئهدرىٌ.
سهركسهوتن به دهست خوايه
پيٌش ئهوهى لهبارهى بهلٌگهى فهلسهفى بوٌ سهلٌماندنى پهروهردگار بدويٌين، دهبىٌ بپرسين بهلٌگهى فهلسهفى چىيهو بزانين جياوازى نيٌوانى و نيٌوان بهلٌگهى زانستى چىيهو بهشهكانى ئهم بهلٌگهيه چين؟
بهلٌگهى فهلسهفى بوٌ سىٌ بهش دابهش دهكرىٌ كه ئهوانهن:
بهلٌگهى بيركارى، بهلٌگهى زانستى و بهلٌگهى فهلسهفى.
جا بهلٌگهى بيركارى: ئهو بهلٌگهيه كه تهنها لهسهر ئاستى بيركارى و مهنتقى ويٌنهيى (شيٌوهيى) بهكار ديٌت، ئهو بهلٌگهيه ههردهم دهوهستيٌته سهر مهبدهئيٌكى بنچينهيى كه مهبدهئى دژايهتى نهكردنهو دهلٌىٌ: پيتى (ئهلف) ههر (ئهلف)هو ههرگيز نابى (ئهلف) نهبىٌ. جا ههر بهلٌگهيهك پشت بهم مهبدهئهو ئهو ئهنجامانهى ليٌى دهبيٌتهوه ببهستىٌ، پيٌى دهلٌيٌن بهلٌگهى بيركارى كه ههموو لايهك پيٌى رازين و باوهرٍى پىٌدهكهن. وه بهلٌگهى زانستيش : ئهو بهلٌگهيه كه له ميانهى زانيارىيه سروشتيهكان بهكار هاتووهو لهسهر ئهو زانياريانهى به هوٌى ههست پيٌكردن و ئيستقرايى زانستيهوه سهلٌميٌنراوه، بناغه دهگرىٌ. ههروهها پشت به مهبدهئهكانى بهلٌگهى بيركاريش دهبهستىٌ.
بهلٌگهى فهلسهفيش ئهو بهلٌگهيهيه كه بوٌ سهلٌماندنى بابهتى رووداويٌكى واقيعى له جيهانى دهرهوه دا پشت به مهبدهئهكانى بهلٌگهى بيركارى و زانيارىيه ئاوهزييهكان دهبهستىٌ (زانيارييه ئاوهزييهكانيش بريتين لهو زانياريانهى پيٌويستى به ههست كردن و تاقى كردنهوه نيه).
ئهوهش ئهوه ناگهيهنىٌ كه بهلٌگهى فهلسهفى پشت به زانيارييهكانى ههست پيٌكردن يا خود ئيستقرايى نابهستىٌ، بهلاٌم ماناى وايه، تهنها بهو زانياريانهوه ناوهستيٌت و بهلٌكو لهگهلٌ ئهوهشدا يا خود به شيٌوهيهكى سهر به خوٌ له چوارچيٌوهى بهلٌگههيٌنانهوه بوٌ كيٌشهيهك كه دهيهوىٌ بيسهلٌميٌنىٌ پشت به زانيارىيه ئاوهزييهكان دهبهستيٌت.
كهواته بهلٌگهى فهلسهفى له ههلٌس و كهوتهكانى دهربارهى ئهو زانيارىيه ئاوهزييانهى كه مهبدهئهكانى بهلٌگهى بيركارى نايان گريٌتهوه خوٌى لهگهلٌ بهلٌگهى زانستى له ههمان ههلٌويٌستدا جياوازى ههيه.
وه لهسهر بنچينهى ئهو بوٌچوونهى كه بهلٌگهى فهلسهفيمان پىٌ پيٌناسه كرد، لهوانهيه رووبهرووى ئهم پرسياره ببينهوه:
ئايا دهتوانرىٌ پشت به زانيارييه ئاوهزىيهكان ببهسترىٌ، واته ئهو زانياريانهى كه عهقل وهحى دهكات، بىٌ ئهوهى پيٌويستى به ههست كردن و تاقى كردنهوه، وه يا خود ئيستقرايى زانستى ههبيٌت؟
له وهلاٌمدا دهلٌيٌين: بهلٌىٌ، چونكه ليٌرهدا زانيارييهكان ئهو شتانه دهگريٌته خوٌى كه رهزامهندى و باوهرٍى ههموو لايهكى به دهست هيٌناوه، وهكوو مهبدهئى دژايهتى نهكردن كه ههموو بهلٌگه بيركارييهكانى لهسهر دهوهستىٌ، وه ئهوهش مهبدهئيٌكه ئيٌمه لهسهر بنچينهى ئاوهزى باوهرٍمان پيٌى ههيه، نهوهك لهسهر بنچينهى بهلٌگهو تاقى كردنهوهكان له ميانهى ئيستقراوه، بهلٌگهشمان بوٌ ئهم واتايه ئهوهيه كه پلهى باوهرٍمان بهم مهبدهئه به ژمارهى تاقى كردنهوهكان و ئهو بهلٌگانهى لهگهلٌى ريٌك دهكهون ناگوٌرٍىٌ: با راهيٌنانيٌكى حيسابى ئاسان و ئاشكرا بوٌ ئهم مهبدهئه وهربگرين: وهكو ئهو راهيٌنانه كه دهلٌىٌ: 2+2 = 4. جا باوهرٍمان بهرٍاستى ئهو هاوكيٌشه حيسابيه ئاسانه، باوهرٍيٌكى بنهرٍهتىيهو نهگوٌرٍه، به تىٌبينى بهلٌگهكان زياد نابىٌ، بهلٌكو ئيٌمه ئاماده نين گوىٌ له گهواهيهكى پيٌچهوانه بگرين و ئهگهر گوتيان 2+2 له حالٌهتيٌكدا يهكسانه به پيٌنج يا به سىٌ، بهرٍاستى نازانين، ئهوهش ماناى وايه باوهرٍمان بهرٍاستيهكهى تر به بهلٌگهى ههست پيٌكردن و تاقى كردنهوه نهبهستراوهتهوه. چونكه ئهگهر وانهبووايه، ئهوا ئهنجامى تاقى كردنهوهكان كارى دهكرده سهر پلهى باوهرٍهكهو به گويٌرهى ئهنجامهكانى گوٌرٍانى بهسهردا دههات.
جا ئهگهر ئيٌمه به تهواوى و به دلٌنيايىيهوه باوهرٍمان بهم راستيه ههيه لهگهلٌ ئهوهى به ههست و تاقى كردنهوهش نهبهسترابيٌتهوه، ئهوه زوٌر سروشتيه ههندىٌ جار بتوانين باوهرٍ به زانيارىيه ئاوهزىيهكان بكهين كه بهلٌگهى فهلسهفى پشتى پىٌ دهبهستىٌ.
به واتايهكى تر: رهت كردنهوهى بهلٌگهى فهلسهفى تهنها لهبهر ئهوهى پشت به زانيارييه ئاوهزييهكان دهبهستىٌ كه به تاقى كردنهوهو ئيستقراوه نابهستريٌتهوه له ههمان كاتدا رهت كردنهوهى بهلٌگهى بيركاريش (الرياضى) دهگهيهنىٌ، چونكه ئهويشيان پشت به مهبدهئى دژايهتى نهكردن دهبهستىٌ كه لهو باوهرٍه داين به تاقى كردنهوهو ئيستقراوه[10] نهبهستراوهتهوه.
چهند نموونهيهك له بهلٌگهكانى فهلسهفى بوٌ سهلٌماندنى پهروهردگار
ئهم بهلٌگهيه پشت بهم سىٌ كيٌشهيهى خوارهوه دهبهستىٌ:
يهكهم: لهسهر ئهو واتايهى كه دهلٌىٌ: ههر رووداويٌك هوٌى ههبيٌت بوٌ ههبوونى يارمهتى له هوٌيهكهى وهردهگرىٌ. وه ئهو كيٌشهيهش مروٌث به ههستى فيتريهوه پيٌى دهزانىٌ و ئيستقراى زانستيش به بهردهوامى دووپاتى دهكاتهوه.
دووهم: لهسهر ئهو كيٌشهيهى دهلٌىٌ: ههر كاتىٌ له ههر شتيٌكدا پلهى جياواز به دياركهوت و پلهكان ههنديٌكيان له ههنديٌكيان تهواوترو به هيٌزتر بوون، جا ئهوهى پلهكهى كهمترهو ناوهروٌكهكهى نزمتره، ناتوانرىٌ وهكو هوٌيهك بوٌ ههبوونى بهرزترين پله دابنرىٌ. جا گهرمى چهند پلهيهكى ههيهو زانين چهند پلهيهكى ههيهو رووناكى چهند پلهيهكى ههيه، ههنديٌكيان به هيٌزو تهواوترن له ههنديٌكيان. جا ههرگيز نابىٌ بهرزترين پلهى گهرمى له نزمترين پلهكهى بيٌته ئهنجام، وه ههروهها ناشىٌ مروٌث زانياريهكى تهواوى زمانى ئينگليزى له كهسيٌك وهربگرىٌ كه خودى ئهو كهسه برٍيٌكى كهم و دياركراوى لىٌ دهزانىٌ يا خود ههر هيچى لىٌ نازانىٌ، ديسان رووناكيهكى كهم ناتوانى رووناكيهكى گهورهتر به دهست بهيٌنىٌ، چونكه ههر پلهيهكى بهرز زيادهيهكى جوٌرى و چهشنى (نوعيهو كيفيه) لهسهر پلهيهكى له خوٌى نزمتر دهگهيهنىٌ. ئهو زيادهيه جوٌرىيه ههرگيز ناتوانىٌ شتيٌك ببهخشىٌ كه خوٌى نىيهتى. وهك ئهوهى بتهوىٌ پاره بدهى به پروٌژهيهك ههرگيز ناتوانى به رادهيهكى زياتر له سهرمايهكهتى بوٌ تهرخان بكهيت.
سىٌيهم: مادده له گوٌرٍان و پيٌشكهوتنه بهردهواميهكهيدا ويٌنهى جوٌراوجوٌر له رادهى گوٌرٍان و پلهى خهستهيهكهى وهردهگرىٌ، جا گهرديلهيهكى بچووكى ئاو، نه ژيان و نه ههستى تيٌدايه، بهشيٌك له بهشهكانى مادده دهگهيهنىٌ، وه نوتفهى ژيان كه له دروست بوونيدا رووهك و ئاژهلٌ (پروٌتوٌبلازم) هاوبهشى دهكهن، ويٌنهيهكى بهرزترى ههبوونى مادده دهگهيهنىٌ. ههروهها (ئهميبيا) كه له ئاژهلٌه تاك شانه بهچاو نهبينراوهكان دهژميٌردريٌت، ويٌنهيهكى پيٌشكهوتوترى مادده دهگهيهنىٌ، وه ههروهها مروٌث ئهو گيانلهبهره ژير و هزرداره، لهم دونيا بوونهدا له بهرزترين شيٌوهكانى ههبوون دهژميٌردريٌت.
وه لهبارهى ئهو ويٌنه جوٌراوجوٌرانه (جياوازانه) له بووندا ئهم پرسيارهى خوارهوه خوٌى دهسهپيٌنىٌ:
ئايا جياوازى نيٌوان ئهم ويٌنانه تهنها جياوازىيهكى چهندىيه له ژمارهى گهرديلهو عهناسرهكان و ههروهها جياوازى پهيوهندىيه ئاميٌركارىيهكانه له نيٌوانيادا يا خود ئهوه جياوازىيهكى جوٌرى و چهشنىيه به پلهى جياجيا بوون و قوٌناغهكانى گوٌرٍان و پيٌشكهوتن و تهواو بوون دهردهبرٍىٌ؟ به واتايهكى تر ئايا جياوازى نيٌوان خوٌلٌ و مروٌث كه خوٌى له خوٌلٌ دروست بووه، تهنها ژمارهيىيه يا خود ئهوه جياوازىيه كه له نيٌوان دوو پلهى بوون و دوو قوٌناغى گوٌرٍانكارى و پيٌشكهوتن و تهواو بوون، وهكو جياوازى نيٌوان رووناكى كهم و رووناكى زوٌرى به هيٌزه؟
مروٌث به زانايى فيترى خوٌى لهوهتى ئهو پرسيارهى له خوٌى كردووه، باوهرٍى هيٌناوه كه ئهو شيٌوانه چهند جوٌريٌكن له ههبوونو قوٌناغهكانى تهواو بوون، جا ژيان پلهيهكى بالاٌى بوونى ماددهيه، وه خودى ئهم پلهيهش بنبرٍ نيه، بهلٌكو ئهويش پلهدارهو ههر كاتىٌ ژيان ناوهروٌكيٌكى نوىٌ وهربگرىٌ، پلهيهكى گهورهتر دهردهبرٍىٌ، وه ليٌرهدا ژيانى گيانلهبهرى ههستدار و هزردار به ماناترو پله گهورهتره له ژيانى رووهك و ههروهها...
بهلاٌم هزرى ماددى ئهوه سهد سالٌ زياتره دژى ئهم بوٌچوونه وهستاوه، چونكه باوهرٍى به بوٌچوونى ئاميٌركارىيانه ههيه بوٌ مانا ليٌكدانهوهى دونيابوون كه دهلٌىٌ: كه وا جيهانى دهرهوه له تهنوٌكهى وردى وهك يهك پيٌكهاتووه، هيٌزى ساكارى وهك راكيٌشان و دهركردهوه له سايهى ياسا گشتىيهكانهوه كارى تىٌدهكات، واته كارهكهى لهسهر كاريگهرى جوولاٌندنى ههنديٌكيان بوٌ ههنديٌكى تر له شويٌنيٌكهوه بوٌ شويٌنيٌكى تر، دهوهستيٌت، وه له ئهنجامى ئهو راكيٌشان و دهركردنهدا ههنديٌك گهرد كوٌ دهبنهوهو ههنديٌكى تر بلاٌو دهبنهوه، بهم جوٌرهش شيٌوهكانى ماددهى جوٌراوجوٌر پهيدا دهبىٌ.
وه لهسهر ئهم بنچينهيه ماددييهى ئاميٌركارى پيٌشكهوتن و گوٌرٍان و بزووتنهوهى، به بزووتنهوهى تهنهكان و تهنوٌكه وردهكان له ههوادا له شويٌنيٌكهوه بوٌ شويٌنيٌكى تر بهند كردووه، ويٌنه جوٌراوجوٌرهكانى ماددهى وا ليٌكداوهتهوه كه ئهمه چهند ريٌگايهكن بوٌ كوٌكردنهوهى ئهو تهنوٌكانهو دابهش كردنهوهيان به بىٌ ئهوهى له ميانهى گوٌرٍانى ماددهوه شتيٌكى نوىٌ روو بدات. جا مادده له ههبوونيدا گهشه ناكات و له گوٌرٍانيشيدا پيٌش ناكهوىٌ، بهلاٌم به ريٌگاى جياجيا كوٌدهبيٌتهوه و دابهش دهبيٌتهوه، وهكو ئهوهى ههويٌريٌكت له دهست بيٌت و شيٌوهى جوٌراوجوٌرى لىٌ پيٌك بهيٌنى، هيچ شتيٌكى نوىٌ له ئارادا نيه ئهوهى گوٌرٍاوه، تهنها شيٌوهكهيهتى، بهلاٌم خوٌى ههر ههويرهو ههر به ههويريش دهميٌنيٌتهوه.
ئهو گريمانهيه پيٌشكهوتنى زانستى ئاميٌركارى، كه يهكهم زانيارى سروشتى ئازادبوو به هوٌى ريٌبازهكانى توٌژينهوهى زانستى وهحى پىٌ كردووه، ههروهها دهستكهوت و سهركهوتنهكانى ئهم زانسته له دوٌزينهوهى ياساكانى بزووتنهوهى ئاميٌركارى و شيٌكردنهوهى بزووتنهوهى تهنه ئاسايىيهكان و بزووتنهوهى ئهستيٌرهكان له ئاسماندا لهسهر ئهم بنچينهيهوه، هاندهرو پالٌپشتى ئهو گريمانهيه بوون.
بهلاٌم پيٌشكهوتنى بهردهوامى زانست و پيادهكردنى ريٌبازهكانى توٌژينهوهى زانستى له بواره جوٌراوجوٌرهكانى تردا، سهلٌماندى كه ئهو گريمانهيه راست نيه و ناتوانىٌ ههموو بزووتنهوه خوٌ جىٌيهكان به شيٌوهيهكى ئاميٌرىيانه مانا لىٌ بداتهوه، ئهوه له لايهك، له لايهكى تريشهوه له وهرگرتنى ههموو شيٌوهكانى مادده له سايهى بزووتنهوهى ئاميٌركارى تهنهكان و تهنوٌكهكان له شويٌنيٌكهوه بوٌ شويٌنيٌكى تر كهمتهرخهمى ههيه، وه ئهوهى مروٌث به فيترهى خوٌى ههستى پىٌ كردووه كه شيٌوه جوٌراوجوٌرهكانى مادده تهنها بوٌ جىٌ گوٌرٍكىٌ له شويٌينٌكهوه بوٌ شويٌنيٌى تر ناگهرٍيٌتهوه، بهلٌكو بوٌ جوٌرهها پيٌشكهوتن و گوٌرٍانى جوٌرى و چهشنى دهگهرٍيٌتهوه، زانست دووپاتى كردهوه. وه له ميانهى تاقى كردنهوه زانستيهكان سهلٌميٌنرا كه ههر پيٌكهاتنيٌكى ژمارهيى بوٌ تهنوٌكهكان ماناى ژيان و ههست كردن و هزر ناگهيهنىٌ، ئهوهش له بهرامبهر بوٌچوونيٌكمان دادهنىٌ به تهواوهتى جياوازه لهگهلٌ ئهو بوٌچوونهى كه ماددييهى ئاميٌركارى دهيخاته روو كه له ژيان و ههستكردن و هزردا كاردانهوهى گهشهكردنى راستى له ماددهدا لهگهلٌ گوٌرٍانى جوٌريى له پلهكانى ههبوونى مادده دهبينين. جا ئهگهر ناوهروٌكى ئهم گوٌرٍانه جوٌرىيه شتيٌكى ماددى له پلهيهكى بهرز بىٌ يا خود شتيٌكى ماددى نهبىٌ.
ئهوهش ههر سىٌ كيٌشهكهيه:
1- ههموو رووداويٌك هوٌيهكى ههيه.
2- نزمترين پله نابيٌته هوٌكار بوٌ ئهو شتهى پلهيهك لهو بهرزتره.
3- پلهكانى ههبوون لهم دونيا بوونه (گهردوونه)، جياوازهو شيٌوه چهشنيهكانى جوٌراوجوٌرن.
وه لهبهر روٌشنايى ئهم سىٌ كيٌشهيه دهزانين كه ئيٌمه له شيٌوه جوٌرىيه پيٌشكهوتووهكان رووبهرووى گهشهكردنيٌكى دروست دهبينهوه، واته تهواوىيهك له ههبوونى ماددهو زيادهيهكى جوٌريى بهدى دهكهين، جا مافى خوٌمانه بپرسين ئهو زيادهيه له كويٌوه هاتووه؟ مادام ههر رووداويٌك هوٌيهكى ههيه، ئهم زياده نوىٌيه چوٌن به دياركهوت؟
لهم بارهيهوه دوو وهلاٌم ههيه:
يهكهميان: ئهو زيادهيه له خودى ماددهكهوه هاتووه، جا ئهو ماددهيهى نه ژيان و نه ههست پيٌكردن و هزرى تيٌدا بىٌ له ميانهى پيٌشكهوتن و گوٌرٍانيهوه ژيان و ههست پيٌكردن و هزرى بهدىهيٌناوه، يا خود به مانايهكى تر شيٌوه نزمهكهى ههبوونى مادده، بوويته هوٌى ههبوونى شيٌوهيهكى پله بهرزترو ناوهورٌك پرٍترى مادده. بهلاٌم ئهم وهلاٌمه لهگهلٌ كيٌشهكهى دووهمى پيٌشتر كه تيايدا برٍيار دراوه ئهو شيٌوهيهى پلهى كهمتر بىٌ، ههرگيز نابيٌته هوٌى ههبوونى شيٌوهيهكى پلهبهرزترى و ناوهروٌك پرٍترى شيٌوهكانى بوون، يهك ناگرنهوه، جا ئهو گريمانهيهى كه ماددهيهكى مردووى بىٌ گيان به خودى خوٌى يان به ماددهيهكى تر ژيان و ههست كردن و بيركردنهوه دهبهخشىٌ، ئهوه به تهواوى لهو گريمانهيه دهچىٌ كه دهلٌىٌ ئهو مروٌثهى زمانى ئينگليزى نازانى كهچى دهرسهكهى دهلٌيٌتهوه، يان وهكو ئهو رووناكيه كزهى له تواناى دابىٌ رووناكيهكى گهورهى وهكو رووناكى خوٌرمان پىٌ بدات، يان ئهو ههژارهى سهرمايهى نيهو پاره بوٌ پروٌژه سهرمايهدارييهكان تهرخان دهكات.
وهلاٌمى دووهم بوٌ پرسيارهكه: كه ئهو زياده نوىٌيهى مادده له ميانهى پيٌشكهوتن و گوٌرٍانيدا دهرى دهبرٍىٌ لهسهر چاوهيهك هاتووه، ههرچى ئهو ژيان ههست پيٌكردن و هزرهى لهو زياده نوىٌيهدا ههيه، لهويٌشدا ههيه كه ئهويش خوداى پهروهردگارى ههر دوو جيهانانه.
وه گهشهكردنى مادده تهنها گهشهكردنيٌك و پهروهردهيهكه پهروهردگارى ههر دوو جيهان به زانايى و تهدبير و پهروهردگارييهكهى خوٌى پيادهى دهكات. لهم بارهيهوه خودا له سوورهى (ئهلموئمنون، ئايهتى 12-14) دهفهرموىٌ:
«وَ لَقَدْ خَلَقْنا الانسانَ مِن سُلالةٍ مِن طين ثُمَّ جَعَلناهُ نُطفَةً فى قَرارٍ مَكينٍ، ثُمَّ خَلَقْنا النُّطفَةَ عَلَقَةً فَخَلَقْنا الَعَلَقَةَ مُضْغةً فَخَلَقْنا الْمُضْغَةً عِظاماً فَكَسَونا الْعِظامَ لَحماً ثُمَّ أنشاناهُ خَلقاً اخَرَ فَتَبارَك اللَّهُ أَحسَن الْخَالقين» - واته: وه به ههقيقهت مروٌثمان له قورٍ بهديهيٌنا له پاشان ئهومان كرده نوتفهيهك و له مندالٌدانى دايك دا رامان گرت، له پاشان نوتفهكهمان كرده خويٌنى مهييوو، جا ئهويشمان كرده موزغه (گوٌشتى جوراو)، جا ئهويشمان كرده كروٌك، جا گوٌشتمان كرد به بهر ئيٌسكهكهداو پاشان ئهومان كرده مهخلوقىٌ تازه، جا گهورهيه خوايهك كه باشترينى بهدىهيٌنهرانه.
ئهوهيه تاكه وهلاٌم كه لهگهلٌ سىٌ كيٌشهكهى پيٌشتر دهگونجىٌ و دهتوانىٌ مانا ليٌكدانهوهيهكى شياو ببهخشىٌ بوٌ كاردانهوهى گهشهكردن و تهواو بوون له شيٌوهكانى بوون لهسهر رووبهرى ئهو دونيا بوونه پيٌشوازىداره.
قورئانى پيروٌز له ههنديٌك له ئايهتهكانيدا ئاماژه بوٌ ئهو بهلٌگهيه دهكات و لهگهلٌ فيترهى مروٌثى ساغ و بهدهيٌنهرو ئاوهزى دروست دهدوىٌ «أَفرأيتُم ما تُمْنونَ أَنْتُم تَخْلُقُونَهُ أَم نَحْنُ الْخَالقون»[11] - واته: ئايا لهبارهى ئهو توٌمهى دهىپرٍژيٌنن بير دهكهنهوه، ئايا ئيٌوه به بهرى ديٌنن يا ئيٌمه بهدىهيٌنهرين.
«أَفَرأيتمُ ما تَحْرُثُون أَأَنْتُم تَزْرَعُونَهُ أم نَحنُ الزَّارعُون»[12] - واته: ئايا شتىٌ كه داىئهچيٌنن ديوتانه، ئايا ئيٌوه دهىرويٌنن يا ئيٌمه دهىروٌينين؟
«أَفرأيتمُ النَّارَ الَّتى تُوُرونَ أَأَنْتُم أَنْشأتُم شَجَرَتَها أم نُحن الْمُنْشِئون»[13] - واته: ئايا بير دهكهنهوه لهم ئاگرهى كه ههلٌى دهكهن، ئايا ئهم ئاگرهتان دروست كردووه يا ئيٌمه پيٌكهيٌنهرى ئهوين.
«و مِنْ آيَاتِهِ أَن خَلَقَكُم مُنْ تُرابً ثُمَّ اِذاَ أَنْتُم بَشَرٌ تَنْتَشِرون»[14] - واته: يهكىٌ له نيشانهكانى خوداى گهوره ئهوهيه ئيٌوهى له خوٌلٌهوه بهدىهيٌناوه، پاشان له شيٌوهى ئادهميزاد دروستى كردوون و بلاٌوهتان لىٌكرد.
* * *
ئيٌستا ئاماژه بوٌ ههلٌويٌستى ماددى له بهلٌگهى فهلسهفى دهكهين:
ههروهك زانيمان كه ماددى ئاميٌركارى ژيان و ههست پيٌكردن و هزر به شيٌوهيهك له شيٌوهكانى كوٌبوونهوهو دابهش بوونهوهى تهن و تهنوٌكهكان ليٌك ئهداتهوه، وه شتيٌكى لهوه زياتر نيه، لهم ميانهوه جگه له بزووتنهوهى ئهجزاكان (گهرديلهكان) به گويٌرهى هيٌزه ئاميٌرييهكان نهبىٌ، هيچ شتيٌكى نوىٌ روو نادات، بوٌيه زوٌر به بىٌ ئارامى بهرهو رووى ئهم بهلٌگهيه دهبيٌتهوه.
بهلاٌم ماددى نوىٌ، چونكه باوهرٍى به گوٌرٍان و پيٌشكهوتنى جوٌرى و چهشنى مادده له ميانهى شيٌوهكانىيهوه ههيه، بوٌيه له بهرامبهر ئهم بهلٌگهيه شهرمييهك داىدهگرىٌ، بهلاٌم ريٌگايهكى بوٌ مانا لىٌدانهوهى ئهو گوٌرٍان و پيٌشكهوتنه چهشنىيهى ههلٌبژارد، بهو هوٌيهوه توانى نيٌوان كيٌشهكهى دووهمى پيٌشتر كه دهيهوىٌ تهنها به مادده ماناى ههموو ئهو پيٌشكهوتن و گوٌرٍانانه لىٌ بداتهوه، لهگهلٌ نيٌوان ئهو ريٌگايهى كه مادده سهرچاوهى بهخشينهو ههر ئهويشه هيٌز به كاردانهوهى گوٌرٍانى چهشنى دهبهخشىٌ بگونجيٌنىٌ، بهلاٌم نهك وهك ئهو ههژارهى پاره بوٌ پروٌژه سهرمايهدارييهكان تهرخان دهكات تا لهگهلٌ كيٌشهى دووهمدا بهرههلٌست نهبىٌ، بهلٌكو لهسهر ئهو بنچينهيه دهبىٌ كه دهلٌىٌ ههموو شيٌوهكانى گوٌرٍان و ناوهروٌكهكانى له سهرهتاوه له مادده دا ههيه. وهك مريشك له هيٌلٌكه دا ههيهو گازيش له ئاودا ههيه... و ههروهها.
بهلاٌم چوٌن دهبىٌ له يهك كاتدا مادده هيٌلكهش بىٌ و مريشكيش بىٌ يان ئاو بىٌ و گازيش بىٌ، ليٌرهدا مادديهى جهدهلى له وهلاٌمدا دهلٌىٌ: ئهوه دژايهتىيه و دژايهتيش، ياسايهكى گشتى سروشته، جا ههموو شتيٌك دژهكهى خوٌى له ههناويدايه و ههميشه لهگهلٌ ئهم دژه له بهرهنگار بوونهوه دايه، وه بهم بهرهنگارىيهى نيٌوان ههر دوو دژهكه، دژهى ناوهخوٌيى گهشه دهكات، ههتا به دهردهكهويٌت و گوٌرٍانيٌك له ماددهدا به دهستدههيٌنىٌ، ههروهكو هيٌلكه له ساتيٌكدا دهتهقىٌ و جوجهلٌه مريشكهكه ديٌته دهرهوه.
جا لهم ريٌگايهوه مادده به بهردهوامى تهواو دهبىٌ، چونكه ئهو دژهى له ميانهى ئهو بهرهنگارىيهوه دهردهكهوىٌ، ماناى ئاينده دهگهيهنىٌ، واته ههنگاويٌك بهرهو پيٌشهوه. جا لهبهر ئهوه ئهم تىٌبينيانهى خوارهوه دهكهين: باشه مادديهى نوىٌ به تهواوى مهبهستى چىيه كه دهلٌىٌ ههر شتيٌك ليٌك نهچوونهكهى يا دژهكهى خوٌى تيٌدايه، وه به شيٌوهيهكى ديارتر كامه ماناى لهم مانايانهى خوارهوهى مهبهسته؟
1- ئايا دهيهوىٌ بلٌىٌ كه هيٌلكه و جوجهلٌه مريشك دوو شتى ليٌك جيانه، يان دوو دژن، وه هيٌلكه جوجهلٌه دروست دهكات و ژيانى پىٌدهبهخشىٌ، به مانايهكى تر مردووهكه زيندووى دهبىٌ و ژيان دروست دهكات. ئهوهش به تهواوهتى وهك ئهو ههژارهى پاره بوٌ پروٌژه سهرمايهدارييهكان تهرخان دهكات لهگهلٌ ئهو گريمانهى پيٌشتر يهك ناگريٌتهوه.
2- يا خود دهيهوىٌ بلٌىٌ كه هيٌلكه جوجهلٌه دروست ناكات، بهلٌكو به ديارى دهكهويٌنىٌ، پاش ئهوهى لهناو هيٌلٌكهكه دا خوٌى مات كردبوو، چونكه ههموو شتيٌك دژهكهى خوٌى تيٌدايه، جا هيٌلكه لهو كاتهى هيٌلٌكهيه له ههمان كاتيشدا جوجهلٌه مريشكه، وهكو ئهو ويٌنهيهى له لايهك را به شيٌوهيهك خوٌى دهنويٌنىٌ، له لايهكهى ترييهوه به شيٌوهيهكى جياواز به ديار دهكهوىٌ.
دياره ئهگهر هيٌلكهكه له ههمان كاتدا جوجهلٌهش بىٌ، ليٌرهدا كاتىٌ هيٌلكهكه دهبيٌته جوجهلٌه مريشك، هيچ كاردانهوهيهكى گهشه كردن و تهواو بوون روو نادات، چونكه ههموو ئهوهى ئيٌستا دهبينرىٌ له سهرهتاوه ههبووه، به تهواوهتى وهكو ئهو كهسهى پاره له گيرفانى خوٌى دهرديٌنىٌ، بهو پارهيه دهولٌهمهندتر نابىٌ، چونكه ئهو پارهيهى ئيٌستا له دهستيهتى پيٌشتر له گيرفانى خوٌيدا بووه، جا ليٌرهدا بوٌ ئهوهى كاردانهوهى گهشهكردن و تهواو بوون به ئهنجام بىٌ و شتيٌكى نوىٌ له ميانهى گوٌرٍانى هيٌلكهكه بوٌ مريشك بهرٍاستى روو بدات، دهبىٌ بلٌيٌين كه هيلٌكهكه نه مريشك بووهو نه جوجهلٌه، بهلٌكو پروٌژهى مريشكه يان به واتايهكى تر هيٌلكه شتيٌكى شياوه بوٌ ئهوهى ببىٌ به مريشك، بهم جوٌرهش لهبهرد جيا دهكريٌتهوه. چونكه بهرد ههرگيز نابيٌته مريشك، بهلاٌم هيٌلكه له توانا دايه له سايهى ههندىٌ مهرج و بارو دوٌخى گونجاو ببيٌته مريشك، وه ههر شتيٌك بتوانرىٌ ببىٌ، ماناى وه نيه روو دهدات. جا ئهگهر هيٌلكهكه بووه مريشك، ليٌرهدا تهنها دهرفهت رهخسانى روودان بوٌ ئهو مانا ليٌكدانهوهيه بهس نيه.
له لايهكى ترهوه ئهگهر شيٌوهكانى مادده له ئهنجامى دژايهتيه ناوه خوٌييهكانى بهدىهاتبىٌ، دهبىٌ جوٌرهكانى ئهم شيٌوهدارىيه لهسهر بنچينهى ئهو دژايهتيه ناوه خوٌىيانه مانا لىٌ بدريٌتهوه، چونكه هيٌلكه بهرهنگارى و دژايهتى تايبهتى خوٌى ههيه، جياوازه لهگهلٌ ئهو دژايهتيهى له ئاودا ههيه، بوٌيه دژايهتيهكانى هيٌلكه جوجهلٌهو ئهوهكهى ئاو گاز ديٌننه بهرههم، ئهو گريمانهيهش پىٌ دهچىٌ برٍهخسىٌ، كاتىٌ لهبارهى قوٌناغيٌكى پاشكهوتوو له قوٌناغه جوٌراوجوٌرهكانى شيٌوهى مادده لهسهر ئاستى تهنوٌكهكان ئهدويٌين، كه يهكه بنچينهييهكانى دونيا بوون له پروٌتوٌنات و نوٌتروٌنات و ئهلكتروٌنات و دژه پروٌتوٌنات و دژه ئهلكترونات و فوٌتوٌنات پيٌكدههيٌنيٌت؟ جا ئايا ههر تهنوٌكهيهك لهسهر بنچينهى دژايهتيه ناوهخوٌييهكانى شيٌوهيهكى تايبهتى لهم شيٌوانه وهرگرتووهو پروٌتوٌن له ههناويدا ههبووبىٌ و پاشان له ميانهى بزووتنهوهو بهرهنگار بوونهوهدا به دياركهوتبى ههروهك مريشك له هيٌلكهدا به دياركهوت؟
ئهگهر ئهو گريمانهيهمان قهبولٌ كرد، كهواته چوٌن تهزكيهى شيٌوه جوٌراوجوٌرهكان دهكهين كه ئهو تهنوٌكانه وهريانگرتووه، لهگهلٌ ئهوهى به واتاى بهرنگارى و دژايهتى ناوهخوٌيى دهبىٌ، ئهو تهنوٌكانه له دژايهتيه ناوه خوٌيهكانياندا جياواز بن، واته له كهيانى ناوه خوٌيدا جياواز بىٌ، وه ئيٌمه دهزانين كه زانستى نوىٌ بهرهو باوهرٍى يهكيٌتى كهيانى ماددهو يهكبوونى ناوهروٌكهكهى دهچىٌ و ئهو شيٌوانهى وهرى دهگرىٌ له چهند حالٌهتيٌكى گوٌرٍينهوهى سهر يهك ناوهروٌكى چهسپاو زياتر نيه، وه لهبهر ئهوه گوٌرٍانى پروٌتوٌن بوٌ نوٌتروٌن و به پيٌچهوانهوه، له توانا دا بوو، به واتايهكى تر شيٌوهى تهنوٌكهكه بگوٌرٍىٌ (به بىٌ زهرٍهو گهرديله) بهلاٌم به ناوهروٌكى چهسپاو و يهكگرتوو بميٌنيٌتهوه. ئهوهش ماناى وايه ههموو ناوهروٌكهكان يهكن، ئهگهر شيٌوهكانيشيان جياواز بىٌ، كه واته چوٌن دهتوانين گريمانه بكهين كه ئهو شيٌوانه له ئهنجامى دژايهتهى ناوهخوٌيه جياوازهكان هاتوونهته كايهوه.
جا ليٌرهدا نموونهى هيٌلكهو مريشكهكه بوٌ روون كردنهوهى ئهم ههلٌويٌسته به سووده، چونكه بوٌ ئهوهى ئهو شيٌوانهى هيٌلكهكان وهرىدهگرن له ميانهى دژايهتيه ناوهخوٌييهكانيان، جوٌراوجوٌر بىٌ، دهبىٌ پيٌكهاتووه ناوه خوٌيهكهشيان جياواز بىٌ، جا هيٌلكهى مريشك و هيٌلكهى بالٌنده، دوو شيٌوهى جياواز بهرههمديٌنن كه مريشك و بالٌندهنه، بهلاٌم ئهگهر هاتوو ههر دوو هيٌلكهكان له يهك جوٌر بوونايه، وهك ئهوهى ههردووكيان هيٌلكهى مريشك بوونايه، ههرگيز نهدهكرا بلٌيٌن كه دژايهتيه ناوهخوٌيهكانيان دوو شيٌوهى جياواز بهرههمديٌنن.
بهم جوٌره دهبينين كه مانا ليٌكدانهوهى مادديهتى نوىٌ بوٌ شيٌوهكانى مادده لهسهر بنچينهى دژايهتيه ناوهخوٌيهكانى لهگهلٌ بوٌچوونى زانستى نوىٌ كه يهكيٌتى ناوهروٌكى ناوهخوٌى مادده دووپات دهكاتهوه، به دوو هيٌلى جياوازدا دهرٍوٌن
3- يا خود دهيهوىٌ بلٌىٌ كه خودى هيٌلكهكه دوو دژوليٌك نهچوونى سهربهخوٌ دهردهبرٍىٌو ههر يهكيٌكيان بوونيٌكى تايبهتى خوٌى ههيه، يهكيٌكيان ئهو نوتفهيهيه كه به هوٌى چاككردن (تهلقيح) لهناو هيٌلكهكهدا پهيدا بووهو ئهويتريان ئهو ماددانهى تر دهگريٌتهوه كه له هيٌلكهكهدا ههيه، وه ئهو دوو دژه، ئهو بهرهنگارىيهى رووى داوه، لهناو تويٌلٌكهى هيٌلكهكه يهكگرتووى كردوون، وه له ميانهى ئهو بهرهنگارىيه، يهك له دژهكان به دياركهوت، جا نوتفهكه بهسهركهوت، بهم جوٌره هيٌلكهكه گوٌرٍاو بوو به مريشك.
ئهو جوٌره بهرهنگارىيه له نيٌوان دژهكاندا له ژيانى خهلٌكدا زانراوهو له بوٌچوونه ئاسايىيهكانياندا كوٌنه، بيٌجگه له بوٌچوونه فهلسهفيهكانيان، بهلاٌم بوٌچى بهو كارليٌكهى نيٌوان نوتفهو ئهو مهواده سروشتيانهى هيٌلكهى لىٌ پيٌكهاتووه، دژايهتى پىٌدهلٌيٌن؟ بوٌچى كارليٌكى نيٌوان توٌم و خوٌلٌ و ههوا دژايهتى پىٌدهلٌيٌن؟ بوٌچى كارليٌكى نيٌوان جهنين له مندالٌدانى دايكيداو ئهو خوٌراكهى وهرىدهگرىٌ، دژايهتى پىٌدهلٌيٌن؟
ئهوانه لهناو زياتر بهو لاوه شتيٌكى تر نيهو هيچيش باشتر نيه، لهوهى بگوترىٌ يهكيٌكيان لهناو ئهويتريان دهتويٌتهوه يا خود لهگهلٌى يهك دهگرىٌ... وه بگره ئهوهمان ناو لىٌنا دژايهتى، بهلاٌم مادام ئيٌمه لهو باوهرٍهداين كه ئهو كارليٌكه تايبهتيهى نيٌوان دوو دژهكه دهبيٌته هوٌى ئهنجاميٌكى گهورهترو گهشهكردن و هيٌنانه دى شتيٌكى نويٌى زياتر له كوٌژمارهى ههردووكيان، جا ئهگهر به دژايهتيشى ناوبهرين، ئهوا كيٌشهكه چارهسهر ناكات، بهلاٌم ئهو زيادهيه له كويٌوه هات و ئايا لهو دوو دژهى بهرهنگارىيهك بووينهوه هاتووه، كه پيٌكهوه له دهستيان داوه، دياريشه ئهوهى شتيٌكى له دهست دابىٌ ناىبهخشىٌ، به گويٌرهى كيٌشهكهى دووهم له سىٌ كيٌشهكهى پيٌشتر. وه ئايا له سروشتدا نموونهيهك دهزانين كه دژايهتى كردن و بهرهنگارى له نيٌوان دژكاراندا بهرٍاستى هوٌى گهشهكردن بيٌت؟ وه چوٌن دژ له ريٌگاى بهرهنگاربوونهوهى دژهكهى يارمهتى گهشهكردنى دهدات، لهگهلٌ ئهوهى ئهو بهرهنگارييه ماناى رادهيهكى بهرههلٌستى و رهتكردنهوهى دهگهيهنىٌ، وه ههر بهرههلٌستيهك له جياتى ئهوهى يارمهتى لايهكى تر بدات بوٌ بزووتنهوهو گهشهكردن له هيٌزهكهى كهم دهكاتهوه. وه ههروهها ههموومان دهزانين كه ئهگهر مهلهوان له كاتى مهلهوانيكردنيدا تووشى دژه شهپوٌلٌى ئاو ببىٌ، ئهوا شهپوٌلٌهكه له جياتى ئهوهى يارمهتى بدات تا رادهيهكى زوٌر بهر له جوولاٌنهوهكهى دهگريٌت.
وه ئهگهر بهرهنگارى له نيٌوان دژهكان (به ههر مانايهك بيٌت) بنچينهى گهشهكردنى هيٌلكهو گوٌرٍانى بوٌ مريشك بيٌت، كهواته كوانىٌ ئهو گهشهكردنهى كه بهرهنگارى نيٌوان دژهكان ئهنجامى دهدات له گوٌرٍينى ئاو بوٌ گاز و دووباره بوونهوهى به ئاو جاريٌكى تر؟
وه سروشت ههميشه بوٌمان دهردهخات كه چهند جوٌره دوو دژى ههنه يهكگرتنيان يان به يهكتر گهيشتنيان له جياتى ئهوهى ببيٌته هوٌى پيٌشكهوتن و تهواو بوونيان دهبيٌته هوٌى لهناو چوونيان. وهك پروٌتوٌنى گهرم (موجهب) كه بهردى بناغهى ناوكى ئهتوٌمهو شهحنهيهكى گهرم ههلٌدهگرىٌ دژه پروٌتوٌنيٌكى ساردى ههيه، ههروهها ئهلكتروٌنى سارد كه له دهورهى ئهتوٌمدا دهجولٌيٌتهوه دژه ئهلكتروٌنيٌكى ساردى ههيه، وه ئهگهر هاتوو ههر يهك لهم دژانه به دژهكهى خوٌى گهيشت، ئهوا كاردانهوهيهكى ئهتوٌمى خاپووركهر روو دهدات ههبوونى مادده لهگهلٌيدا دهسرٍيٌتهوه، تواناى تر له ئاسماندا بلاٌوهو گهشه دهكهن.
له ههر ههموو ئهوانهى كه پيٌشتر باسمان كرد ئهو ئهنجامه بهدهست ديٌنين كه بزووتنهوهى مادده به تهنها و به بىٌ پالٌپشت و يارمهتيهك له دهرهوهرا ههرگيز ناتوانىٌ گهشهكردن و گوٌرٍانيٌكى بهرٍاستى بوٌ شيٌوهيهكى بهرزترو خهستترى مادده به ئهنجام بيٌنىٌ.
جا بوٌ ئهوهى مادده گهشه بكات و بوٌ ئاسته بالاٌكان وهكو ژيان و ههست پيٌكردن و بيركردنهوه بهرز بيٌتهوه پيٌويستى به پهروهردگاريٌك ههيه ههموو ئهو تايبهتمهنديانهى تيٌدا بىٌ، بوٌ ئهوهى به ماددهى ببهخشىٌ. جا ليٌرهدا روٌلٌى مادده له كاردانهوهكانى گهشهكردندا تهنها روٌلٌى پروٌژه شياوى و ئامادهبوون و رهخساوىيه، ههروهك روٌلٌى مندالٌيٌكى چاك و ئاماده كراو بوٌ ئهوهى دهرسهكهى له ماموٌستاكهى وهربگرىٌ...
جا پاك و بىٌخهوشه پهروهردگارى جيهانيان.
سيفهتهكانى خوداى گهوره
كاتىٌ وهك بهديهيٌنهرو پهروهردگار و ريٌكخهرى زاناو به تواناو بهرٍيٌوهبهرى ئهم دونيا بوونه باوهرٍ به خوداى گهوره دههيٌنين، ئيتر زوٌر سروشتيه له ئهنجامدا سيفهتهكانى خودا بناسين له ميانهى دروستكردن و داهيٌنانهكانيداو بهو بهلٌگانهى له دروستكراوهكانيدا پرٍشنگ دهداتهوه تايبهتمهندييهكانى ههلٌسهنگيٌنين به تهواوهتى وهك ئهوهى چوٌن ههر ئهندازياريٌك لهسهر بنچينهى ئهو سيفاتانهى بهرههمه ئهندازهييهكهى دهخاته روو ههلٌدهسهنگيٌنين، يان چوٌن دانهريٌك لهبهر روٌشنايى ئهو زانست و زانياريانهى له ناوهروٌكى پهرٍتوكهكانيدا هاتووه ههلٌدهسهنگيٌين، وه يا كهسايهتى ماموٌستايهك له ريٌگاى ئهو سيفات و رهوشتانهى كه جىٌ پهنجهيان دياره لهسهر ئهوانهى پهروهردهى كردون، ديارى دهكهين، ههر بهم شيٌوهيهش دهتوانين له سيفهتهكانى خوداى گهوره له زانست و زانايى و ژيان و تواناو بينين و گوىٌ لىٌبوون، تيشكيٌك وهربگرين، چونكه ئهو هونهره وردهو داهيٌنانهى له رژيٌمى دونيابووندا ههيه زانست و زانايى پيٌشان ئهدات، وه ئهو هيٌزانهى له دهروونهكانيدا ههيه بهلٌگهى توانايى و دهست بهسهر داگرتنن و ئهو شيٌوه جوٌراوجوٌرانهى ژيان و رادهكانى زانينى ئاوهزىو ههست پيٌكردن بهلٌگهى توانايى پهروهردگار (دروستكهر) له ژيان و زانيندا دهبهخشن. وه ههروهها يهكبوونى پلاٌنو دروست كردن له نهخشهدانانى ئهم دونيابوونهو ئهو پهيوهندييه به هيٌزانهى له نيٌوان لايهنه جياجياكانيدا ههيه، ههمووى ئاماژه بوٌ ئهوه دهكهن كه ئهو دونيابوونه لهسهر دهستى يهك پسپوٌر و يهك بهديهيٌنهر هاتوٌته كايهوه.
دادو راستى خوداى گهوره
ههموومان به ئاوهزى فيترىيهوه باوهرٍ به ئهرزشهكانى گشتى رهوشت ديٌنين كه ئهو ئهرزشانه دووپاتى دهكاتهوه كه داد ههقهو چاكهكارىيه، وه زولٌميش نارٍهواو شهرٍه، وه ئهوهى له رهوشتيدا دادو راست بىٌ شايانى ريٌزليٌنان و پاداشته، وه ئهوهى زولٌم و زوٌردارى بكات، شايانى نهفرهت لىٌكردنه، وه ئهو ئهرزشانه به هوٌى ئيستقراو فيترهتهوه بنچينهى ريٌنمانى كردنى رهوشتى مروٌثه، ئهگهر ليٌرهدا هيچ شتيٌكى تر نهبىٌ وهك نهزانى يان چاوهرٍوانى كردنى سوودى تايبهت ريٌى پىٌ بگرىٌ، بوٌ نموونه ئهگهر ههر مروٌثيٌك له وتارهكهيدا له نيٌوان راستى و دروٌو يان له نيٌوان دهست پاكى و خيانهتدا رووبهرووى ههلٌبژاردن بووهوه، ئهگهر ليٌرهدا خوٌپهرستى و بهرژهوهندى تايبهتى فريوى نهدات، رهوشتهكهى له بهرامبهر ئهو ئهرزشانهوه بگوٌرٍىٌ، بيٌگومان راستى و لهسهر دروٌ و دهستپاكى لهسهر خيانهت ههلٌدهبژيٌرىٌ.
ئهوهش ماناى وايه ئهوهى ئيشى له لاى كهسيٌك نهبىٌ يان له فيٌلٌ لىٌكردنى يان خيانهت لىٌكردنى يان زولٌم لىٌ كردنى بهرژهوهندى تايبهتى نهبىٌ، ئهوا رهوشتيٌكى راستگوٌيانهى دهست پاكى راستى لهگهلٌ رهفتار دهكات، ئهوهش به تهواوى لهسهر دروستكهرى زاناى پهروهردگار جىٌبهجىٌ دهبىٌ، چونكه ئهو رهوشته جوانانهى ئيٌمه به ئاوهزهكهمان پيٌى دهزانين له يهزداندا ههيه، وه ههر ئهويشه ئهو ئاوهزهى به ئيٌمه بهخشيوه، له ههمان كاتيشدا يهزدان به تواناى زوٌرى و كوٌنتروٌل كردنى ههموو شتيٌك لهسهر دونيا بوون پيٌويستى به هيچ سهودايهك يان فرٍو فيٌلٌيٌك نيه، ليٌرهدا باوهرٍ ديٌنين كه خوداى گهوره راست و دادوهرهو زولٌم له كهس ناكات.
راستى خودا پاداشت دهچهسپيٌنىٌ
ئهو ئهرزشانهى باوهرٍمان پىٌى هيٌناوه ههروهكو زانيمان داواى سيفاتى دادوهرى و راستى و دهستپاكى و راستگوٌيى و وهفادارى و سيفهته چاكهكان دهكات و دژهى ئهو سيفاتانهش مهحكوم دهكات. وه ئهو ئهرزشانه تهنها داواى ئهو سيفاتانه و مهحكوم كردنى ئهوانى تر ناكات، بهلٌكو بوٌ ههر يهكيٌكيان داواى پاداشتى شياو دهكات... چونكه ئاوهزى ساغ و چاك دهزانىٌ كه زالٌم و خائين شايانى سزادانن و كهسيٌكيش راستكارو دهستپاك بىٌ و له پيٌناويدا خوٌى بهخت بكات شايانى پاداشته، وه ههر يهكيٌك له ئيٌمه له خودى خوٌيدا هاندهريٌكى ئهو ئهرزشانه دهبيٌنىٌ كه داواى سزادانى زالٌمى ستهمكارو ريٌزگرتن له دادوهرى راست دهكات. ليٌرهدا تهنها وهرنهگرتنى ههلٌويٌستى شياو و دروست يان خوٌ به لايهك داگرتن رىٌ له جىٌبهجىٌ كردنى ئهو ههسته هاندهره دهگرىٌ. وه مادام لهو باوهرٍه داين كه خوداى گهوره له رهوشتهكهيدا دادوهرو راستهو لهسهر توٌلٌهى شياو چ پاداشت بىٌ يان سزادان بىٌ، تواناداره كه واته هيچ شتيٌك نيه كه نههيٌلٌىٌ خوداى گهوره ئهو ئهرزشانهى سزاى عاديلانه دهسهپيٌنىٌ. وه ههروهها چاكهى شياوى رهوشتى شهريف و رهوشتى خهراپ ديارى دهكات، جىٌ بهجىٌيان بكات. جا زوٌر سروشتيه بگهينه ئهو ئهنجامهى كه خوداى گهوره ههقى زولٌم لىٌكراو له زالٌم وهردهگريٌتهوهو پاداشتى چاكهكار لهسهر ئهنجامدانى كاره چاكهكهى دهداتهوه، بهلاٌم له ههمان كاتدا دهبينين زوٌر جار وايه ئهو سزايه له ژيانى سهر ئهم زهوىيه جىٌبهجىٌ نابىٌ ههرچهند خوداى گهوره تواناى جىٌبهجىٌ كردنيشى ههيه. بهم جوٌرهو پاش تىٌروانين له زانيارىيهكانى پيٌشتر ئهوه دهيسهلٌميٌنىٌ كه روٌژيٌك دادىٌ سزاى تيادا بدريٌتهوهو ئهو كارگهره ونبووهى له پيٌناوى ئامانجيٌكى گهورهدا خوٌى بهخت كردووهو بهرههمهكهى نهرٍنيوه، وه ههروهها ئهو زالٌمهى له سزاى دهم و دهست رزگارى بووهو لهسهر خويٌن و گيانى لاوازى زولٌم لىٌكراوان ژياوه، لهم روٌژهدا ههردووكيان به سزاى عاديلانهى خوٌيان دهگهن، ئهويان لهسهر كردارى چاكى و ئهويتريان لهسهر خراپهكارىيهكهى دادگهرى دهكريٌن. ئا ئهوهيه روٌژى پهسلاٌن (قيامهت) لهويٌدا ههموو ئهو ئهرزشانه رهنگ دهدهنهوهو به بىٌ روٌژى قيامهتيش ئهو ئهرزشانه بىٌ مانا دهبن
[1]-ديٌز: وشهيهكى بىٌ مانايه، جار جار بوٌ نموونهى بىٌ مانايى دهگوتريٌتهوه.
[2]- بوٌ زياتر تىٌگهيشتن له ههلٌويٌستى (المنطق الوضعى) و رهخنهكانى بگهرٍيٌوه بوٌ پهرٍتوكهمان (الأسس المنطقية للأستقراء)، لاپهرٍه 489.
[3]- پروٌگرامى بهلٌگه: خودى بهلٌگهكه نيه، توٌ دهلٌيٌى روٌژ له مانگ گهورهتره، بهلٌگهكهشت واتاى زانايهكانه، بهلاٌم ليٌرهدا پروٌگرامهكه ئهوهيه برٍيارهكانى زاناكان وهكو بهلٌگه بوٌ سهلٌماندنى راستيهكه وهربگرى، لهوانه بلٌيٌى كه فلانه كهس زوو دهمريٌت، بهلٌگهكهشت ئهوهيه له خهونتا ديوته كه ئهو مردووه، بهلاٌم پروٌگرام ليٌره ئهوهيه خهونهكه بكهيته بهلٌگهى راستيهكه، لهوانهيه بلٌيٌى كه گوٌى زهوى جووته، موغناتيسيٌكى گهورهيهو ههر دوو جهمسهرى ساردو گهرمى ههيه، وه ئهو دهرزىيه موغناتيسيهى كه به شيٌوهى دريٌژى داندراوه، ههردهم لاى سهريٌكى بوٌ باكور ئاماژه دهكات و لايهكهى تريشى بوٌ باشور، پروٌگرام ليٌره دا ئهوهيه تاقى كردنهوهكه به بهلٌگه وهربگيرىٌ. وه راستدوٌخى ههموو بهلٌگههيٌنانهوهيهكيش پهيوهنده بهرٍاستى ئهو پروٌگرامهى پشتى پىٌ دهبهسترىٌ.
[4]- له پهرتووكى «الاسس المنطقيه للاستقراء» بهم كاره ههلٌساوين، بنوارٍه بهشى سىٌيهم (لاپهرٍه 133 - 410).
[5]- مهبهست له ئيحتمال نهبوونى: ئيحتمالى نهبوونىيهتى، يان به لايهنى كهمهوه يهكيٌكيان دهگريٌتهوه.
[6]- به گويٌرهى قوٌناغى دووهم له بهلٌگهى ئيستقرايى، برٍوانه (الاسس المنطقيه للاستقراء) لاپهرٍه 355-410.
[7]- بوٌ زياتر تىٌگهيشتن، بنوارٍه سهرچاوهى پيٌشوو، لاپهرٍه 146-247.
[8]- فيسيولوٌژى: زاراوهيهكه به زانستى ئهركهكانى ئهندامى لهش ئهوترىٌ. علم وظائف الاعضاء.
[9]- دوو كيٌشه ماوهتهوه، دهبىٌ چارهسهر بكريٌن:
يهكهميان: لهوانهيه تىٌبينى بكرىٌ كه به ديلى موحتهمهل بوٌ گريمانهى دروستكهرى زانا (پهروهردگار) به گويٌرهى پروٌگرامى بهلٌگهى ئيستقرايى ههر دياردهيهك بيٌت لهو دياردانهى له پيٌويسته كويٌرهوهرىيهكانى ماددهوه هاتبيٌته بهرههم و لهگهلٌ ئهركى ئاسانكارى ژيان ريٌك كهوته، وهك ئهوهى مادده به سروشتيهكهى خوٌى و به هوٌى دژايهتيه ناوهخوٌييهكانى و كاريگهرييه خوٌيهتيهكهى هوٌى سهرهكى بن بوٌ ئهو دياردانهى تيٌيايدا روو دهدات. وه نياز له بهلٌگهى ئيستقرايى پهسهندكردنى گريمانهى دروستكهرى زانايه لهسهر بهديلى موحتهمهل. چونكه ئهوهى يهكهم تهنها گريمانهيهك دهگريٌته خوٌى، ئهويش گريمانهى خودى زانايهكهيه، بهلاٌم به ديلهكه ژمارهيهكى زوٌر له گريمانهكانى پيٌويسته كويٌرهوهرييهكانى مادده دهگريٌتهوه خوٌى كه هيٌندهى دياردهكانى بابهتى توٌژينهوهكه دهبن. جا بهم جوره ئيحتمالى بهديلهكه دهبيٌته ئيحتمالى ژمارهيهكى زوٌر له رووداوهكان و ريٌكهوتهكان، بوٌيه بهره بهره كهم دهبيٌتهوه ههتاو لهناو دهچىٌ، بهلاٌم ئهوه كاتىٌ روو دهدات، ئهگهر گريمانهى دورستكهرى زاناش ژمارهيهكى زوٌر له رووداو و ريكهوتهكان نهگريٌتهوه خوٌى لهگهلٌ ئهوهشدا وا دياره كه دهيان گريٌتهوه خوٌى، چونكه ئهو دروستكهره زانايهى ههبوونى ههموو ئهو دياردانهى دونيابوون شىٌ دهكاتهوه، دهبىٌ به ژمارهى ئهو دياردانه زانيارى و توانايى بوٌ دابنيٌن. بهم جوٌرهش ئهم (فهرهزىيه) گريمانهيه ژمارهيهك له زانيارى و تواناكان دهگريٌته خوٌى به قهدهر ژمارهى پيٌويسته كويٌرهوهريهكانى مادده ئهبىٌ كه به ديلهكه دهيان گريٌتهوه خوٌى كه واته پهسهندىيه كه له كوىٌيه؟ وهلاٌم: پهسهندىيهكه لهوهوه دروست دهبيٌت، چونكه پيٌويسته كويٌرهوهرييهكانى مادده به يهكهوه نهبهستراوهنهتهوه، به ماناى ههر يهكيٌكيان له بهرامبهر ههبوون و نهبوونى پيٌويستهكانى تردا به بىٌ لايهن دهژميٌردرىٌ، ئهوهش له زمانى حيسابى ئيحتمالدا ماناى وايه كه رووداوى سهر به خوٌنه، وه ههروهها ئيحتمالهكانيشى سهر به خوٌنه، بهلاٌم ئهو زانيارى و توانايانهى گريمانهى دروستكهرى زانا بوٌ دياردهكانى بابهتى توٌژينهوه پيٌى دهويٌت سهر به خوٌ نيه، چونكه ئهو زانست و توانايهى دروستكهردنى ههنديٌك له دياردهكان پيٌى دهويٌت، ههمان پيٌويستى زانست و توانايه بوٌ دروست كردنى دياردهيهكى تر، جا گريمانهى ههنديٌك لهو زانيارى و توانايانه له بهرامبهر گريمانهيهكى تر دا ، بىٌ لايهن نيه، بهلٌكو دهىگريٌتهوه خوٌى يان به پلهيهكى زوٌر بهسهرى دهخات، ئهوهش له زمانى حيسابى ئيحتمالدا ماناى وايه كه ئيحتمالهكانى ئهو كوٌمهلٌهيه له زانيارى و تواناكان، مهرجداره، واته كه ئيحتمالى پهسهند كردنى ههنديٌكيان لهسهر ههنديٌكى تريان زوٌر ئاسايىيهو زوٌر جاريش وايه دلٌنيايى دهبيٌت.
كاتىٌ دهمانهوى ئيحتمالهكهى كوٌمهلٌهى زانيارى و تواناكان و ئيحتمالى كوٌمهلٌهى ئهو پيٌويستيانه و قيمهتى ههردوو ئيحتمالهكه بخهينه تاى تهرازوهوه، دهبىٌ پهيرٍهوى ياساى ليدانى ئيحتمالى برٍياردراو له حيسابى ئيحتمال بكهين، واته قيمهتى ههر ئهنداميٌك له كوٌمهلٌهكه له قيمهتى ئيحتمالى ئهنداميٌكى ترى بدهين، وه ههروهها وهكو دهزانين ليٌكدانيش دهبيٌته هوٌى كهم بوونهوهى ئيحتمال و ههرچهنده هوٌيهكانى ليٌكدان كهمتر بيٌت، كهم بوونهوهكهش كهمتر دهبيٌت، وه قاعدهى ليٌكدان له ئيحتماله له مهرجدارهكان و سهر به خوٌيهكان به بيركارى دهيسهلٌميٌنىٌ كه دهبىٌ له ئيحتماله مهرجدارهكان قيمهتى ئيحتمالى ئهنداميٌك بدهين له قيمهتى ئيحتمالى ئهنداميٌكى تر لهسهر گريمانهى ههبوونى ئهندامى يهكهم كه به زوٌرى دلٌنيايى دهبىٌ يان نزيك دهبىٌ له دلٌنيابوون. جا ليٌرهدا ليٌكدانهكه به هيچ شيٌوهيهك له ئيحتمالهكه كهم ناكاتهوه يان ئهوهتا به رادهيهكى زوٌر زوٌر كهم كهمى دهكاتهوه، به پيٌچهوانهى ئيحتماله سهر به خوٌىيهكان كه ههر يهكيٌكيان بهرامبهر ئهوى تريان بىٌ لايهن دهبىٌ، جا ليٌكدان لهويٌدا به شيٌوهيهكى زوٌر دهبيٌته هوٌى دژايهتى قيمهت، ليٌرهدا پهسهند كردنى گريمانهيهك لهسهر ئهوى تريان دروست دهبيٌت بوٌ زياتر روون كردنهوهى ياساى ليٌكدان له ئيحتمالاتى مهرجدار و سهربه خوٌ بهگهرٍيٌوه بوٌ پهرٍتووكى «الاسس المنطقية للاستقراء» لاپهرٍه 153-154.
كيٌشهكهى تر: ئهو كيشهيهيه كه له ئهنجامى ديارى كردنى قيمهتى ئيحتمالى پيٌش كات بوٌ ئهو كيٌشهيهى به ريٌگاى ئيستقراييهوه سهلٌميٌنراوه ديٌته كايهوه، جا بوٌ ئهوهى روونى بكهينهوه له نيٌوان جىٌبهجىٌ كردنى بهلٌگهى ئيستقرايى بوٌ سهلٌماندنى دروستكهر (پهروهردگار)و ههروهها له نيٌوان ئهو نموونهيهى پيٌشتر بوٌ سهلٌماندنى نامهكهى له پوٌستهچيت وهرگرتووه نامهى براكهيهته - بهراورد دهكهين.
لهبارهى ئهم بهراوردىيهوه دهتوانين بلٌيٌين كه خيٌرايى باوهرٍكردنى مروٌث بهوهى نامهكه برايهكهى ناردوويهتى، لهم نموونهيهدا دهگوٌرٍىٌ به پلهى ئيحتمالى ئهو كيٌشهيه پيٌش ئهوهى نامهكه بكاتهوهو بيخويٌنيٌتهوه ، ئا ئهوهيه كه پيٌى دهلٌيٌن ئيحتمالى پيٌش كات بوٌ كيٌشهكه، ئهگهر پيٌش ئهوهى نامهكه بكاتهوه پلهى ئيحتمالى ناردنى نامه له لايهن برايهكهيهوه 50% بىٌ. جا به گويٌرهى پيٌنج ههنگاوهكهى بهلٌگهى ئيستقراييى به خيٌرايى باوهرٍ دهكات كه نامهكه له برايهكهى راهاتووه، بهلاٌم ئهگهر پيٌشتر ئيحتمالى ئهوه نهبووايه كه نامهى له برايهكهى پىٌ دهگات به ههمان پله، چونكه لهوانهيه برايهكهى مرد بىٌ، جا ئهو كاته ئهگهر بهلٌگهى تهواوى دهست نهكهويٌت به خيٌرايى باوهرٍ ناكات كه نامهكه له برايهكهيهوه را بوٌى هاتووه. كهواته له ميانهى سهلٌماندنى دروستكهرى زانا (پهروهردگار) چوٌن پيٌوانهى ئيحتمالى پيٌش كات بوٌ كيٌشهكه بكهين؟ جا له راستيدا كيٌشهى دروستكهرى زانا (پهروهردگار) كيٌشهيهكى موحتهمهل نيه، بهلٌكو به هوٌى فيترهو ويژدانهوه سهلٌميٌنراوه، بهلاٌم ئهگهر گريمان كهوا كيٌشهيهكى موحتهمهلهو دهمانهوىٌ به بهلٌگهى ئيستقرايى بيسهلٌميٌنن، دهتوانين قيمهتى ئيحتمالى پيٌش كات بهم ريٌگايهى خوارهوه بپيٌوين:
ههر دياردهيهك له دياردهكانى بابهتى توٌژينهوهكه به شيٌوهيهكى سهر به خوٌ وهردهگرين و ليٌرهدا دوو گريمانه دهردهكهوىٌ: يهكيٌكيان گريمانهى دروستكهرى زانايه (پهروهردگار) ئهويتريان گريمانهى پيٌويسته كويٌرهوهرييهكانى ماددهيه، وه مادام له بهرامبهر دوو گريمانه داينو پيٌشتر هيچ هوٌيهكمان نيه بوٌ ئهوهى پارسهنگى يهكيٌكيان زياتر بكهين لهسهر ئهويتريان. جا پيٌويسته ژمارهى دلٌنيا بوونيان وهكو يهك بهسهر ههردووكياندا دابهش بكهين. جا ههر يهكه 50% بهردهكهوىٌ، وه لهبهر ئهوهى ئهو ئيحتمالاتانهى لهبهرژهوهنديى گريمانهى دروستكهرى زانا دانه پهيوهندو مهرجدارن، ئهو ئيحتمالاتانهى لهبهرژهوهندى گريمانهى پيٌويسته كويٌرهوهرييهكانى مادده دانه، سهربهخوٌنهو مهرجدارنين، جا ليٌرهدا ليٌكدان له ئيحتمالى گريمانهى پيٌويسته كويٌرهوهرييهكانى مادده، به بهردهوامى كهم دهكاتهوهو له بهرامبهردا له ئيحتمالى گريمانهى دروستكهرى زانا بهرز دهكاتهوه. وه ئهوهى من پاش ماندبوون و به دوواچوون تىٌبينيم كردووه، ئهو هوٌيه واى كردووه كه بهلٌگهى ئيستقرايى زانستى بوٌ سهلٌماندنى پهروهردگار لهسهر ئاستى هزرى ئهوروپايى به گشتى مهقبولٌ نهبى و ههندىٌ فهيلهسوف وهكو (رسل) رهتى ئهكاتهوه، ئهوهيه كه ئهو هزردارانه تواناى زالٌ بوونيان بهسهر ئهو دوو خالٌهى كه لهم نموونهدا ئاماژهمان بوٌ كردووه نيه، وه ههر بهوانيشهوه دهتوانرىٌ بهسهريان دا زالٌبن.
بوٌ زياتر روون كردنهوهى چوٌنيهتى راهيٌنانى پروٌگرامهكانى بهلٌگهى ئيستقرايى بوٌ سهلٌماندنى پهروهردگار لهگهلٌ زالٌبوون بهسهر ئهم دوو خالٌهدا. بگهرٍيٌوه بوٌ پهرٍتووكى (الاسس المنطقية للاستقراء)، لاپهرٍه 441-451.
[10]- بوٌ زانينى زياتر تهماشاى كتيٌبى (الاسس المنطقيه للاستقراء) بكه، لاپهرٍه 480-500.
[11]- سوورهتى يس، ئايهتهكانى 58و 59.
[12]- سوورهتى يس، ئايهتهكانى 63و 64.
[13]- سوورهتى يس، ئايهتهكانى 70و 71.
[14]- سوورهتى روم، ئايهتى 20.