پرسين |
بسم الله الرحمن الرحيم
«نحن نقص عليك أحسن القصص»
سورة يوسف 12:3
واته: ئيٌمه جوانترين و نايابترين چيروٌكت بوٌ دهگيٌرٍينهوه
پيٌشهكى
سپاس بوٌ يهزدان و درودى خودا لهسهر بهنده ههلٌبژيٌردراوهكانى موحهممهد و نهوه رابهره مهعسوومهكانى بيٌت.
ههرچى سيفاتى چاكه كارى و رهوشت بهرزى ههيه ههمووى له ژيانى مهعسوومهكان كوٌ دهبيٌتهوه، چونكه ئهوانن ريٌنمايكهرى مروٌثايهتى و چاكهخوازى، خوداى گهوره پالاٌوتونى و ههلٌيبژاردون بوٌ ئهوهى ببنه سهركردهو نمونهيهكى باش و شياو ههتا خهلٌكى چاويان لىٌبكهن و ژيان بهسهرهاتهكانيان پرٍن له چيروٌكى پرٍ مانا كه گرنگى ئهرزش و پهندى بهرز له ژيانى نهتهوهكان دهگهيهنيٌت.
لهبهر ئهوهى بهسهرهاته پرٍشنگدارهكانيان لاپهرٍهيهكى زوٌرى داپوٌشيوه بهوهى لهسهريان نووسراوه. بوٌيه دامهزراوهى ئيمامى عهلىعليه السلام دهستى كرد به دهركردنى كوٌمهلٌه زنجيرهيهك كه دارٍيٌژرابىٌ به شيٌوازيٌك
لهگهلٌ ئاستى روٌشنبيرى تازه پىٌگهيشتوان گونجاو بيٌت و به ئاسانى لىٌى تىٌ بگات.
به ههلٌبژاردنى ههندىٌ بوٌنهى ديارو روون له بهسهرهاتى ژيانيان و خستنه روويان به شيٌوهيهكى چيروٌكى جوان بوٌ ئهوهى سوودى زانستى ببهخشىٌ و هاندهريٌك بيٌت بوٌ روٌلٌه بهرٍيٌزهكانمان ههتا زانياريان و بهخشينى گيانى (روحى) كهلهپوورى ئيسلامى نهمريان زياتر بيٌت.
له خوداى به توانا دهپارٍيٌينهوه له راژهى شويٌنهوارى بهسهرهاتى پاكهكان سهركهوتوومان بكات.
سهركهوتن ههر له خوداوهيه
دامهزراوهى ئيمامى عهلىعليه السلام
شهوالى پيروٌز/ 1418كوٌچى
پرسين
دانيشتبووم، پهرٍتوكيٌكم دهخويٌندهوه كه دهربارهى ئيمام جهعفهرى كورٍى موحهممهدى سادق (سلاٌوى لهسهر بىٌ) نووسرابوو، حاميدى كورٍيشم تهماشاى دهكردم و له ناكاويٌك حاميد گوتى: بابه! دهمهوىٌ لهگهلٌت بدويٌم.
سهرم ههلٌبرٍى و ديتم له جيٌگاكهى خوٌى ههستايتهوهو دهيهوىٌ به تهواوهتى له تهنيشتم دانيشىٌ. به رووى بىٌگوناهى پيٌكهنيم و پيٌمگوت:
- كورٍم حاميد! دهتهوىٌ لهبارهى چييهوه بدويٌى؟
- بابه! كاتىٌ له ناوى ئيمام جهعفهر كورٍى موحهممهد سادق (سلاٌوى لهسهر بىٌ) وردبوومهوه كه لهسهر بهرگى پهرٍتوكهكه نووسراوه، پرسياريٌكم به خهيالٌدا هات.
پهرٍتوكهكهم پيٌوهداو لهسهر ميٌزهكهى پيٌش خوٌم داناو پيٌمگوت:فهرموو! بپرسه.
وتى: بوٌ به مهزههبى ئيٌمه دهلٌيٌن مهزههبى جهعفهرى؟
- به گويٌرهى گهرٍاندنهوهى بوٌ ناوى ئيمام جهعفهرى كورٍى موحهممهدى سادقه.
- لهبهرچى مهزههبهكهمان تهنها بوٌ ئيمام جهعفهرى سادق(سلاٌوى لهسهر بىٌ) دهگيٌرٍنهوهو بوٌ ئيمامهكانى تر ناگيٌرٍنهوه؟
كاتىٌ ديتم حاميدى كورٍم ئهو ههموو گرنگيه دهدات بوٌ زانينى ئهو كارو باره گرنگانه، له رووى وردبوومهوهو شادمانيهكى گهوره دايگرتمو ... بوٌ ئهوهى زياتر هانى بدهم تا لهسهر وتوويٌژهكهى بهردهوام بىٌ، زوٌر به ريٌزو ستايشهوه وهلاٌمم دايهوهو گوتم: ئهوه لهبهر ئهوهى لهسهردهمى ئيمام سادق (سلاٌوى لهسهر بىٌ) چهند مهزههبيٌك به دياركهوتن. ههموويان ناوديٌركران به گويٌرهى ناو و لهقهبى دامهزريٌنهرهكانيان وهكوو مهزههبى مالكى بوٌ مالكى كورٍى ئهنهس و مهزههبى حهنبهلى بوٌ ئهحمهدى كورٍى حهنبهل و مهزههبى حهنهفى بوٌ ئهبىحهنيفهو مهزههبى شافيعى بوٌ شافيعى...
جا بوٌ ئهوهى مهزههبهكهى ئيٌمهش جيا بكريٌتهوه لهو مهزههبانه، ناويان لىٌنا مهزههبى جهعفهرى به گويٌرهى ناوى ئيمام جهعفهرى كورٍى موحهممهد سادق (سلاٌوى لهسهر بىٌ) كه يهكيٌكه له ئيمامهكانى بنهمالٌهى پيٌغهمبهر (درودى خودا لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بىٌ)و لهسهردهمى ئهودا ئهو مهزههبانه به دياركهوتن...
- بهلاٌم بابه! ئيٌمه دهزانين كه ئهو ئيمامانه له بنهمالٌهى پيٌغهمبهرن (درودى خودا لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بىٌ) ئهوان له ههلٌهپاريٌزراون و پاككراوهن و چهند دهقيٌك له ئايهتهكانى قورئانى پيروٌز و فهرموودهكانى پيٌغهمبهر ئهو راستيه دهسهلٌميٌنن. لهو ميانهوه دهزانين بنهمالٌهى پيٌغهمبهر له ههموو كهسيٌكى تر زياترو ليٌهاتووترن و شايان به ئيمامهتن.
كهواته روٌلٌى ئيمام جهعفهرى سادق (سلاٌوى لهسهر بىٌ) بهرامبهر ئهو مهزههبانه چى بوو؟!
- له نيٌو ئهو مهزههبانه را ئيمام جهعفهرى سادق (سلاٌوى لهسهر بىٌ) كاروبارهكانى خوٌى ههلٌدهسورٍاند، وهك ليٌپرسراويٌكى زانستى و باوهرٍيى و ئيمام و پروٌفيسوٌر و زانايهكى مهزن كارى دهكرد كه هيچ پروٌفيسوٌرو خاوهن زانستيٌك نهيدهتوانى ركابهرى بكات. بوٌيه ههر بوٌ خوٌى لووتكهيهكى بهرزو شويٌنهواريٌكى بىٌهاوتابوو. له بهرامبهر زانايانى سهردهمهكهيدا لافاويٌكى زانست و زانيارى بوو و كانيهكانى زانستى به رووياندا تهقاندهوه. بهم جوٌره بوو به بناغهو بنچينهيهكى زانستى و باوهرٍيى به هيٌز دروست بوونهوهى ئيسلامهتى لهسهر هاته چهسپاندنو ئاسوٌى زانستى زوٌر بلاٌو بووهو دهورو پشتى خوٌشى گرتهوه... چوٌن پلهو پاييهى بهرز نابيٌت كه زانستى ئيمام له زانستى پهيامبهرى خودايهو روٌلٌهكهشى تهواوكهرى جىٌبهجىٌ كردنى پهيامهكهيهتى. وهكوو ئيماميٌكى ليٌپرسراو له بلاٌوكردنهوهى شهريعهتى ئيسلامهتى و پاريٌزگارى كردن له بنهماكانى. ههروهها لهسهردهمى باوكيدا به كارى شهرعى
ههلٌدهستاو بوٌ دامهزراندنى زانكوٌى ئههلولبهيت (سلاٌويان لهسهر بىٌ) له مزگهوتى پيٌغهمبهر لهگهلٌ باوكيدا بوٌ بلاٌوكردنهوهى زانست و زانيارى له نيٌوان زانايانى شهريعهت و مانا ليٌدهرهوانى قورئانى پيروٌز و داواكارانى ريٌزمانى عهرهبى و داخوازانى زانستهكان كه له دوورهوه دههاتنه لايان بوٌ ئهوهى لهو كانيه شيرينهيان زانست ههلٌيٌنجن، كارى دهكرد. بهلٌىٌ دامهزريٌنهرانى مهزههبهكانى تر دانيان دههيٌنا به راست و رهوايى بنهمالٌهى پيٌغهمبهر (سلاٌويان لهسهر بىٌ) و پيٌياندا ههلٌدهگوتن. ئهوهتا ئيمامى مهزههبى شافيعى، موحهممهد كورٍى ئيدريس بهم جوٌره پيٌياندا ههلٌدهرىٌ:
يا آل بيتِ رَسولِ الله حُبُّكُمُ
فَرْضُ مِنَ اللَّه فى القرآن أَنْزَلَهُ
كَفاكُمُ مِنْ عَظيم الشأنِ فانكُمُ
مَنْ لَمْ يُصَلِّ عَلَيْكُمْ لا صلاة لَهُ
واته: ئهى بنهمالٌهى پيٌغهمبهرى خودا (درودى خودا لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بىٌ) خوٌشهويستيتان، خوداى گهوره له قورئاندا بهسهرمانيدا سهپاندووهو بوٌ گهورهيتان بهسه، ئهوهى درودتان لهسهر ليٌنهدا، نويٌژى قهبولٌ ناكرىٌ.
حاميد به دلٌخوٌشيهكى زوٌرهوه گوتى: بهرٍاستيته بابه! كهواته كهس ناتوانىٌ پلهو پاييهى بنهمالٌهى پيٌغهمبهر (سلاٌويان لهسهر بىٌ) له بير بكات و خوٌى لىٌ لادات.
باشه پاشان لهسهردهمى ئيمام جهعفهرى سادقدا (سلاٌوى لهسهر بىٌ) چى روويدا؟!
- ههروهها لهسهردهمى ئيمامى سادق (سلاٌوى لهسهر بىٌ) رووخانى دهولٌهتى ئهمهوى لهسهر دهستى عهباسييهكان رووى دا.
- چوٌن عهباسييهكان توانيان دهولٌهتى ئهمهوى برٍوٌخيٌنن؟
- ئهوه بوٌ دوو هوٌ دهگهرٍيٌتهوه: يهكهميان: عهباسييهكان بهو ههموو رق و كينه و ناموييهى كه له دلٌ و دهروونى خهلٌكيدا بهرامبهر به ئهمهوييهكان ههبوو، كه به هوٌى ئهو زولٌم و چهوساندنهوهو كوشتارهو كارهساتانهى به دريٌژايى فهرمانرٍهوايهتى ئهمهويهكان چيٌشتبوويان، دهيانزانى لهبهر ئهوه خهلٌك ئاماده بوون دژيان بجهنگن و شوٌرٍش بهرپا بكهن. هوٌى دووهم ئهوهيه: كاتىٌ كه شوٌرٍش ههلٌگيرسا، عهباسييهكان وتيان: ئيٌمه ئهو شوٌرٍشه دهكهين تهنها بوٌ رهزامهندى پيٌغهمبهرى خودا (درودى خودا لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بىٌ)و گهرٍاندنهوهى خهلاٌفهت بوٌ بنهمالٌهى پيٌغهمبهر، وه چوٌنكه بنهمالٌهى پيٌغهمبهر پيٌشهنگ و سهركردايهتى و خوٌشهويسترين دروشم بوون له لايهن جهماوهرى خهلٌكهوه، بوٌيه بزووتنهوهى دژى ئهمهوييهكان بهناوى ئهوانهوه دهستى پيٌكرد، بهلاٌم ئيمام جهعفهرى سادق (سلاٌوى لهسهر بىٌ) پيٌشبين بوو به ههموو رووداوهكانى دهزانى. بوٌيه شيعهى خوٌى و ياوهرانى ئاگادار كردهوه كه به دواى ئهو دروشمه دروٌيانهو فيٌلٌبازيه نهكهون و زيادهرٍوٌيى نهكهن و
ههموو ئهنجامى رووداوهكان بوٌ روون كردنهوه كه كوٌتايى پىٌ دىٌو ... پاش ئهوهى شهرٍهكه له بهرژهوهندى عهباسييهكان كوٌتايى پىٌ هات و توانيان دهولٌهتهكهيان دابمهزريٌنن، ئينجا راستى پيٌشبينهكانى ئيمام جهعفهر كورٍى موحهممهدى سادق (سلاٌوى لهسهر بىٌ) بوٌ ههمووان روون بووهوه، پاش ئهوهى كه بنهمالٌهى پيٌغهمبهر (سلاٌويان لهسهر بىٌ)و ياوهرانيان دووباره كهوتنهوه بهر زولٌم و چهوساندنهوهى ئهم دهولٌهته نوىٌيهشهوه، ههتا يهكيٌك له شاعيران لهم بارهوه وتويهتى:
يا لَيتَ جوُربَنى مَراونَ دام لَنا
و لَيْتَ عَدلُ بَنى الْعبَّاس فى النَّار
واته:
خوٌزگه زوٌردارى هوٌزى مهرٍوان ههر بهردهوام دهبوو - بهلاٌم دادگهرى هوٌزى عهباس بچوايه جهههنهم
ليٌرهدا ديتم چاوى حاميد پرٍ بووه له فرميٌسك و گريان به سهريدا زالٌ بووه... بوٌيه له باوهشم گرت و فرميٌسكهكانيم وشككردهوهو پيٌمگوت:
كورٍم بوٌ دهگرى؟ چهند وشهيهكى تيٌكهلٌ به ههناسه سارديهوه له دهم دهرچوو و گوتى: بابه! چهند هيوادارم لهسهردهمى ئيمامهكانى بنهمالٌهى پيٌغهمبهر (دوردى خودايان لهسهر بىٌ) بژيابام تا گيانم بكهم به قوربانيان.